تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ کۆدکردن

بەستنەوەی پەیامی تایبەت بە ئیمەیڵەوە

hemen_7

Hemen_7

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

سڵاو هاوڕێیان!
هەرچەندە لەناو نزیکەی 100 لە دیارترین زمانەکانی پرۆگرامکردندا من تەنها زمانی کوردی بەباشی ئەزانم!!
ئەڵێن پرسیار عەیب نیە! ئایا ئەکرێ سکریپتێک دروست بکرێ کە پەیامە تایبەتیەکانی کوردئایتی ڕاستەوخۆ بگوازێتەوە بۆ ئیمەڵی ئەندامانی گرووپ؟
شتێکی نایابە!! ئەگەر بە زمانی کوردی++ برایە من ئەمکرد.
ڕێزم هەیە

سڵاو لە كاك هێمنی پاڵەوان وهێژە وەڵاهی خۆزگەم بە خۆت ئەمن هەر ئەو زمانەش نازانم بە تایبەت جەنابت وشانی ++یشی دەزانیت :).كاك هێمن cms ئەوەی جوانە كە ئەو شتە كە ئێمە لە خەیاڵماندایە ٢ یان٣ یان٤ ساڵ لەمەو بەر دروستكراوە.پێم وابێت لە بەشی پرۆفایل كاك بەردەی قارەمان ئەم زیاد كراوەی بۆمان دانا كە ئەبێت خۆتان چالاكی بكەنەوە.هەر كات لە بابەتێك بەشدار بوون لە ئیمەیلی تۆماركراوەتان لێرە ئاگادارتان دەكات.

سڵاو کاک قەزوانی بەڕێز!
وەڵا هەست بە شەرمەزاری ئەکەم تا ئێستا ئەو زیادکردنەم نەبینیوە. نازانم خەتای کات زۆریە یا نەزانی!!
بەهەرحاڵ سوپاس بۆ تۆ کاک قەزوان.
سوقرات ئەڵێ:
من و خەڵکی ئاتن(ئەسینا) هەموومان نەزانین، من ئەوەندە ئەزانم کە نەزانم، بەڵام ئەوان هێندە نەزانن کە نازانن نەزانن!!
هەرچەندە پەیوەندی بەبابەتەکەشەوە نیە، بەڵام ئەمە هات بەخەیاڵما!
لێم ببورن!!

كاك هێمنی زێدە هێژە رێزمان قەبوول فەرموون و ئەو كاك حامیدەمان بۆ بگەرێنەوە نازانم بۆ نایەتەوە. گەورەمانیت و رێزدار! ئەم جارە چوون بۆ لایێك برنج وشڵەتان خوارد منیش بانگهێشت بكەن بزانم تامی ئەم شڵەیە چۆنە و بە چی ئەڵێن ؟

هەوڵیک ئەدەم قسە لەگەڵ کاک حامیدی بەڕێز بکەم! بۆ مەسەلەی شلەو برنجەکەش! هاهاهاهاهااههااه