هەموو دەیەم کەسێک لە ئەڵمانیا (پەڕتووکی ئەلیکترۆنی ebook) دەخوێنێتەوە
لە توێژینەوەیەکی نوێی (Bitkom)دا هاتووە کە نزیکەی ٨ ملیۆن کەس لە ئەڵمانیا [url=http://zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=eBook]پەڕتووکی ئەلیکترۆنی[/url] بە بەکارهێنانی ئامێری خوێنەری ئەلیکترۆنی ([b]E-Reader[/b]) دەخوێننەوە.
لە درێژەی ئاکامەکانی توێژینەوەکەدا هاتووە، ئەم ڕێژەیە دەکاتە ١١%ی دانیشتوان و بەراورد بە ساڵی ٢٠١٠ کە تەنیا ٤% بووە، دوو هێندە خوێنەری ([b]ebook[/b]) بەرزبووەتەوە. فرۆشی ئەو ئامێرانەش بە تەنیا لە ساڵی پارەوە تاکو ئەمڕۆ ٨٠٠٠٠٠ دانە بووە، ([url=http://www.bitkom.org/de/presse/8477_73632.aspx]Bitkom[/url]) پێی وایە ساڵی داهاتوو بەرزتر دەبێتەوە دەگاتە ١،٤ملیۆن ئامێر.
شایەنی باسە، ئەمڕۆ لە [url=http://www.buchmesse.de/en/]فرانکفۆرت گەورەترین پێشانگای کتێب[/url] دەکرێتەوە، کە چاوەڕوان دەکرێت چەندین ئامێر و خوێنەری ئەلیکترۆنی لە هۆڵەکاندا نمایش بکرێن، بێگومان لەگەڵ ئەم ئاستەشدا، نووسەران زیادیان کردوە کە کتێبەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە وێبدا دادەنێن بۆ فرۆشتنەوە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش، بێگومان ئەمە شێوازێکی زۆر باشە بۆ خویندنەوەی کتێب، چەند ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ برادەرێک باسی گرنگی کتێبی دەنگیمان کرد بۆ کورد لە سەکۆ لەوانە:
بۆ نابینایان و بەساڵاچووان و نەخوێندەواران و گەڕانەوەی کات، تۆ ئەتوانیت لەکاتی کاکردنی ئاسایی وەکو موزیک گوێ لەم کتێبانە بگریت، بۆ ئەوانەی ڕادەی بینینیان لاوەزە و زۆر تایەبەتمەندی تریشی هەیە هەر ئەوەندەم لەبیرە.
هیوادارم وەکو فەیسبووک ببێتە مۆدێل لەو دەڤەرەی خۆمان، چونکە خویندەوەیە کە ئەتوانێت مرۆڤەکان بگۆڕێت و گەلێک پێشبخات.
سپاس کاکە، هەروەها پاراستنی ژینگەش دروستکردن و سوتاندنی کاغەز.
هیچکات تامی ئەو پەنجە "تەڕە"و ئەو بۆنە خۆشەی پەڕەی کتێب نادات! چش با خەڵک بڵێن ئەی تۆ خەریکی چیت :)
کاک هیوا، کەشتی فریشتەکانت بە PDF لایە؟ چش لە ٥٠٠ لاپەڕەکە بە پۆست گرانە بینێری :)
بیلموناسبە: ئێمە پەخشەرێکمان نییە بۆ ڕەزای خوا ئەو پەرتووک و شتانەمان هیچ نەبێ بە پەرتووکی ئەلیکترۆنی لە ئەمازۆن دابنێ بۆ کڕین؟
بژین
نەوەڵا بە چاپی لامە.
بۆ "پەخشەرەکە" کاک هیوا.سەلیم ئاگادارە، لەگەڵ چەن کەسێکی تریش لە سلێمانی هەوڵ درا، کەس نەبوو بیەوی PDFیان ePubی بۆ بڵاوکەینەوە. منیش کڕ کەوتووم، دەنا بۆ گۆرانی بڵاوکردنەوە چەن ئەلبومێکمان بڵاوکردۆتەوە.
بەخوا ئەگەر دەنگم خۆش ئەبوو هەر ئەمڕۆ دەستم ئەکرد بە تۆمارکردنی پەرتوکی دەنگی! جا ئەزانن ئەوە چی پێ ئەڵین؟ ئەوە ئەبێتە گێڕانەوە(حیکایات) نەک کتێب خوێندنەوە. بەڵام هەڵبژاردنی پەرتوکیش ئاسان نابێ. ئەگەر ئەو کارە بکەم یەکەم کتێب کە تۆماری ئەکەم کتێبی (گێلە پیاو)ی عەزیز نەسین ئەبێ
باشە ئەگەر بمانەوێ کارئکی وا بکەین کام فۆرماتی دەنگ بەکار بهێنین باشە؟
وەڵا کاک ئاراس زۆر گرانە باوەڕناکەم بتوانی بیکڕی. دڵنیابە بە کەمتریش نابێ.
من زۆر زۆرم حەز لەم کارەیە بەڵام ئەمە وەکو کاک هێمن فەرموی هەر بە فۆماتی دەنگ ئەکرێت یان ئەبێت وەکو ڤیدیۆیی وێنەی کتێبەکەشی لەسەر بێت و دەنگەکەش؟
چەند شەو لەمەو بەر گوزارشێك بوو پێم وابێت لە بەشێكی سلێمانیە بوو كابرای مامۆستا ئەیوت كە ئێمە نە مامۆستامان هەیە نە بە تەواوی [b]كتێب[/b] بۆ خوێنكاران جا نازانم نەوت=میزی ناو مەنجەڵ.كاك ئاراس بە نیابەتی ئێمە سەردانی بكە بۆی كتێب زۆر خۆشە بەتایبەت كاتێك نازانی لە كام لای بخوێنیت سرت بخەیتە نێو دڵیو بۆی بكەی !
دەستخۆش كاك ئاراس
سلاو. کتێبی گێلە پیاوم اوی. یان کتێبی سینۆهە بەرگی 2. زۆر سوپاس. شێت بوم اونە بە دوایا بگە ریم :(