تۆ لێرەیت

ماڵەوە پڕۆژە

پڕۆژەی سەرنووسەر CKEditor

Hozhan

Hozhan

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/10

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

CKEditor چیە؟
CKEditor خۆی سەرنووسەر یان دەسکاریکەری دەقە لەناو پەڕگە وە سەرچاوە کراوەیە، کە پشتیوانی زۆرینەی وێبگەڕو سیستەمی بەکاربردن دەکات و وەلەسەروی ٣ ملێۆن و نیو جار داگیراوە، وە دەتوانرێت بەکاربێت بۆ زۆر ئامانج، بۆ نموونە بۆ سەکۆکان، چاکسازی پەڕگەکانی نێو ماڵپەڕەکەت یان درووتکردنی پەڕگەی نوێ بۆ ماڵپەڕەکەت، وەهیتر...

CKEditor سەرنووسەرێکە کە نزیکەی [url=http://ckeditor.com/who-is-using-ckeditor]٢٣٣[/url] کۆمپانیای مەزن و مامناوەند لە جیهان بەکاری دەهێن، بۆ نموونە IBM، Oracle، Adobe وەهیتر.

ئەم سەرنووسەرە زۆر بەئاسانی لەسەر [url=http://ckeditor.com/ckeditor-for-drupal]دروپاڵ[/url] دەتوانڕیت دامەزرێت وە بەتەواوی دەگوونجێت بۆ وەشانەکانی دروپاڵ ٦-٧.
هەروەها بۆ [url=http://ckeditor.com/ckeditor-for-joomla]جووملە[/url] بەهەمان شێوە، بەتەواوی دەگوونجێت بۆ وەشانەکانی ١.٥+ وەسەرووتر.

دووا وەشانی کە ئەمڕۆ وەشێندرا، وەشانی [url=http://ckeditor.com/download]٣.٦.٥[/url] بوو، کەبەتەواوی وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی پشتیوانی تەواوی زمانی کوردی دەکات.

ئەم پڕۆژەیەیی سەرنووسەر، زۆر خاوەن ماڵپەڕەکان دەتوانن بەکاریبهێن و سوودی لێوەرگرن بۆ ئامانجی تایبەتی و گشتی، وەگشت کارئاسانیەکی تێدایە لەچۆنیەتی دەرخستنی تووڵامرازی سەرنووسەر.

پڕۆژەی وەرگێڕانی [url=https://www.transifex.com/projects/p/ckeditor/language/ku/]لێرە[/url] بەئەنجام گەیاندراوە، بەهۆی ئەوەی ئێستا لەسەدا ١٠٠-ی کۆتای هاتووە، بەڵام دەتوانی لەئێستاوە بەشدار بیت لەگەڵ تیمی وەرگێڕان بۆ وەرگێڕانی وەشانی داهاتوو، یاخوود ڕاستەوخۆ چاکسازی هەڵەی ڕێنووسی وەرگێڕدراوەکانی ئەم وەشاندنە ئێستا.

لەخوارەوە پاشکۆیەك لکاندراوە وە هەندێك بەستەرکراو دانراوە، کە تایبەتە بە...

پاشکۆی gull-chinin ئەمە وەك نموونەیەکی نووسراوەی کوردیە.
بەستەرکراوی [url=https://www.dropbox.com/s/yn1ksb7nf9rv8xx/drupal.png]drupal[/url]، پێشان دەدات کە چۆن دەردەکەوێت دروپاڵ.
بەستەرکراوی [url=https://www.dropbox.com/s/kpqdr92cl8pqoo1/drupal2.png]drupal2[/url]، پێشان دەدات نموونەی شێوەپێدانی سەرنووسەر لە دروپاڵ.
بەستەرکراوی [url=https://www.dropbox.com/s/0ljouv8ldrxlve0/joomla.png]joomla[/url]، پێشان دەدات کە چۆن دەردەکەوێت لە جوومله.
بەستەرکراوی [url=https://www.dropbox.com/s/98mn8w2placl7tn/joomla2.png]joomla2[/url]، پێشان دەدات نموونەی شێوەپێدانی سەرنووسەر لە جووملە.
بەستەرکراوی [url=https://www.dropbox.com/s/vmday0qzya1jpwo/company.png]company[/url]، چەند لۆگۆیەکی کۆمپانیانەی کە ئەم سەرنووسەرە (دەسکاریکەر) بەکاردەهێنن.

بۆ بینینی [url=http://ckeditor.com/demo]نموونەیەکی زیندوو[/url]، دوای زمانی کوردی هەڵبژێرە.

پەڕگە: 

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک هۆژان، هەر بمێنیت لۆمان.

دەستخۆش کاکە هۆژان

سڵاو
کاک هۆژانی وێڕای دەست خۆشی بۆ تۆی ئازیز و سوپاس بۆ ماندووبوونت
چەن پرسیارێکم هەیە سوپاس بۆ وەڵامدانەوەیان
1- ئایا لە کوێ زمانەکە داگرین لە ماڵپەڕی سەرەکی
2- ئایا پاشگری زمانەکە بەم شێوەیە ckb-IQ یاخود بەس ku
ئەگەر ckb-IQ نەبێت ئەوە گرفتی ڕێکخستن دێتە پێش هەموو بەکارهێنەرێک چونکە ئێستا تەماشای پاشگری زمانی کوردی (سۆرانی) جووملە بکەی بەم شێوەیە ckb-ku

خۆم پرۆژەیەکم لەبەردەستە کەکاری وەرگێڕانی هەر لە transifexـە ئەو گرفتەم هاتووەتە پێش لەگەڵ چەن ڕستەیەکی کە بکرێت بەکوردی ئەویش بەهۆی ئەوەی تۆزێک بۆ من قورسە پرۆژەکە هەر بەو شێوەیە ماوەتەوە [url=https://www.transifex.com/projects/p/k2/language/ku/]https://www.transifex.com/projects/p/k2/language/ku[/url]
وە لە ماڵپەری سەرەکیش ئەتوانیت لێرەوە دایگریت [url=http://getk2.org/extend/translations]http://getk2.org/extend/translations[/url] بەڵام کێشەی ئەو پاشگرەی هەیە ئیتر نازانم چیمان پێ دەکرێت چاوەڕوانی وەڵامی تۆم...

کاک دیلان تۆ وادام لە transifex کاری وەرگێڕان K2 دەکەی هیچ کێشەکت لەداهاتوو بۆ درووست نابێت، تۆ کە لە transifex تەواوت کرد، خۆی خاوەنی پڕۆژەکە خۆکار زمانەکە زیاد دەکات لە سیتەمەکەیان کاتێک وەشانەکە نوێکراوە لەماڵپەڕی فەرمی پڕۆژەکە، تۆ کاتێک پڕۆژەکەت تەواو کرد یەکڕاست ئاگاداری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بکە کە تەواو بوو لەسەدا ١٠٠ داوایان لێبکە کە زمانەکە لە ماڵپەری سەرەکیان زیادبکەن لەبەردەستابێت هەم بۆ بەشێ demo وەهەم بۆ داگرتن، گەر گرفتت هەبوو لەزمانەکە لەگەڵ جوومله، دەبێت ئاگاداری خاوەنی پڕۆژەکە بکەیەوە لە گرفتەکە ئاگاداریان بکەیەوە بۆیان شی بکەیەوە، ئەواون بۆخۆیان بۆت چارە دەکەن.
بۆ خاڵی دووەم، کێشەک نابێت تۆ پڕۆژەکە تەواو بکە، ئەمان بۆخۆیان چاکسازی پەڕگەی زمانەکە دەکەن، ناوی پەڕگەی زمانەکە تەنها لە سیستەمی transifex وایە، دووای بەڕێوەبەری پڕۆژەکە کە زمانەکە تەواو بوو لەسەدا ١٠٠ ئەوان بۆخۆیان دەیگونجێنن لەماڵپەڕکەی سەرەکی خۆیان.
دەستان خۆش بێت بۆ کارەکانتان لەوێ، سەیرم کرد هەندەتان نەماوە لەسەدا ٧٠ وەرگێڕدراوە، بەڵام زۆر گرنگە لەنێوان خۆتو وەرگێڕەکانی تر ئاخاوتن هەبێت لەچۆنیەتی وەرگێڕانی وشەکان، هەوڵبدەن هەمیشە پشت بە فەرهەنگی ئێرە یاخوود ز.کورد ببەستن.
بۆ داگرتنی زمانیش، تۆ لەپڕۆژەکە زمانەکە هەڵبژێرە، دوای ئەم پەڕگەیەی دەتەوێت دایگریت کلیکی لەسەر بکەوە دووای Download for use کلیک بکە، ئەمە تەنها بەکاردێت گەربتەوێت لەناو کۆمپیوتەرەکەت کاری وەرگێڕانی تێدا بکەی، لەوێ ناتوانی پەڕگەی زمانەکان داگریت بەجوودا لە سکریپت یان لەبەرنامە بەجوودا بەکاریبهێنیت، لەوێ تەنها سەرچاوەکان وەرگێڕان دەکرێت، نەک داگرتنی پەڕگەی زمانەکە وەبەکارهێنانی لە جووملە یان بۆ شتی تر.
تۆ ئێستا پڕۆژەکە سەدا ١٠٠ تەواو بکە، خۆی کارەکانی تر خۆکار جێبەجێ دەبێت چ بۆ K2 یان بۆ Joomla.
سەرکەوتووبن.

وێری دەست خۆشیم بۆ ئێوەی بەرێز بەلام ئایە ئەمە لەگەل سکریپتی ۆوردپریس ناگونجیت

بێگوومان دەگوونجێت بۆ wordpress، زۆر ئاسانیش دادەمزرێت.
[url=http://wordpress.ckeditor.com/?page_id=3]ڕێنمای دامەزراندن[/url].
[url=http://wordpress.ckeditor.com/?page_id=8]شێوەپێدان[/url].
[url=http://wordpress.org/extend/plugins/ckeditor-for-wordpress/installation/]ڕێنمای دامەزرادنی لەماڵپەڕی فەرمی wordpress[/url].

هەر بژیت كاك هۆژانی ئازیز دەست وپەنجەت نەرزێ