ڕاستەوخۆ هێڕشەکانی وێبگە ببینە
مالپەری [url=http://map.honeynet.org/]Honeymap[/url] لەنەخشەیەکی هەموو جیهاندا، ڕاستەوخۆ هەموو ئەو هێڕشانە نیشانەدەکات کەهاککەرەکەن دەیکەنە سەر ڕایەڵەکان.
ئەم هێڕشانە بەچرکە نوێدەبنەوە ئەتوانن لەهەمان ئان ساتتدا لەسەر نەخشەکە لە مالپەری [url=http://map.honeynet.org/]Honeymap[/url] بیبینن.
بەپێی [url=http://www.computerworld.dk/art/220770/se-det-ske-disse-net-angreb-finder-sted-i-dette-oejeblik]Computer World Danmark[/url] مالپەڕەکە هەموو ئەو هێڕشانەتان پیشاندەدات کە تۆماردەکرێن و بەڕاپۆرت دەنێردرێن بۆ Honeynet .
سودی ئەم پرۆژەیە لەوەدایە کەوا پێشخەران ئەتوانن زۆر بەخێرایی ڤایرۆس و ترۆجانەکان بدۆزنەوە و بە شێنەیی کۆدەکانی شیبکەنەوە و چارەسەرێ بۆ بدۆزنەوە.
ئەو سانسۆرەی ئەم کارە ئەنجامدەدات پێی دەوترێت[b] ”honey pots”[/b] کە هەڵدەسێت بە بەراوردکردنی پرۆتۆکۆڵەکانی http, ftp, tftp. MSSQL, MySQL, SIP وە (VolP)، ئەمە مانای وایە کەتەنیا ئەو هێڕشانە پیشاندەدات کەوا ڕاپۆرت و تۆماردەکرێت.
مالپەڕ و پرۆژەی [url=http://map.honeynet.org/]Honeymap[/url] لەلایەن ڕێکخراوێکی خێرخوازەوە دروستکراوەو کە پێی دەوترێت[b] "[/b][b]The Honeynet Project"[/b] وەکو ئامانج ، ئەم گرووپە هەلدەسێت بە کۆکردنەوەی داتا بۆ دروستکردنی تولئامرازی پاراستن کە ئەتوانرێت سودی لێوەربگیردرێت لەلایەن هەردوو کۆمپانیا حکومی و تایبەتاکان.
[b]بۆ بینینی هێڕشەکان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کرتە لە نەخشەی [url=http://map.honeynet.org/]Honeymap[/url] بکە.[/b]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
عەزەمەتە هر بژیت كاك زەندی بەرێز(ئەمانە لەكوێ تۆ پەیدای دەكەی وا مۆڵەتی ئەمن نادەی ) براستی هەواڵێكی عەنتیكەیە :)
سەیرە ئیشارەی بە پرۆتۆکۆڵەکانی https و SSL/SLT نەنداوە ئایا ئەمانە ناتوانرێ هەک بکرێن؟ ئەشێ وابێ سەیری گووگڵ و هاوشێوەکانی تا ئێستا هاکەر خۆی نەداوە لە شانیان!
دەستان خۆش!
ئەوە ئەگەر بۆنموو نە من هێرشکەمە سەر سایتێک وە وەک ئەوانی دی پی شان دەدات؟؟