چین بوو بەخاوەنی گەورەترین کۆمپانیای کۆمپیوتەر
گەورەترین کۆمپانیای کۆمپیوتەر هەمیشە لە دەست ئەمەریکاییەکاندا بووە و لەنێوان ئەم کۆمپانیایانەدا بووەHP, Dell, IBM وە Apple ، بەڵام ئەم هەواڵــە کەلەلایەن گرووپی شرۆڤەکەرانی [url=http://www.gartner.com/technology/about.jsp]Gartner[/url] وە بڵاوکرایەوە، ئەمریکای تووشی بومەلەرزە کرد و ئەم هەواڵەیان پێ هەزم ناکرێت.
بەپێی گرووپی ناوبراو کۆمپانیای[url=http://www.lenovo.com/us/en/] Lenovo[/url] ی چینی بۆ یەکەم جار ڕیژەی فرۆشی پێش کۆمپانیای HP ئەمەریکی کەوت و بوو بەگەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنەری کۆمپیوتەر لەجیهاندا و ڕیژەی فرۆشی لەبازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە ١٥،٧% ، بەپێی هەمان گرووپ، ڕێژەی فرۆشی HP تەنیا ١٥،٥ % . بەپێی ئەم ئەنجامەش کۆمپانیای Lenovo ی چینی بوو بەیەکەم و گەورەترین کۆمپانیای بەرهەم هینانی کۆمپیوتەر لە جیهاندا.
ڕوونکابیرانی IDC کە ئەمان ڕاپۆرتی وردتریان هەیە، دەڵێن تا ئێستا HP کۆمپانیای ژمارە یەکە، وە بەڕیوەبەری کۆمپانیای Lenovo هوانکینگ یانگ دەڵێت، هەرچەندە ئەنجامەکان لەیەک نزیکن، بەڵام ئێمە ئامانجمان ئەوەیە کە ببینە گەورەترین کۆمپانیای جیهان لەبواری بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەر و بەخەستی کار بۆ ئەوە دەکەین.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
ئەمریكا بەداخەوە وەكوو ئاوی هەسێڵی لێ هاتوە وێستاوە لە بواری ئایتیدا و ئابووری! بەڵام چین هەمیشە چالاكە بەتایبەت كە جیهان لە ژێر عەرەقی پەنجەی وزەی مرۆڤی دەگەرێت ئافەرینم چینی خۆشەویست ئافەرینم ! دەستخۆش كاك زەندی هەمیشە بەرۆژ
دەستخۆش کاکە زەندی، لەم ڕۆژانە برادەرێکم لاپتۆپێکی ئەم کۆمپانیایەی کڕی.بەڵام تا ئێستا بە گشتی نازانم ئەسوز باشە یان لینۆڤۆ؟
دەستخۆش.ئایە هەتا ئێستا بەرزترین خێرای و بەرزترین "core i" چەنە؟ بێگومان تا بەرزبێت ئیشی خۆشترە.
چین خەریکە ئابووری ئەمریکا چاک نزم کاتەوە.