تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

توم توم و هەواڵێکی خۆش بۆ ئەندرۆید

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/11

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

 

کۆمپانیای توم تومی هۆڵەندی هەواڵێکی خۆشی بڵاکردەوە بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید کە لە مەودوا بەکارهێنەرانی تەلەفۆنیەدەستیەکانی ئەندرۆیدیش دەتوانن سود
لەخزمەتگوازریەکانی GPS ی TomTom وەربگرن هاوشێوەی بەکارهێنەرانی ئایفۆن کە ساڵانێکە سود لەم خزمەتگوازرییەوە وەردەگرن، بەڵام ئەم خۆشحاڵیەی بەکارهێنەران گۆڕا بۆ بێزاری دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە ئەم نەرمەواڵەیەی توم توم پشتگیری هەندێک تەلەفۆنەزیرەکانی ئەندرۆید ناکات لەوانە Samsung Galaxy SIII ، بەلکو تەنیا پشتگیری ئەو تەلەفۆنە دەستییانەدەکات کە مۆنیتۆەرەکانیان بە وردی 800x480 یان 854x480 پیکسەلن، ئەمەش زۆربەی تەلەفۆنە زیرەکە نوێیەکان ناگرێتەوە، چونکە زۆربەی مۆنیتۆرەکانیان وردی 1280x720 پیکسەلن.
Samsung Galaxy Nexus و Galaxy S3 لەو تەلەفۆنانەن کەئەم خزمەتگوازرییە نایانگرێتەوە بۆیە لە هەندێک سەکۆکان کێشمەکێشی زۆری ناوەتەوە.
هەنوکە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن لە بازاڕی [url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.tomtom.nordic&feature=search_result#?t=W251bGwsMSwxLDEsImNvbS50b210b20ubm9yZGljIl0.]Google play[/url] ئەم نەرمەواڵەیە بکڕن بۆ تەلەفۆنەکانیان، بەڵام تەلەفۆنە نوێیەکان ئەبێت چاوەرێبکەن تاکو توم توم چارەسەری ئەو کێشەیە دەکات.
شایانی باسکردنە یەکێک لەو کردارانەی لەGPS ی توم توم دا هەیە کرداری[b] " IQ Routes"[/b] ە ، کە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات لە هەڵبژاردنی نزیکترین ڕێگا.
بۆ ئەوەی بتوانن نەرمەواڵەی TomTom Navigation بۆ مۆبایلەکنتان بکڕن، ئەبێت سیستەمی ئەندرۆیدی وەشانی ٢،٢ و نوێترتان هەبێت وبیرگەی بەتاڵی ٥٥٣ میگابایتتان هەبێت.

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك زەندی براستی شتێكی زۆر نایابە .

دەست خۆش زەندی گیان، جا توم تومی بۆچیە، من ماوەیەکە ئەوەی مامە گۆگڵ بەکار دەهێنم بە دەنگ و ڕەنگەوە و کێشەیشی نیە، لە سەر مۆبایلی GALAXY S II

کاکە زەندی دەستخۆش
:)

زۆر سوپاس بەرێزان بۆ بەشدارییەکانتان!
کاک هیوا@ بەسەری هەردوکمان لەسەرچاوەکەی [url=http://www.idg.no/pcworld/article256357.ece]pcworld Norway[/url] وانوسراوە، ئەتوانی بە یەک گرتەی G -translate بیخوێنیتەوە، پێداچوونەوەم پێدا کرد، هەر لەمەقطەعي دووەم لەخوار وێنەکەوە، بخوێنەرەوە.
ئەوەش بە ئەینگلیزییەکەی
((While iPhone users have been able to enjoy that TomTom, a very popular GPS app, has been available for iPhone and iPad for several years, the Android version ready until now.)).
بۆ تێبینی دوومەت، من و هەواڵەکەش تەنیا باسی تەلەفۆنەکانی ئەندرۆیدمان کردووە ئەگەر مەبەستت لە (resolution) کەی ئایفۆن 5 ە.
بۆ ئەوەی لەسەر IOS بەلاشە، لە ئەندرۆیدیش چەند ئەپڵیکەیشنێکی بەلاش هەیە، بەڵام ئایە ئەتوانیت نەخشەی نوێش دابگریت بەخۆڕایی؟
سەرکەوتووبن

من لەسەر Galaxy S3 دامبەزاندوەو هیچ کێشەێکی نیەو ئیش دەکات.
هەر چەندە گوگلیش هەیە، بەس بەڕای من لە ڕێپیشاندەر، Tomtom لە هەموویان باشتر و خۆشترە بەکارهێنانی.
کاک هیوا چەند ساڵێکە Tomtom بۆ iPhone هەیە.

کوڕە ئێستا خەبەرم بوەوە :)
باسی دوو شتی تەواو جیاواز ئەکەین.
قسەکەی جەنابتە کاکە زەندی و قسەی ئەوانیش دروستە. من داوای لێبوردن ئەکەم بەخوای ڕۆژەکەم گەلێ بەرز نزمی تیا بوو با ئەمیشی بچێتە سەر.
بەڵام منیش ڕاستەکەم...[url=http://www.techradar.com/news/phone-and-communications/mobile-phones/tomtom-confirmed-as-official-partner-for-ios-6-maps-1084678]سەیرێکی ئەم لینکە بکە تێم ئەگەن[/url]....هەر لێی گەڕێ با لەسەری نەڕۆم باشترە :)