تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مایکرۆسۆفت ستراتجیەتی خۆی دەگۆڕێت

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/10

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی[url=http://news.yahoo.com/microsoft-ceo-sees-company-becoming-more-apple-002521396--finance.html] ڕۆیتەرز[/url] مایکرۆسۆفت دەیەوێت ئاراستەی خۆی بگۆڕێت بۆ بەرهەمهێنانی ڕەقەواڵە، ئەمەش لە نامەیەکی بەرێوەبەری مایکرۆسۆفت Steve Ballmer وە دەردەکەوێت کە ناردویەتی بۆ بەشی وەبەرهێنان.
لەدوای ڕۆیشتنی گەیتس و دەستبەکاربوونی ستیڤ بۆڵمەر، ناوبراو ڕایگەیاند کەوا مایکرۆسۆفت بەهەمان ئاراستەی پێشوو کاردەکات لەگەڵ کۆمپانیاکانی ڕەقەواڵەی وەکو سامسۆنگ و دێڵ و ئێچ تی سی ، بەڵام بەپێی ئەو نامەیەو و دروستکرنی تاتەبژمێری[url=http://www.microsoft.com/surface/en/us/default.aspx] Surface[/url] ، مایکرۆسۆفت پلانی هەیە کە وەکو کۆمپانیای ئەپڵ خۆی ڕەقەواڵەو نەرمەواڵەش بەرهەمبهێنێت.
بۆلمەر دەڵێت ئەمە یەکم جار نییە ئێمە بیر لە پرۆژەیەکی وابکەینەوە و پێشتریش Xbox و لەئاییندەیەکی نزیکدا Surface دەنێردرێتە بازاڕەوە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ویندۆز٨ وە لەهەفتەی پێشوو پڕوپاگەندەیەک بڵاوکرایەوە کە مایکرۆسۆفت ئەیەوێت لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی چینی تەلەفۆنی زیرەک بەرهەم بهێنێت.
ئەوەی ماوە لێرەدا ئاماژەی پێبکەم ئەبێت کۆمپانیاکانی ڕەقەواڵەی کۆمپیوتەر چۆن کاردانەوەیکیان هەبێت بۆ ئەم پلانانەی مایکرۆسۆفت.
بەڕای ئێوە ئەم کۆمپانیایانە ڕووناکەنە دابەشکردنەکانی لینوکس، یائەبێت ئەم گۆڕانکاریانە کاریگەری ئەرێنینان نەبێت لە سەر ڕێژەی بەکارهێنەرانی لینکوس؟

بۆچوونەکان

لەم حاڵەتە دروستکەرانی ڕەقەمەنی ، ناچارنین مایکرۆسۆفت بفرۆشن. دیارە مایکرۆسۆفت زۆر دڵنیایە لە خۆی.
ئەگەر هەمان ستراتیجیای ئەپڵ بەکاربێنن:
لەوانەیە لە قازانجی مایکرۆسۆفت بێت، بۆ ماوەیەکی کورت. بەڵام ئەوروپا ڕازی نابێت و ڕوودەکەینە ئوبونتوو یان ئەندرۆید.

پێم وابێت دروستكەرانی رەقەمەنی لە بەر ئەوە تێكنەشكێن ،كۆ دەبنەوە و سیستەمێكی كارپێكردن دروستدەكەن یان هەر وەك كاك بەردە گوتی پاڵپشتی لە لینوكس دەكن.هەر چەند مایكرۆسۆفت تائێستا رازی نەبوە لە فرۆشی ویندۆز بە تایبەت وێبگەڕەكی و ئەو سزایە كە ئەوروپا بۆی داناوە كەمێ یۆ قورسە ئەمانش بوون بە هۆكارێك كە ٣٪ داهاتی بولمەر كەم كەنەوه لە [url=http://www.businessinsider.com/ballmers-loses-bonus-money-thanks-to-poor-windows-sales-and-browser-problems-2012-10]سێ ساڵ پێش ئەم كەم بونەوە بەردەوا[/url]مه.