ماڵپەڕە ئاتییە کوردیەکانی تر
کاتێک خوێندن بیزارم ئەکات، شتی سەیر ئەکەم منیش :)
۱. [url=http://karwanit.com/kurdish/?p=159]ئیشێکی هەتا بڵێی جوانە[/url]. بە کوردی کردنی PhPMyadmin ئەگەر یەکێ لە سێ کوچکەی ئایتی (چاوگ، زکورد، کوردئایتی) نەیانکردبێ و گاڵتەم پێ نەکەن چونکە ئاگادار نیم
۲. [url=http://karwanit.com/kurdish/?p=153]بەڕاستی هەندێکمان وردە[/url] وردە حەزمان چویتە جەرەس لێدانی دەرگای سایتە کوردیەکان و تف ڕاکردن پێش ئەوەی بێنە دەرەوە :)
۳. ئەم [url=http://kitn.net/babat/3364]شتانەش[/url] لە کوردئایتیگروپ وەک کۆکاین وایە :)
دەستی هەموویان خۆش و بمێنن بۆ کوردە دەوڵەمەندەکانی باشور!
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
دەستخۆش براستی پێویستە ئەرێ كاك هیوای بەرێز ئەبۆنتۆ زمانی كوردی هەیە ؟
ئەو برادەرە زۆر وێرانە، لە ئەرشیف ڤیدیۆیەک و یەک کۆمەڵ نوکتەی هەیە.
سڵاو ، ئەم سایتەش هەیە ، کەس پشنیاری نیە ؟
[url=http://www.ferbon.com]فێربوون [/url]
هیندێک ماڵپەرەی تریش هەنەە بەڵام بە خاوەن ماڵپەرەکانی کوردی هیندە لە گەل یێک دۆژمنن پیاو ناوێرێ باسیان بکا.
هاورێیان ئێمە هەموومان بۆ ئایتی کوردستان هەوڵ دەدەین باشتر نیە لەگەل یێک هاوکاری بکەین.
نا وانییە، ئایتی دیوەخان و برادەرایەتی و کوردایەتی ...هتد نییە. زۆرن ماڵپەڕی کوردی بەبێ شومار، بەتایبەت ئایتی بەڵام زۆر زۆر دەگمەنن ئەوانەی بۆ زانستەکە دەنوسن بەبێ لاسایی دووبارەیی.
ماڵپەڕی فێربوونێک لە یوتوب هەیە، شتی باش و جوان بڵاودەکەنەوە. نازانم ئەمە ئەوانن یان نا!؟
بژین
کاک سیا ئاگایەکیشت لە نوکتەکانی کورد ئایتی گروپیش بێت!
ئەوەندە سەر کراوەتە سەر دروست کردنى سایت و مەکۆ و بەزم و ڕەزم زۆربەشیان نازانن بۆ کردویانەتەوە بەبێ بەرنامە بەڕێوەى دەبەن ئەوەیان بەلاوە گرنگە چەند ئەندامیان هەیە و چەند بابەت و چەند دەست خۆشى ئەنوسرێت ڕؤژانە
ئەی [url=http://kurditgroup.org/u/sardaren]Sardaren[/url]
هەندێ لەو نوکتانەی ئێرەشمان بۆ بنوسە! من ئاگاداریان نیم.
وەڵا بڵێم چی! زۆر جار لێر و لەوێ دەمەتەقێ و قسەی خۆشم بینیوە بۆیە دەڵێم نوکتەکانی کوردئایتی گروپیشت بیرنەچێت!
کاک هیواگیان گەر من نەمزانیبایە بۆ دەستخۆشییە هەرگیز خۆم نەدەخستە ناو بابەتەکەوە. پاشان من شانازی بەبوونی گروپێکی وەکو کوردئایتی گروپ دەکەم کە جیاواز لە زۆربەی زۆری پێگەکان ئیش و کارەکانیان بە پلانە و دوورن لە کاری کۆپی پەیستی وەکو چۆن پیشەی زۆری ماڵپەرە کوردییەکانە (یەک دەنوسێ و دەیان کۆپی دەکەن بەبێ گوومانی بێ سەرچاوە.) پاشانێکی تر بەخوا کە ئەم پەیامانەم نوسیی بەو پەڕی دڵخۆشییەوە نوسیم چونکە کاک سیا زۆر ڕاستەوخۆیانە ڕەخنەکانی دەنوسێت و بەڕاستیش جێگای سوودن بەڵام گونجاوترە ڕەخنەکان بە زمانێکی تر بنوسرێن!
بۆ هەمووان دڵخۆشییە بەڕێزانی وەکو جەنابتان ماڵپەڕە کوردییەکان هەڵبژێرن و لە ماڵپەڕەکانی تریان جیابکەنەوە، تەنانەت هاوکاری و بیروڕا گۆڕینەوەشتان لەگەڵیان شتێکی گەورەترە. من هەرگیز بەخۆم نەوتووە دەزانم و هەرگیزیش ناڵێم دەزانم بەڵکو دەڵێم لێم گەڕێ با تاقی بکەمەوە. هیواخوازم زیاتر کارەکانتان چڕبکەنەوە و دامەزارەوەیەکی باشتر لە دامەزراوەی نابراو دابمەزرێنن و خزمەتی خۆتان و میللەتەکەمانی پێ بکەن.
هیواخوازیشم ماڵپەڕ و گروپ و پێگە کوردییەکانی تریش بیر لەڕێڕەوی گەشەدان بەخۆیان بکەنەوە و هەستنە سەرپێ و ئەوانیش بەشێوەیەک لە شێوەکان خزمەت بەخۆیان و میللەتیان بکەن.
هیوام سەکەوتناتانە و هەمووتان بژین و بۆمان بمێنن.
براتان Sardaren