سامسۆنگ پێوانەیەکی نوێی تۆمارکرد!
گەورە کۆمپانیای ئەلیکترۆنی سامسۆنگ، پێرێ ئاماری[url=http://www.samsung.com/us/aboutsamsung/news/newsIrRead.do?news_ctgry=irnewsrelease&page=1&news_seq=20286&rdoPeriod=ALL&from_dt=&to_dt=&search_keyword=] ئەنجامەکانی چارەکی سێهەمی[/url] ئەم ساڵی بڵاکردەوە کە زۆر لەسەروی چاوەڕوانی شرۆڤەکەرانی ئابوریەوە بوو.
هەرچەند ماوەیەکە سامسۆنگ بەهۆی سکاڵاکانی ئەپڵ، توشی سزا بوو و هەندیک لەبەرهەکانی قەدەغەکران لەهەندێک وڵات، بەڵام پێناچێت هیچ کارتێکردنێکی خراپی لەسەر سامسۆنگ هەبووبێت.
بەپێی[url=http://www.bloomberg.com/news/2012-10-04/samsung-3rd-quarter-profit-beats-estimates-on-galaxy-phones-1-.html] Bloomberg[/url] سامسۆنگ جگە لە تەلەفۆنی دەستی زیرەکەکان و تاتەبژمێرەکان ، لە بواری تەلەفزیۆنەکان و بیرگەکانیشدا پێشوەچونێکی چاوەڕوانەکراوی بەخۆیە بینیوە.
ئەنجامی چارەکی سێهەمی ئەمساڵ ٥٢ هەزار ملیار ۆن بووە (٤٧ ملیار دۆلار) و بڕی قــازانجی کۆمپانیاکە ٧،٣ ملیار دۆلاری ئەمەریکایی بووە، ئەم ئەنجامەش زۆر لەسەرووی پێشبینی ٣٢ شرۆڤەکەری ئابووریەوە بووە، کە ئەوان پێشبینی ٦،٨ ملیار دۆلاریان کردبوو.
ئەگەر بەراوردی ئەم ئەنجامانەی چارەکی سێهەمی ئەمساڵی سامسۆنگ بکەین لەگەڵ هەمان چارەکی سێهەمی پار ساڵ، ئەوا بەڕێژەی ٩٠% گەشەی کردووە.
پسپۆڕانی ئابووری هۆکاری ئەم ئەنجامە گرنگە دەگەرێننەوە بۆ تەلەفۆنە زیرەکانی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٣ و سامسنۆگ گالاکسی نەوت ٢ ، هەروەها لەبواری تەلەفزیۆنە زیرەکەکانیشدا پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیییوە، بەڵام ڕیژەی فرۆشی بیرگە دیجیتاڵیەکان SD Card بەو شێووەیە نەبووە، ئەمەش بەهۆی دابەزینی نرخ و فشاری ڕکابەرەکانی.
[b]Daishin Securities[/b] دەڵێت، سامسۆنگ ٥١،٧ ملیۆن سمارت تەلەفۆنی فرۆشتووە لە چارەکی سێهەمدا بەرانبەر ٥٠،٥ ملیۆن لەچارەکی دووهەمی ئەم ساڵدا، ئەمەش پێوانەیەکی نوێییە کە کۆمپانیایەک بتوانێت لەنێوان ئەنجامی دووچارەکدا بەدەستی بهێنێت.
شایانی ئاماژەپێکردنە ئەپلیش بەهەمان شێوە ئەنجامێکی باشی بەدەستهێناوە، بەڵام ئەپڵ نەیتوانی ڕێژەیەکی پێوسیت لە ئایفۆن ٥ بەرهەم بهێنێت کە ئەوەندەی خواستی کڕیارەکانی بێت، لەوانەیە ئەم هۆکارەش کاریگەری باشی لەسەر ڕیژەی فرۆشی سامسۆنگ هەبووبێت.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست و پەنجەت ماندوو نەبن کاک زەندی
Galaxy SIII نیعمەتی ئەو خوایەیە :) ,ئەپڵ گیری خواردووە بە دەستییەوە.
دەستخۆش کاک زاندی.
کاک زەندی ئەپڵ کێشەی گەورەی له کەم بەرهەمهێنانی ئایفۆن 5 دا نیە بەئەندازەی توندی کێشمەکێشی بازاڕی سمارت فۆن بەتایبەت لەگەڵ سامسۆنگدا، گالاکسی S3 و گالاکسی نۆت 2 لەتوانای ئایفۆن دا نیە کێبڕکێیان بکات. وای دەبینم ئەگەر سامسۆنگ چەند ساڵێکی تر بەردەوام بێت لە داهێنان ، هەنگاوی گەورە پێش ئەپڵ دەکەوێت ، ئەپڵ دەکات بە بەشێک لە مێژوو .ئەمەش ئەو هەواڵەخۆشەیە کە هەوادارانی ئایفۆن بەبیستنی تورە و بێزار دەبن .
دەستت خۆش کاکە زەندی...
سامسۆنگ لە چەند لایەکەوە داهێنان دەکات،وەلی ئەپڵ داهێنانەکانی سنوردارترە لە چاو ئەپڵ.
بمبورە براکەم هەندێك پرسیارم هەبوو دەربارەی ئەم سایتە چۆن و ئاڕاستەیی کێ بکەم،سوپاس.