تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

نەخشەکانی کوردئاپسم نارد بۆ ئایتیونز

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/07

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

+ وەشانی ٠.۱ ی ئەزمونی
+ نوسینی کوردی، هەمان داڕێژراوی کیبۆردەکەی ئێرەو بەکارهێنانی کۆدی ناو "ئاپی یادگاری هەڵەبجە"
+ کوژاندنەوەی نوسین بە کوردی، واتە ئەتوانی بە لاتینیش بگەڕێیت
+ لەم کاتەدا کە ئەپڵ نەخشەکانی گوگڵی لابرد، وە گوگڵیش خەریکی دروستکردنی ئاپی تایبەتە بەخۆی، هەرچەن لەسەرهێڵ (maps.google.com) ئامادەیە بۆ بەکارهێنان، هەستم کرد ئەم چەن دێڕە کۆدە کە جارێکی تر نەخشەکانی گوگڵ ئەخاتەوە سەر مەکینەی نەخشەی ناو iOS لایەنی کەم خۆم بەردەوام بەکاری ئەهێنم، ئەکرێ چەن کەسێکی تریش سودی لێ ببینن.
+لیستی دڵخوازەکانت
- مەترسی: ئەکرێ ئەپڵ ڕەتی بکاتەوە لەبەر ئەوەی نەخشەکانی گوگڵ خراوەتەوە سەر ڕوکاری نەخشەکانی ئەوان، یان هەر بیانوویەکی تر.

پلانی داهاتوو:
+ئەگەر گوگڵ وەک فیل گەڕایەوە ساحەکە، یان ئەپڵ نۆکیای کڕی: ئاسانکردنی دەستکاری نەخشەکانی کوردستان لە نەخشەکانی گوگڵ(بە سودوەرگرتن لە MapMaker API) بەوەرگێڕانی ڕوکەشەکە خۆمان بیکەین. وا ساڵێکە گوگڵ وەرگێڕانەکەی ئێمەی ئیهمال کردوە.
+ئەگەر نا: دڵنیام نەخشەکانی ئەپڵ تا ساڵئ ۲٠۱۵ش بامۆک و شەقڵاوەی تیا نابێت.
+ئەکرێ ئەگەر لیستی شار و شارۆچکەکانی کوردستان دەستکەوێت لە لیستی دڵخوازەکان زیادکرێ تا بەکارهێنەر خێراتر جێگاکان بدۆزێتەوە
+هاندانی خەڵک بۆ بەکارهێنانی نەخشە تا دەسەڵاتتداران شەرمەزار بن کۆڵانەکانمان ناو بنێن!

پێشنیارەکانتان ئەتوانم سود لێ وەرگرم بۆ وەشانەکانی داهاتوو.

بۆچوونەکان

کاک هیواسڵاو.
دوو پرۆژەم بینیوە و وابزانم لە جێبەجێ کردنیشدان، یەکێکیان: وەزارەتی گەشتوگوزار ناوی ناوچە و شوێنەکان و نووسینی ناوەکانیان لەسەر ئاماژەکانی ڕێگاوبانی داوە بە ئەکادیمیای کوردی بۆ پێداچوونەوە و راست کردنەوەی ناوەکان، دوەمیان: دانانی سیستەمی پۆستە و ناونیشانی ماڵان و بە کۆد و ناوی کۆڵان و گەڕەک. لە سلێمانی هەندێک شوێنم بینیوە ناوی نوێی پێوەیە..
شتێکی تریش، وا نۆکیا بە نیازە شتێک دەربکا، تۆش باسی فرۆشتنی دەکەیت بە ئەپڵ!
دەستەکانت خۆش و ماندو نەبن.

‏دەستخۆش کاک ئاراس.
دوو چاوی ساغ‏

دەست خۆش

دەستان خۆش سەرکەوتوبن

خۆزگە ئەکرا هەموی بە ناوی "کوردئایتیگروپ"ەوە بوایە.