تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

چاوپێکەوتنی ئەندامانی کوردئایتیگروپ لەگەڵ کەناڵە کوردستانیەکان

hemen_7

Hemen_7

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/06

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔34۔ )

 

لەسەردانێکی ئەندامانی کوردئایتیگروپ بۆ کوردستان لە هاوینی 2012 دا چەند چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی و پشت کامێرایی ئەنجام دران، بەڵام بەداخەوە کە هەموو چاوپێکەوتنەکان لەبەردەستا نین تاکو بڵاویان بکەینەوە، تەنها چاوپێکەوتنی کوردسات و گەلی کوردستان ئامادەیە. لەگەڵ ئەوەی کاک سەفین لەگەڵ کەناڵی کوردستان تیڤی و هێمن حەسەن لەگەڵ کەناڵی ناوخۆیی چاوپێکەوتنتی جیا جیایان ئەنجام داوە کە لە ئێستادا لەبەردەستمان نیە تاکو بڵاویان بکەینەوە. بۆ چاوپێکەوتنە پشت کامێراکانیش لەگەڵ بەرپرسە سیاسی و ئیداریەکان ئەتوانین لە کۆبونەوەیەکی ئەندامان باسیان لێوە بکەین.

بۆچوونەکان

دەممتان خۆش ، بەڵام ئەبوو باسی سیاسەتی حکومەت بکرێت بەرامبەر کورد ئای تی گروپ و ؤچنیەتی ئیهمال کردنی پرۆژەکان.

بژین،

كاك هێمن وكاك جوتیار سڵاو.جارو بار ئەو بەرنامەیە چاو لێئەكەم بەتایبەت دەنگی ئەو كابرایەم زۆر بەدڵە دەنگێكی سام داری هەیە ! بەڵام كورد ئایتیگرووپ جێگای شانازیە بس نەتانوت چیتان خوارد نەیشم زانی ئەگینا كوڕەكانم ئەناردە خزمەتی بەرێزتان :) كاك بەردە زۆر شازە ئەم جۆرە لووگۆیە بیری فێدورام دەخاتەوە
[img]http://kurditgroup.org/sites/all/themes/kig11/images/logo.png[/img]

بەڕاستی چاوپێکەوتنێکی سەقەتە. شایەنی هیچ نییە.

کاکە قەزوان، بۆ نیوەڕۆ برنج و شلەیان هەبوو لە کوردسات. بەڕاستی بەڕێوەبەران زۆر ڕێزییان گرتین.

ئێستا کاک بەردە ، لەم بەرنامەیەدا ئەو کاک سەفینە جەنابتی ؟
بەڵام من وەڵامەکانم زۆر بە دڵ نەبوون

دەستان خۆش بێت
پێموابێت کەم کاتی بەرنامەکان ڕێگەی نەداوە بە ووردی باسکرنی پڕۆژەکانتان بەڵام کارێکی زۆرباشتان ئەنجامداوە و کوردئایتیگرووپ هەنگاوێکی تر چۆتە پێشەوە . کاک هێمن جاوپێکەوتنەکان چەند خولەکی بوون؟؟؟
هەر سەرکەوتووبن

بەڕاى من ئەم چاوپێکەوتنە نەکرایە زۆر باشتر دەبوو لەبەر ئەوەى کەسێکى تر ئەى توانى ئەم قسانە بکات،بەداخەوە!!!!

ئایا ئەم شاندە چەند ئەندامى کورد ئایتى گرووپ یان بینییوە؟لە کوردستان،
بژین،

@[url=http://www.kurditgroup.org/u/kurddata2006]Kurddata2006[/url] نایناسم، منیش وەڵامەکانیم بە دڵ‌نین، دەموچاوی تەلەڤزیۆنی نییە و دەنگیش بۆ ڕادوێ دەست نادات.

کاکە ئامانج، هەر باش بوو بۆ بەرنامەی منداڵان داوانەکرابوون. پرسیارەکان پێشوەخت دیارنین. بەرنامەیەکی تایبەت نییە. کەسی شارەزا نییە پرسیارێک بکات. دەبوایە کاک هێمن خۆی پێشکەشکەری پرۆگرام بوایە.

من ڕێزم هەیە بۆ هەموو بۆچونەکان!بەڵام بەڕای من زۆر شتێکی باشە ئەوەی خراپە منم، چونکە من دوەم جارمە چاوپێکەوتنی تەلەفیزیۆنی بکەم بۆ کوردئایتیگروپ. ئەبوایە باشتر وەڵامم بدایەتەوە. کاک سەفین یەکەم جاری بوو بۆیە من پێم وایە ئەو زۆرباشتر بوو. بەهەرحاڵ ئەنجامدانی ئەم جۆرە چلاکیانە سودی هەیەو زیانیان نیە تەنها لەڕێگەی میدیاکانەوە ئەتوانین زیاتر خۆمان بەدەسەڵات و خەڵکیش بناسێنین.
کاک جوتیار پرسیارەکان وا ئەکران بواری خۆلادانی تیا نەبوو.
کاک قەزوان زۆر سوپاسی بەڕێزتان ئەکەم
کاک بەردەقانی زۆر خراپ نیە. بەڵام زۆر باشیش نیە.
کاک کوردداتا خۆشمان بەدڵمان نیە. هۆکارەکەشی ئەگەر کرا لە کۆبونەوەیەکی ئەنداماندا باسی ئەکەن.
کاک هەردی زۆر ڕاستە ماوەکە زۆر کەم بوو. ئەوەی دامناوە هەمویەتی. لەوانیە چەند دەقەیەکی کەمی لابرابێ.
کاک ئامانج ئێمە چاوپێکەوتنمان بەو شێوەیە کرد، ئەگەر کەسێکی کە ئەتوانێ باشتری بکات فەرموو! چەند ئەندامێکی کوردئایتیمان بینی. من و کاک بەردەقانی 4 ئەنداممان بینی نازانم کاک بەردە خۆی بەتەنها چەند ئەندامی بینیوە.
پێم باشە کۆبونەوەیەک بکەین، تکایە پێشنیاری کات!
ڕێزم هەیە بۆ هەموان

من لەلاى خۆمەوە پڕ بە دڵ دەست خۆشیتان لێ دەکەم و سەفەرى خێر و خۆشیتان بێت

سڵاو،
هیچ نەبێ لەو کەناڵانەی کە وەکو خۆم بەژیانم تەماشایان ناکەم، لە بری بەرنامەی بێکەڵک, دوو وشە بوترێ لەسەر ئایتی. زۆرمان کە قسە ناکەین کە دەڕۆینەوە، ئەوەیە:
ئەوەی چاوپێکەوتنت لەگەڵدا دەکات، سەرە واوێک لە بابەتەکە نازانێ. ئیتر هونەری وتوێژ و گەیاندن ئەو کاتە ڕوو دەدات. ئەوەی کە قسەی بۆ دەکەی، بەرزی بکەیتەوە بۆ ئاستی خۆت، نەک خۆت داگری بۆ ئاستی ئەو. واتا بەرنامە پێشکەشکەرەکە کە پیشەیی نییە و لە زمانی کوردیشدا هەر کڵۆڵە داماوە. ئەو باسەکەی زۆر خراپ کردووە.

دیسان لەشتان ساغ.

من دەست خۆشیتان لێ دەکەم بۆ هەر کارێک خێرو خۆشی و گەل وڵاتەکەمانی تیایە
هیوادارم ئەو پەردەی شەرمە لەسەر دەم وو چاوتان لابەرن ئێوە لە هەموو کەس لە پێش ترن بۆ ئەوەی کەناڵەکان کاتتان پێ بدەن
ئەوان ئەو هەموو شایەرو لۆتی دەهۆڵ ژەنە دێنن لێمان دەکەن بە ئەشرەف و بەشآن و باڵیان هەڵ دەدەن
دەبێت کەناڵەکان بە خۆیاندا بچنەوە بەشێکی زۆری کاتەکان بۆ زانستەکان تەرخان بکەن نەک بۆ سەرچۆپی و چاوپێکەوتن و کۆنسێرت و تەمسیلی سەقەت و زینجیرە کۆری و تورکیە فاسد و پڕ خوێنەکان
دەبێت ئێوە بە کرداری زانستی ئاتی بەرنە پێشەوە شانی بدەنە بەر دوای خەڵکی تریش دێتەلاتان ئیتر دەبێتە چاولێکەری سەدان گەنج باش دێنە پێشەوە ئیتر ئێـەو مانان تەمەنی زۆر شتمان نەماوە ذەبێت ڕێگەکەیان وردە وردە بۆ چۆڵ بکەین

پێشەکی دەستان خۆش بێت و ماندوو نەبن.

بەڵام واباشە بۆ داهاتوو کوردئایتگرووپ پێویستە هەنگاو بنێت بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە، چونکە ئەم خاڵانه دەبنە ناسنامەو پێناسەی گرووپەکه.

1. پێویستە کوردئایتگرووپ لەمڕۆوە ڕاوێژکارێکی چالاکی هەبێت ئاگای لەسەرجەم جمووجۆڵەکانی کوردئایتیگرووپ بێت.
2. پێویستە ئەندامەکانی کوردئاتیگرووپ ڕۆڵەکانیان دیاری بکرێت، وە بەستەرێك هەبێت لەسەرەوەی ماڵپەڕەکە یان لە ژێرەوەی ماڵپەڕەکە "دەربارەی ئێمه" من تا ئێستا شتێك نابینم لە کوردئایتیگرووپ پێناسەکی تێڕووپڕی تێدا بێت بتوانی ئەندامان بناسیت و ڕۆڵیان بزانیت، تەنیا زیاتر باسی چۆنیەتی درووستبوونی کوردئایتیگرووپی تێدا باسکراوه، گەرتۆ بڵێیی ئەندامانی گرووپ، گرنگییان نەداوە بە خۆناساندن و بەرژەوەندی تاکە کەسی، واتا نیشانی دەدەی ئەم گرووپه ئەندامانی وەهمین نایەوێت بناسرێت، شتی وانبێت، گرووپ واتا کۆمەڵێك کەس، ئەندامەکانی گرووپەکه دەبنە ناسنامەی گرووپەکه. (think about it)
3. من بیرمه جاران ئێمە لە کوردئایتیگرووپ ئەندامان ڕۆڵەكانیان دابەشکرابوون، هەرکەسەو ڕۆڵی خۆی پێدرابوو خەریکی کاری خۆی بوو تەنانەت هەڵبژاردنیشی تێدا بوو، چونکە لە دنیا هەروابووە کەسێك ناتوانێت ڕۆڵی ڕاهێنەرو یاریزان ببینێت (بێ لە کوردستان).

ڕاستیش ناخۆشه گفتووگۆ بەرامبەر کەسێك بکەی لەباسەکە شارەزا نەبێت و لێت تێنەگات، وەك وایە "لەبەر باران بگریت بەرامبەرت هەستی پێنەکات".

هیوادارم هەنگاو بنێن بۆ ئەم ٣ خاڵەی سەرەوە، دڵنیام فراوانی تێدا بەدی دەبێت چ لەڕووی گرووپەکه چ لەڕووی ڕاگەیاندن.

U... V

کاک بەردە ئەو کاک سەفینە بۆخۆتی ، ئەوە نیە کاک هێمنیش وا دەڵێت . و ئەوە نیە وێنەکەشت داناوە هەر هەمان سەفین غەفورە .. عەزێتمان مەکە و خۆت لە وتوێژەکەت بێ سێحەب مەکە D
بەس نەبوو من نەبووم ،، هەر تێکەڵم ئەکرد و شێت ئەبووم باسی دروست کردنی پاڵپشتی لە ڕێکخراوی یونیکۆد و گووگڵ بکەم . تەلەفون کەن بڵێن ئەی بۆ CMS ناکەن بە کوردی ...
وەک ئەوە وایە بە کچێک لێت بپرسێ بڕوانامەت هەیە؟ ، چیە؟ تۆش بڵێی : ئارێوەڵلا ئەندازیاری کامپیوتێرم ، پاشان ئەو بڵێ : ئێ وەڵلا باشە دەتوانی سیدیەکی گۆرانیم بۆ کۆ کەیەوە؟ دەی چۆن خوات نەمێنێ

کاک هێمن مەبەستى من ئێوە نییە :) بەڵکو مەبەستى من شێوازى بەرنامەکەیە برا گیان
دڵنیام لە شارەزاى ئێوە لەم بوارە بەس کاک بەردە نا!!! :) دەبوایە زۆر زیاتر قسەتان بکردایە دەربارەى کورد ئایتى گرووپ،بۆ جارێکى تر لە بەرنامەێکى ئایتى
دووبارە ببوورە

کارێکی زۆر جوانتان کردوە، کوردئایتی گروپ هانگاوێکی گەورە لە ناسین چۆتە پێشەوە، کۆمەڵێک پرۆژە هەیە حکومەت و لێپرسراوان پێویستیان بەناسین هەیە تا لێت نزیک بنەوە بۆ هاوکاری کردنی ، سەرکەوتووبن شوێن دەستتان زۆرگەورە و دیارە .

وەکو کۆمینتەکانم خوێندەوە لەوە ناچێ خۆشتان چاوپێکەوتنەکانتان بەدڵ بووبێت، بەڵام بەڕای من کارێکی زۆرباشە، هەرنەبێ بۆ زیاتر ناساندنی گرووپەکە، چونکە بەڕاستی لە ئێستا کوردئایتی گرووپ پرۆژەی زۆر گەورەو گرنگی هەیە، زۆر گرنگن بۆ ئاییندەی کوردستان، هەر لەڕێگەی ئەم بەرنامانەشەوە ئەتوانین زیاتر سەرنجی ئایتی دۆستان و لایەنە بەرپرسکان و زانکۆکان ڕابکێشین.
ئەگەر لە ئێستاشدا سودی نەبێت دڵنیام بە تێپەڕبوونی کات، لەگرنگی ئەم پرۆژانە ئەگەن.
کاک هیمن@ کاتێک پرسیاری کار و پرۆژەیان کرد، لەوەڵامدا تۆ باسی پرۆژەی ئامارت کرد، نازانم بیر نەبوو، باسی ئەم پرۆژانەی ئێرە بکەیت؟
لەوانە فەرهەنگی ئەلیکترۆنی دیکتیۆ و سپیکولەیت، دوای ئەوە ئەبێت خاڵێکی گرنگ کە باس بکرێت بۆ خەڵکی کوردستان ، سیستی لایەنی بەرپرس لەکوردستان کە بۆچی ئاوەڕ لەم کار گرووپانە نادەنەوە.

پاش دەست خۆشی بۆ هەردووکتان.
خۆ ئەوانەی چاوپێکەوتنەکە ئەنجام ئەدەن پرسیار لەسەر پرسیار ئەکەن بەناودا و بێ ئەوەی هیچیان پەیوەندیان بەیەکەوە هەبێت تاڕادەیەک. ئاخر خۆ ئەوان جارێ هەر فۆنتەکەی عەلی بەکار ئەبەن کەچی هاتووە پرسیاری ویندۆزی کوردی ئەکەن، وەلڵا مەگەر بەس برنج و شلەکەیان باش بوو بێت.
گرنگەو زۆریش گرنگە کە پێشکەشکاری بەرنامە پێش بەرنامەکە هەر هیچ نەبێت لەسەر کورد ئای تی بخوێنێتەوەو بزانێت کاری ئەو گرووپە چییەو چۆنە.
-------
Kiyv - Ukraine

سوپاس بۆ ئەو هاوڕێانەی کە دەستخۆشیان کردوە. وەک پیشتریش ئیشارەم پێدا بە لەبەرچاوگرتنی هەموو هەلومەرجەکان کەموکوڕی ئێمە ، نەبونی پرۆفشناڵی پێشکەشکار لەبواری ئایتیدا، نەبونی کاتی تەواو بۆ سەردانەکە، بێ بودجەیەیی ئەندامان و ....هتد توانیومانە هیچ نەبێ ئەوە بکەین هەر بەڕێزێکی تر ئەتوانێ یا لەخۆی ڕائەبینی باشتری بکات ئێمە هاوکاری ئەبین.
بەڕێز هۆژان، ئەشێ بەڕیزتان ئاگادار نەبن! ئەگەر نا ئێمە بۆ هەر بەشێک بەرپرس و کادری ئایتیمان دیاری کردوە. ئەویش لەکۆبونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری کوردئایتی بەهەڵبژاردن و دەنگدان دیاری کراون. ئەگەر بەڕیزیشتان یا هەربەڕێزێکی کە ئەیەوێ بەرپرسیارێتیەک بگرێتە ئەستۆ با پەیوەندی بکات بە بەڕیز بەردەقانەوە کاک (سەفین) بۆ ئەوەی ئەویش ئامادەکاری بکات بۆ کۆبونەوەی داهاتوو تا لە کۆبونەوەکەدا بەهەڵبژاردن کەسی کونجاو بۆ بەرپرسیارێتی و گرتنە ئەستۆی کارەکان گفتوگۆی لەسەر بکرێتەوە.

هاوڕێیان، چەند ڕوونکردنەوەیەک :
- من بەناوی کوردئایتیگرووپەوە بەشدارنەبووم، هەرچەندە، ئەمەیان کەمێک سەختە، پێشکەشی بەرنامە جیاوازی ئەو شتە ناکات. وابزانم لەگەڵ کاکە سیا باسی ئەوەشمان کرد لە تویتەر، بۆیە هەر کەسێک دەیەوێت بزانێت من خۆم خەریکی چیم دەتوانێت لێرە بیبینێت :‌https://twitter.com/[url=http://twitter.com/bardaqani]bardaqani[/url]
- پرسیارەکان زۆر سەرەتایین، باوەڕناکەم هیچ کەسێک دوای 12 ساڵ کوردئایتیگرووپ، بتوانێت باسییان لێبکات.

- بەڕای من چاوپێکەوتنەکەی کوردستان تیڤی زۆر باشتربوو . وتیان مایک کراوەیە، دەتوانیت باسی هەر کەس و لایەنەک بکەیت بە ئازادی خۆت. بەرنامەی دواتریشییان بڕی بۆ زیادکردنی کاتی بەرنامەکە.

- دوای زیاتر 20 ساڵ، یەکەم جاربوو بگەڕێمەوە ئەم وڵاتە ناخۆشە، کوردییەکەم دووکەڵ دەکات، زمانی ئایتیش زۆر باشترە بە زمانێکی مۆدێرن بێت. وتم ئێستا زۆر وشەی ئنگلیزی بەکاربێنم، دەڵێن دوو وشە دەزانێت هاتووە بۆ فەلسەفە لێدان.

- ناکرێت باس لە ئایتی بە گشتی بکرێت، دەبێت تەنها باس لەیەک بابەتی دیاریکراوە بکرێت، بۆ نموونە پڕۆژەی سپیکیولەیت کە زۆربەی کێشەکانی زمانی کوردی تێدا دەسنیشانکراون و ڕوونکردنەوەی ئاسانترە.

- من لەوێ دانەنیشتووم درۆ بۆ خەڵک بکەم. پرسیارێکت هەیە، بەپێی پرسیارەکە دەتوانم وەڵامت بۆ بدەمەوە.

کاکە هۆژە، سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەندامان، مانگی دوو، وابزانم، کۆبوونەوەیکمان کرد. کاک هێمن بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانە و خۆی بڕیاردەدات. هەموو ئەندامانیش خۆبەخشن وەک خۆت، درووستکردنی یاسا و کۆبوونەوەی زۆر، تەنها زیانبەخش دەبێت، بەڕای من. ناتوانم داوا لە هیچ کەسێک بکەم لێرە، مانگی 10 هەواڵ بنووسێت یان ئامادەی کۆبوونەوە بێت. وابزانم ئەمەش وای کردووە، زیاتر لە 11 ساڵ لێرەبین، وابزانم کەم گرووپ هەن بەم ئاستە خۆیان گرتبێت.

باوەشێک خۆشەویستی

كاك هێمن بە ئیزنی بەرێزت و هاورێیان،
كاك هۆژان ئەو شتم زۆر پێ گرنگە ١٠٠٪ دەبێ بكرێت كاك هێمن پێم وابێت هەر ئەو یە كە جەنابەتان ئاماژەتان پێكرد كە لە رێگای رێزۆمە خۆمان بناسێنین وكاك هۆژان پەڕەی تایبەتی لە كوردئایتی مەبەستە.... ! كاك هێمن ئایا ئێوە پەیوەندیتان بە بەكارهێنەرێك بە ناوی @دایكێك گرت ؟

کاک هێمن، باوەڕناکەم گرفتە ئەوەبێت کەسێکی تربوایە بەجۆریکی تر یا باشتر ئەبوو، بەڵام چاوپێکەتن هەلێکە و ئەبێت بیقۆزیتەوە چیت هەیە بەکورتی بیگەنیت، بەڵام ڕاستە پرسیاری پێشکەشکار ئاراستە ئەگۆڕێت و لەبیرت ئەباتەوە، بەڵام ئەبێ پێش ئەم چاوپێکەتنانە، خاڵە گرنگەکان لە پارچە کەغەزێکی بچووک بنووسیتەوە بۆ ئەوەی ئەوەی ئەتەوێت بیگەنیت ، پێشکەش کار لەبیرت نەباتەوە بەسەرتا تێنەپەڕێ، ئەشتوانی چەند بابەتێکی خۆت بکەیتە مەرج، ئەگەر بوارت نەدەن قسەی لەسەر بکەیت، چاوپێکەتنەکە ئەنجام نادەم.
لێرەدا من مەبەستم تەنیا ئەوەیە بۆ جارێکیتر تێبینیەکانمان سودیان هەبێت.

سڵاو دووبارە،
کاك هێمن تۆ لەمن پێدەچیت حاڵی نەبووبیت، بەڵام کاك قەزوان حاڵی بوو بۆی ڕوون کردیەوه، من مەبەستم لە بەستەرێك بوو لە ماڵپەڕی کوردئایتیگرووپ بوو.
کاك بەردەقانی، تۆ وابزانم بەئاراستەکی تر لەمن حاڵی بووی، من باسی یاسام نەکرد یان کۆبوونەوە، من خاڵەکانم بەکورتی نووسیو ڕوونم کردەوه، کەدەبێت گرووپەکە ناسنامەی هەبێت، بۆ سەردانکەرەکان یان بەکارهێنەرەکان ئاسان بێت لە ئاشنا بوونی ئەندامانی ئەم گرووپه، باسەکەی من ئەمە نیە کە من چی دەکەم لەدەرەوەی گرووپ یان تۆ چی کارێك دەکەی لەدەرەوەی گرووپ تاکوو بەکارهێنەر سەردانی تویتەرەکەت یان تویتەرەکەم بکات بزانی چی دەکەم، باسەکەی من ئەمەیە، کە ڕۆڵی ئەندامان لەبەڕێوەبردنی کوردئایتیگرووپ ڕوون بێت، لەوانەیە ئێوە لەناوخۆتان ڕۆڵەکانی یەك بزانن، بەڵام سەردانکەرو بەکارهێنەر لەوەیە نەزانێت، ئەم خاڵە دەبێتە هۆی ئاسانکاری و ئاشنا بوونی گرووپەکه.
کورت و کرمانجی "دەربارەی ئێمه" یاخوود "دەربارەی تیم" لەبەستەرێك لە ماڵپەڕەکه، هیوادارم ئەمجارە ڕوون بێت.
باش بوو ڕوونت کردەوە کە کاك هێمن بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانە، چونکە ئەمە کارێکێ زۆر باشە کە یەکێك ئەم ڕۆڵەی هەبێت لە گرووپەکه، چونکە بەڕاستی ئەمە زۆر پێوسه.

کاکە هۆژە، مەبەستەکە دیارە و دڵنیام زۆریش پێویستە، با بزانین چۆن ڕیک دەکرێت. ڕۆڵەکان لە ماڵپەڕ دیارن بەڵام بۆ کاری تر بە پێی پڕۆژەن. دوایی بیرێکی قووڵی لێدەکەیندەوە (-:
دەسخۆش

زۆر دەستان خۆش بێت، سەرەڕای هەموو کەم و کوڕیەکان کورد ئای تی گروپ خەریکە خۆی دەسەپێنی و دەسەڵاتداران ناچار دەبن بیریان لێ بکەنەوە و گۆیان لێ بگرن، بەردەوام بن و بێ گومان هەوڵەکانتان بە فیڕۆ ناچن. دەستخۆش کاک بەردە، دەستخۆش کاک هێمن، دەکرێ لە داهاتوودا لاوازیەکان چاک بکرێن، دەشکرێ داوا بکەن کە بیژەرەکەی کەسێکی پسپۆڕ بێت تا پرسیار و وەڵامەکان پرۆفیشناڵ تر بن.

دەستان خۆش و بەخێربێنەوە..

لەگەڵ تۆشدا کاک ئاراس! سوپاس بۆ ئێوەش کاک سیروان لەتیف، کاک دانیال

هەربژین دەستتان خۆش بێت،
تەواوی کارمەند و بەڕێوەبەر و ڕاوێژکارانی خودی فەرمانگەی تەکنەلۆژی نازانن دوو پرسیارت لێ بکەن، جا پێشکەشکارێکی ئاوا لەم وڵاتە پرسیاری ئایتی چی بکات، بەهەرحاڵ هەرکاتێ حوکمەت سپۆنسەری پڕۆژە و مڕۆژەکانی کردین چش لە چاوپێکەتن و موقابەلە.

کاک سەفین، ئەوەی کوردستان تیڤیش دابنێن کەوایە. چاوپێکەوتنەکان لە فەیسبووک جمەی دێت :)

باشە کاکە هەڵۆ، ئەگەر دیڤیدییەکانم دۆزینەوە.
ئەوەی فەیسبوکم نەدیوە

https://www.facebook.com/kurditgroup/posts/234963899962654

جا فەیسبوک هەر بۆ دەسخۆشی باشە
دەسخۆش کاکە هەڵۆ

کاکهەڵۆ لە کوردستانیش خەڵکی بە توانا هەیە و هەر لە فەرمانگەی ئایتیشا بەڵام کە فەرمانبەرەکانی بە شێوەیەک گۆشکرابن کە نەتوانن رای خۆیان و بۆچونیان بە ئازادی لە بوارەکە بڵێن، ئیتر چی ئەمێنێتەوە بۆ داهێنان، من خۆم یەکێکم لە کارمەندەکانی حکومەت بروا بکە ناتوانم چالاکیەکانی خۆشم بڵاو بکەمەوە یان پێشنیار بکەم بۆ فەرمانگە کە چۆن بیر بکاتەوە ،چونکە ئەوە بڤەیە و ئەڵێن، تۆ قسە مەکە خۆمان ستراتیجمان هەیە بۆ ئای تی،من لە پەیامێکی تریشمان بە کاک (هێمن)م ووت کە ئەم دۆخە پێویستی بە بانگەشەی میدیایی هەیە، کاکە ئێمە هەر لەم سەکۆیەوە قسە بکەین کەس گوێناگرێت، بەڵام ئەگەر لە دیمانەیەکی تەلەفیزیۆنی بۆ هەموو چینەکانی کۆمەڵگات روون کردەوە کە سودەکانی ئای تی چیە، لەگەڵ رێزمدا بۆ هەموو کەسێک، کرێکارێک و فەرمانبەرێک و دکتۆرێک و خوێندکارێک و ئەندام پەرلەمانێک، ئەوکاتە خەڵکی لە حکومەتی قبووڵناکات کە بواری ئای تی بەم دەردەی ئێستا بروات لە کوردستان.

لە خۆشیا بن

دەستان خۆش بێت ; چاوپێکەوتنێکی سەرکەوتووتان ئەنجام داوە. قسەکانی بەڕێز سەفین غەفور زیاتر ئەکادیمین و زۆر پیشەییانە وەڵامی پرسیارەکانی پێشەکەشکارانی بەرنامەی داوەتەوە. دووا جار ئەم بەرنامە تەلەفزیۆنیانە بۆ عەوامی خەڵکن و ئەگەر لەوە ئایتیانە تر بێ خەڵکانێکی زۆر لە تێگەیشتنی بێ بەش ئەبن. جارێکی دەستان خۆش بێ و هەر سەرکەوتوو بن.

هەر بوارێک کە لە مەسڵەحەتى ٢ حیزبەکە بێت و پێیان خۆش بێت ئەوا کارى لەسەر دەکەن ئەگەر نا بڤەیە باسى هیچ شتێک نەکەیت بۆ ئەوان کە لێی نازانن و تێ ناگەن دواى بە جنێوى دەزانن و زمانت دەبڕن

چاوتان ماچ دەکەم، هەربژین