پڕۆژەی ژێرنووسی کوردی
یەکێک لە بەشەکانی مەکینەی وەرگێڕان بریتییە لە دەقی لێکدراو، واتا ڕستەی ئینگلیزی و کوردی تەریبکراوە.
ئەم جۆرە دەقانە لە کوردی زۆر دەگمەنن.
یەکیێتی ئەوروپا پارەیەکی زۆر خەرج دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی هەموو دەقەکانی کۆبوونەوەکانییان بە لێکدراوی بۆ هەموو زمانەکانی ئەندام.
ئەگەر ئێمەش بوەستین تا ئەو کاتەی کەسانێکی دەسەڵاتدار بەم دوعایە دەڵێ ئامین "شیردە لە داپیردە"
سیستمێکی زۆر سادە بۆ وەرگێڕانی ژێرنووس:
- زیادکردنی فیلمێکی نوێ، ناونیشان و ناوی ئەکتەرەکان و کورتە زانیاریەک.
- بارکردنی ژێرنووسە ئینگلیزییەکە
- لە تەنیشت هەموو دێڕێک، خانەیەکی بەتاڵ دەردەکەوێت بۆ وەرگێڕانی ڕستەی بەرامبەری. واتا هەر هەموو ڕستەکان لە هەمان پەنجەرە دەردەکەون.
- کە تەواوبوو، دەکرێت ژێرنووسە کوردییەکە دابیگرێت بە فۆرماتی جیاجیا و دەکرێت دەسکاری کاتی ڕستەکانیش بکرێت.
- چەند کەسێک بەیەکەوە دەتوانن لەسەر هەمان فیلم کاربکەن
- دەکرێت وەک دیکتیۆ چەند کەسێک پەسەندکردنی ژێرنووسەکان بکەن
- دەکرێت داوا لە سیستم بکەیت ئە ڕستانەی کە پێشتر پەسەندکراون ڕاستەوخۆ پڕبکرێنەوە؛ ئەمەش یەکەم هەنگاوی وەرگێڕانی مەکینەیە. بۆ نموونە
I like you
من دڵنیام لە زۆر فیلمی تر پێستر وەرگێڕاوە، بۆیە سیستم دەتوانێت خۆی بۆتی وەرگێڕێت: من حەزم لێتە (-:
- - - - - - - - - - -
سوود:
- دەبینە خاوەنی داتابێیسێکی فیلم وەک : www.imdb.com/
- شوێنێک بۆ کۆکردنەوەی ژێرنووس
- مرۆڤی کوردیش با فیلمێک بە زمانی دایک ببینێت
- دەکرێت ببێتە شوێنێک بۆ گفتوگۆی سینەمایی
- ئەگەر توانیمان 500 ژێرنووس وەرگێڕین دەبینە خاوەنی نیو ملوێن ڕستەی لێکدراو
- ئەگەر کەناڵێکی تەلەڤزیۆن ویستی ژێرنووسی ئێرە بەکاربێنێت، با قازانجێکیشی بۆ وەرگێڕان تێدابێت
- - - - - - - - - -
ئنجا دەتوانین یەکەم تاقیکردنەوەی مەکینەی وەرگێڕان بکەین، هەرچەندە وشەی بەکارهاتوو لە فیلم زۆر سنووردراون، بەڵام تا ڕادەیەک سەرکەوتوودەبێت.
ئەگەر نەشبوو، سوودەکانی سەرەوەش گرنگن و باشن بۆ شەوانی زستان
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاک سەفین ئایا ئەم بەشە هەر لەسەر ڕاژەی کورد ئایتی گروپ بەرز ئەکرێتەوە؟ یان چۆن کارەکان بۆ ئەندامان چۆن رێکدەخرێت؟
کەی و چۆن دەست پێبکەین؟
ئۆف!
ئاخر دوایی زۆر شتی خەتەر ڕوو ئەدات! کەمتر سەیری کییف و زۆرتر سەیری اقلیم کردستان العراق بکە!
ڕای بەندە؟ هەقە هیچ نەبێ دیکتیۆ بگاتە ۵٠ هەزار وشەی کوردی، لایەنی کەم ۲٠،٠٠٠ی ئینگلیزی! ئەنجا %20ی ۱٠٠ هەزارەکشمان ئامادەیە.
ئەی وەرگێڕەکان چی بکەن بە سەرچاوە؟
"خۆ-لێ-گێلکردن" یان "خۆ لێ گێلکردن"؟
ببورە: دەستخۆش وەک هەمیشە.
چاوگ بەجیا نانووسرێت کاک هیوا، "خۆلێگێلکردن" ڕاستەکەیە.
کاک سەفین، مەبەستم ئەوەیە لای خۆمانەوە دەست پێبکەین، ژێرنووسی فیلم داگرین و بە Text editor ـێک وەری گێڕین و دەقی کوردییەکە بەرامبەر دەقی ئینگلیزییەکە بێت، یان چۆن؟
کاکە بڕوا، مەبەستەکە ئەوە نیە!
گوگڵێکی ئەو چاوگە گرنگە بکە بزانە کێ بەکاری هێناوە؟
وەرگێڕانی مرۆڤ سەختە، ئەنجا مەکینە، ئەنجا کوردی، ئەنجا گروپێک کە تەنها ۱ کەسی بڕوانامەیەکی زمانی هەیە (من نیمە).
ئیشەڵا ۸.۱٠.۲٠۱۳ ئەبینە خاوەنی ۵۵٠ فیلمی دۆبلاژکراوی کۆری!
حورمەت
کاک سەفین پرسیارێک ئێستا ئەگەر ئەمکارانە لە سەرەتاوە بکرێت کاتێکی زۆری ئەوێت، ناتوانین سود لە وەرگێرانی ئەم چەند ساڵە ببینین کە TV ناوخۆییەکانی کوردستان وەریانگێراوە، یاخود خەڵکی، یان ئێستا لە بازار فلیمی ژێرنووسی کوردی هەیە، (کورد ئای تی گروپ)بەس با کاری پێداچونەوە و ستاندارد کردنەکەی بکات، بروام وایە ئەو ژمارەیەمان بۆ کۆئەکرێتەوە، من خۆم ئێستا حازر (سەب تایتلی) 4 بەشی لۆستم هەیە بە (دیجیتاڵ) لەشێوەی (Text File)بە کوردی، بەڵام ئەوکەسەی کە کردویەتی هاورێمە، چی بکرێت بۆیی ناوی بمێنێت؟
دەستخۆش کاک بەردەقانی!
ئەی ئەوکاتە چی لە وو و و بکەین؟ چی لە ک ك بکەین؟ کێ بڕیار لەمەبدات دایك ڕاستە یا دایک؟ وورچ ڕاستە یا ورچ؟ دیسان کاک سەفین ووتەنی( ئەگەڕێنەوە سەرەتا) ستانداری کوردی!!! ئەو برادەرە کە لە چاوپێکەوتنەکە پەیوەندی کرد ووتی بۆ ئێوە هەر خەریکی فۆنتن؟ ئێستا بیرم دێتەوە چەند هەلێکی باش بوو بۆ ڕونکردنەوەی ئەو بابەتە! بەڵام کێ ئەڵێ پێشکەشکار ئەی هێشت باسی بکەم چونەک خۆ بۆ ئەویش Interesting نەبو!
بمێنن
دەستان خۆش بێت،
بە ڕای من دروست کردنی فەرهەنگێکی گەورە کە هەموو فەرهەنگەکان کۆبکاتەوە باشترین شتە بۆ ستاندەرد کردنی زمان هەر وەک زمانی ئینگلیزیش وای کردوە لە سەردەمەکانی پێشوو.
"The Dictionary of the English Language was the first full featured English dictionary. Samuel Johnson published the authoritative work in 1755. To a high degree, the dictionary standardized both English spelling and word usage. Meanwhile, grammar texts by Lowth, Murray, Priestly, and others attempted to prescribe standard usage even further." لە ویکیپیدیا وەرگیراوە.
ئەوکات دروست کردنی سپێڵ چێکینگ زۆر گرنگ دەبێت. چونکە ئەگەر من بمەوێت بنوسم ورچ ئەو بۆم دەکات بە وورچ و هەموو نوسراوەکانمان وەک یەکی لێدێت.لە هەمووشیان گرنگتر، ئەم گووگڵ ترانسلەیتەر تووڵکیتەیە( یان هەر سیستەمێکی تر کە بە ستاتیسیتیکەڵ ئیش بکات) ئیشی زۆری لەسەر بکرێت. باشترین شتیش بۆ ئەمە، زیاد کردنی هەموو پەرتووکە تازەکانە لە بنەڕەتیەوە تاوەکو ١٢ی ئامادەیی، چونکە لە زمانی ئینگلیزیەوە وەرگێردراون و زۆربەی ووشەکان و ڕستەکانی تێدایە کە لە زماندا بەکار دێن هەر لە زانستەکان تا وێژەییەکان و کۆمەڵایەتیەکان.
دەستت خۆش کاك بەردەقانی کارێکی باشه، خۆش بەختانە لەکاتی خۆی بوو، چونکه ئێستا لەگەڵ پڕۆژەک خەریکم دەبێتە جێبەبەجێ کەری سەدا ٩٠-ی پڕۆژەکەت.
گەر هەر یەکێکتان تواناتان تێدایەو کاتان هەیه هاریکاریم بکەن پڕۆژەکە زوو تەواو دەبێت، من دەستم بە پڕۆژەکە کردووە تا ئێستا سەدا ٤١-م تەواو کردووە، گەر کەس هەبێت لەگەڵم بەشدار بێت لەم ٣-٤ ڕۆژه تەواو دەبێت.
دەستتان خۆش بێت .
کاک بەردەقانی بەڕای من نابێت بوەستین تا زمانێکی ستانداردی کوردی دا دەنرێت وە بەڕای من لەوانەنیە کە بۆ زیاد تر لە 20 ساڵی تریش ئەو کارە جێ بەجێ بکرێت بۆیى وا باشترە کە ئێمە دەست بکەین بەو وەرگێرانە کە ئیشێکی زۆر سەرکەوتوو دەبێت (لەبەر ئەوەی کە دانانی زمانی ستاندارد وەک ئەوە وایە کە زمانێکی نوێ بنیات بنێیت وە ئەمە ماوەیەکی زۆری ئەوێت )بۆیە ئەتوانین ئێمە داوا لەو TV یانە بکەیت کە ئەو فیلمانە ژێرنووس دەکەن وە دەتوانین تەنها فایلە (txt)یەکە وەربگرین پاشان لە بەشێکی تایبەتی دیکتیۆ دا دای بمەزرێنین فیلم هەیە بۆنموونە[url=http://subscene.com/subtitles/jarhead-2005/english/200581] ئەم فیلمە (jarhead) کە 1757 دەقی تێدایە[/url] ئەگەر ئەم فیلمە ئان فیلمی وامان دەست بکەوێت لەم کەناڵانەی خۆمان یان خۆمان هەرکەسەمان بەشێکی وەربگێڕین وە دواتر پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و دا بنرێت وە بەڕاستی 1757 دەق کەم نییە.
کارێکی زۆر باشە و منیش لەگەڵم.
بۆ نەکراوە بە پرۆەژکانا؟
دیسان ئەگەڕێینەوە سەرەتا! ئاخر ئەگەر ئەوبرادەرانەی کوردستان بە فۆنی عەلی نەیان نوسیایە ئێسات تێکستێکی زۆرمان لەبەردەست ئەبوو. لە رۆژنامەکان و گۆڤارەکاندا کە رۆژانە دەیان رۆژنامەو گۆڤار لەبازاڕی کوردستاندایە. ئیستاش هەر بەعەلی فۆنت ئەنوسن، کێ تاقەتی هەیە ئەو هەموو تێکستە وەربگیڕێ!!
من پێم باشە بکرێتە پرۆژە! بەڵام دیسان ئەبێ بەخۆرایی کار بکەین! خوا قبوڵ ناکات!!!!!
بۆ کارێکى مەزنى وا لە سەرەتاوە دەست پێ بکەیت زۆر قورس دەبێت بەڵأم ئەگەر لە کۆى هەموو فەرهەنگەکان پوختەیەک دەربهێنرێت و بکرێت بە یەکەم هەنگاو بناغەیەک ئەوا هەموو کەس بە پێی تواناى خۆى دەتوانێت بەژدار بێت
منیش لەگەڵ ئەوەم هەموو ئەو دەقانەشی کە بە عەلی فۆنت نووسراون وەربگێردرێن بۆ سەر یونیکۆد، ئەوکاتە سەرمایەیەکی زۆرمان ئەبێت لە رووی دەقەوە بەڵام بە پۆخڵەواتی، ئەگەر پاشان کاری پوخت کردنی بۆ بکرێت، ئەوە شتێکی زۆر باشە.
خوا چاکی کا ئینشەڵا،بەخوا ئاوا چاک ناکرێ.
بژین،
کاک دانیاڵ من ئەمەم بینی لە پەیجێکی فەیسبووک بڵاو کرابۆوە، داونلۆدم کرد بەس ئیشی نەکرد.
لەسەر ڤیستا تاقیم کردەوە کارى نەکرد ئەم بەرنامەیە
دەست خۆش کاک سەفین لەگەلیدام بکرێتە پرۆژە
وە لەگەڵ قسەی کاک هێمن ، زۆریش راستی نوسیوە کێشەکەی ئێمە دووبارە عەلی فۆنتە و هەم دووبارە بۆتەوەو بەردەوامیش دەبێت ، وەك ووتەنی کەس تاقەتی ئەو هەموو وەرگێرانەی نییە بە کەم وکوڕیش ، وە ڕایی کاک دانێلیشم پێ گونجاوە زۆر زۆر .
وە بۆ بەرنامەکە کاک دانیال و کاک دیلان دەتوانی لەوەو سوود مەند بیت لەم لینکەوە ، بەلام ئەبێت سیستەم لۆکال چاک بکەیت و زۆر شتی تریش ئەمیش عەلییەکەیە
http://goo.gl/w8fgP
برام بە هەژماری گۆگل برۆژورەوەو دایبەزینە پریڤایت نییە .
کاک بەردەقانی، هەر بژین و زۆر سپاس بۆ کار و بەرهەمە بەپێزەکانتان. بە هۆی کەسانی وەک جەنابتان بۆمان لواوە بتوانین بە کوردی بنووسین و زمان و ڕێنووسی کوردی لە ڕیزی زمانەکانی دیکە لە سەر ئای- فۆن و کۆمپیوتێر ناسنامەی تایبەت بە خۆی هەیە و سەربەخۆیە. لەوانەیە سەربەخۆیی لە ئای- تییەوە دەست پێبکات. هەر هەبن و هەر بمێنن.
"[b]توخوا بڵێن بەو حەزرەتی نالی دەخیلی بم
بەو نەوعە نەکا بەسولەیمانییا گوزەر[/b]"
هەر کە باسی کاری وەرگێڕان و بە ئەرشیڤ کردن دیتە ئاراوە ، موچڕکەیەک بە گیانمدا دێ و ئەو بەیتەی سالمی شاعیرم دێتەوە یاد کە لەو سەردەمە ناهەموارەی خۆیدا بۆ حەزرەتی نالی نوسیوە.
ئەگەرچی من ئەندامێکی نوێم لەم پێگە نازدار و بە بەرهەمەدا ، بەڵام لە مێژە ئاگاداری کار و چالاکیەکانتانم .
خەفەتەکە لەوەدایە تا ئێستا فۆنت (ڕێنوسی کوردی) پاڵفتە نەکراوە ، بە مانایەکی دی تا ئێستاش ئەو مەخلوقانەی کە سالم لە نیوەدێڕی یەکەمی بەیتەکەیدا ئاماژەی بە ناوی شارەکەیان کردووە ، کە سلێمانییە هەر بە فۆنتی عەلی دەنووسن هەڵبەت خۆشم هەر نەوەی ئەو شارەم ، بەڵام کە بە شاری شێران و شاری ڕۆشنبیران ناسراوە شەرمە هێندە لە دواوەبێت.
ئەوەی کە زیاتر گرنگە بە لای منەوە بە ستاندەرد کردنی ڕێنوسی کوردییە لە پێش هەموو ئەرک و کار و پڕۆژەیەکی ترەوە.
بژین ، ئەوەندەی کە ئارەزووتانە.
کاک قەلەندەر، دەخیلت بم ئەگەر کاتت هەبوو بەناو [url=http://kurditgroup.org/comment/77174#comment-77174]ئەم بەستەرەدا[/url] بکە گوزەر، کە دەردی دڵی من و تۆشی کردۆتەبەر.
کاک هێمنی هێژا وەک پێشتر جەنابیشت و چەندینی تریش هاوشێوەی جەنابت ئاماژەیان پێ کردووە، گرفتی سەرەکی ئێمەی کورد گرفتی زاراوەییە ، پەرتەوازەیی و نەبوونی زاراوەیەکی ڕیکخراوەیی کوردی لەمپەرێکە لە بەر هەموو ئەو کار و چالاکیانەی کە پسپۆڕانی خۆبەخشی بواری ئایتی کاری تێدا دەکەن. نەبوونی کۆمەک و گرفتی داریش بخەرە ئەولاوە کە ئەوە خۆی لە خۆیدا خڕەبەردێکە و هەرچۆنێک دەستی بدەیتێ لە دەستت دەخلیسکێ و لە سەر ڕێگات خۆی دەداتەوە بە عەردا.
کاک دانیاڵی شیرین
بەڵێ ئاگادرم کە ئەو جۆری تەختە ڕێنوسیە ئەلکترۆنیە کوردیە هەیە ، بەڵام ئایا چی کراوە بۆ ئەوەی خەڵکی بیناسێ و کاری پێ بکات ؟
بە دەر لە هەوڵی چەند چالاکەوانێکی بواری زانیاری تەکنەلۆژیا هیچ هەوڵێکی بەرفراوان نەدراوە لە میدیا و بە ناو ڕاگیاندنە کوردیەکانەوە.
کاکە گیان ئەگەر مەسەلە کیبۆرد و نوسینی کوردی بێت، ئەوە بە هیچ شێوەیەک جێگا دەستی برادەرانی کورد ئایتی گروپ بزر نابێت و مێژوو شاهیدە، چونکە کاتێک داهێنانێک گرنگە کە پێشتر نەبووبێت، ئێستا کە هەندێک کەس دەسکاری لە ناوکی ئەم کیبۆردە ئەکەن و بە ناوی خۆیانەوە بڵاوی ئەکەنەوە هیچ گرنگیەکی نیە بالای کەسێکەوە کە بەدوای زانستا بگەرێ، وەک وتم سەرەتا گرنگە داهێنان.
http://ckb.wikipedia.org/wiki/%D9%88%DB%8C%DA%A9%DB%8C%D9%BE%DB%8C%D8%AF%DB%8C%D8%A7:%DA%95%DB%8E%D9%86%D9%88%D9%88%D8%B3%DB%8C_%D8%B2%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C_%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%DB%8C
بەڕێزان سڵاو ، ئەگەر بتوانن هاوکاریم بکەن سوۆاستان دەکەم
من کێشەم هەیە لە نوسین لە سیستەمی ماک ، کاتێک بە کوردی سۆرانی دەنوسم پیتەکان یەک ناگرن واتە تێکەڵایەک دروست دەبێت،، دیارە مەبستم لە word
جا ئەگەر بتوانن هاوکاریم بکەن سوپاستان دەکەم ، ڕێزی خالید دووبارە