تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئاندرۆید ئاپ: پەڕگەکانی درۆپ بۆکست داگرە

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/04

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

وەرزی ئاندرۆید بەردەوامە.
کاتیک ئەچیتە جێگایەکی دەرەوەی شار کەوا تۆڕی GSM نەبێت وە هیچ ڕێگایەکی تر نەبێت بۆ دەست گەیشتن بە پەڕگەکانت وە پێویستت بێت هەندێ داتاو پەڕگە لەسەر تابلێتەکەت/تاتەکەت/مۆبایلە ئاندرۆیدەکەت ببەیت، وە هەموویت ئامادە کردوە لە هەژمارەکەت لە [url=http://www.kurditgroup.org/n/13836]درۆپبۆکس[/url]، یان جێگا هەوریەکانی تر. بەڵام لەبەر ئەوەی درۆپبۆکس بۆ مۆبایل و تابلێتەکان پەڕگەو بوخچەکانت دانابەزێنێت تەنها وێنۆچکەکانیان دا ئەنێت بۆت، دیارە لە ئیستادا لەبەر کەمی بۆشایی هەڵگرتنە ناتوانی ڕاستەوەخۆ لە درۆپبۆکسەوە دایان بگریت.
چی بکەین بۆ ئەوەی پەڕگەکانمان دابەزێنین، [url=https://play.google.com/store/search?q=Folder+Downloader+for+Dropbox]یەکێک[/url] لەو بەرنامۆچکانەی هەیە [url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.ttxapps.dropsync&feature=search_result#?t=W251bGwsMSwyLDEsImNvbS50dHhhcHBzLmRyb3BzeW5jIl0.]DropSyncە[/url] کە بۆ ئاندرۆیدی ۲.٠ بەدوا دروستکراوە.
یەکێکی تر لەوانە [url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.jjinx.dropboxdownloader&feature=search_result#?t=W251bGwsMSwyLDEsImNvbS5qamlueC5kcm9wYm94ZG93bmxvYWRlciJd]Folder Downloader for Dropbox ە[/url]کە بۆ ئاندرۆید۲.۱ بەدواوە دروست کراوە.
هەردوکیانم تاقی کردەوە و هەردوکیان ئەوەی من پێویستم بوو بە ئاسانی ئەنجامی ئەدەن. لە کاتێکدا کەوا باس باسی سەلامەتیە لە ئاندرۆید، هەردوو ئاپەکە لەلایەن DropBox APIەوە [url=http://www.redmondpie.com/how-to-download-entire-folders-from-dropbox-to-your-android-device/]پشتڕاست ئەکرێنەوە[/url] لە کاتێکدا داوای دڵنیابونەوە ئەکەیت لەوەی کە ئاپەکان دەستیان بگاتە ناو هەژماری درۆپبۆکسەکەتەوە.

بۆچوونەکان

دەستخۆشکاک هیوا ئەمە زۆر گرنگ بوو.
بە دڵنیاییەوە ئەم ڕاژە هەورییانە سودێکی زۆریان هەیە بۆ هەر کەسێک مەبەستی بێت سودی لێ ببینێت. خۆ هەرکامێکیان بێت هەر کێشە نابێت جا درۆپ بۆکس یان گووگڵ درایڤ یان ساکای درایڤ و هاوشێوەکانیان بن.