بەستنەوەی پەیامی تایبەت بە ئیمەیڵەوە
سڵاو هاوڕێیان!
هەرچەندە لەناو نزیکەی 100 لە دیارترین زمانەکانی پرۆگرامکردندا من تەنها زمانی کوردی بەباشی ئەزانم!!
ئەڵێن پرسیار عەیب نیە! ئایا ئەکرێ سکریپتێک دروست بکرێ کە پەیامە تایبەتیەکانی کوردئایتی ڕاستەوخۆ بگوازێتەوە بۆ ئیمەڵی ئەندامانی گرووپ؟
شتێکی نایابە!! ئەگەر بە زمانی کوردی++ برایە من ئەمکرد.
ڕێزم هەیە
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
سڵاو لە كاك هێمنی پاڵەوان وهێژە وەڵاهی خۆزگەم بە خۆت ئەمن هەر ئەو زمانەش نازانم بە تایبەت جەنابت وشانی ++یشی دەزانیت :).كاك هێمن cms ئەوەی جوانە كە ئەو شتە كە ئێمە لە خەیاڵماندایە ٢ یان٣ یان٤ ساڵ لەمەو بەر دروستكراوە.پێم وابێت لە بەشی پرۆفایل كاك بەردەی قارەمان ئەم زیاد كراوەی بۆمان دانا كە ئەبێت خۆتان چالاكی بكەنەوە.هەر كات لە بابەتێك بەشدار بوون لە ئیمەیلی تۆماركراوەتان لێرە ئاگادارتان دەكات.
كاك هێمنی زێدە هێژە رێزمان قەبوول فەرموون و ئەو كاك حامیدەمان بۆ بگەرێنەوە نازانم بۆ نایەتەوە. گەورەمانیت و رێزدار! ئەم جارە چوون بۆ لایێك برنج وشڵەتان خوارد منیش بانگهێشت بكەن بزانم تامی ئەم شڵەیە چۆنە و بە چی ئەڵێن ؟