بۆ تاتەبژمێرەكەت پێنووس دروست بكە-فپركاری
خوا لێخۆش بوو بەرێز جۆبز ،جۆرەكانی لە پێنووسی تیشكی كە ئەمڕۆ بە ناوی ئێستایلوس (Stylus) ناسراوە نیشانەی لاوازی تاتەبژمێر دادەنا بەڵام تەكنۆلۆژی لەمسی هەر چنێك باش بێت بەشێك لە ئیشەكانی پێناكرێت. بۆ وێنە كاتێك پێتان خۆشە واژوویێكتان بێت بە شێوازی دیجیتاڵی یان پێتان خۆشە دەقێك بە دەستی خۆتان بنووسن. هەر چەند كە نرخەكانی ئەم جۆرە پێنووسە كەمە بەڵام بۆ خۆمان دروستی نەكەین !
ئامێری پێویست :
- پێنوسێك (pen)
- سیمێكی مەس یان ئالۆمنیۆن بە ئەندازەی ٥ر٢ برانبەری پێنوسەكە
- هەورێكی چكۆلە ( بۆ دروستكردنی ئەلێكتریسیتەی وێستاو )
- مقەستێك (بۆ بڕینی هەورەكە كە لە سەری پێنوس جێگیر دەبێت)
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/2433.png[/img]
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/3359.png[/img]
پێنوسەكەت بكەرەوە .سیمەكە بە دەوری هەورەكەت ببەستە
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/4316%20%281%29.png[/img]
هەور و سیمەكە لە نێو پێنوسەكە رەد بكە ئەو سیمە كە زیادیە لە دەوری پێنوسەكە بیگەڕێنە و بە چەسبێك بیلكێنە .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/6240.png[/img]
ئاگادار بە كاتێك دەنوسیت دەستت ئەشێ سیمەكە بگرێت.
كاری سیم گواستنەوەی ئەلەكتریسیتەیە لە جەستەی ئێوە بە پیشانگەری تاتەكەیە.
كەمێ هەورەكەمان رێك وپێك بكەین ئەتوانین نووسینێكی باشمان بێت.
سەرەنجامی كار
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/8168.png[/img]
ئەگەر جەستەی پێنوسەكە لە كانزا بێت سیممان پێویست نابێت.
هیوادارم بە سوود بێت

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک قەزوان
باشە ئەگەر مرۆڤێک، تاتەبژمێرێک بە 1000 دۆلار بکڕێت، چۆن ئەم پێنووسە ناحەزە بەکاردێنێ؟
ئەی ئەگەر پێنوسەکەی دەست نەکەوێ و تاتەبژمێرەکەشی نەکڕیبێ و بەدیاری بۆی ھاتبێ.
ئەی ئەگەر قامکیشی نەبێت؟
دەستخۆش، بەڵام لەسەرەتای بابەتەکەت ئەمەم بەلاوە سەیر بوو" خوا لێخۆش بوو"!
داهێنان بەردەوامە
بۆ ڕیشتاشین و پێڵاو بۆیە کردنیش دەست دەدات
هههههههه زۆر بەمە پێکەنیتم (كاك شوان ئەڵێت بۆ سمێڵ رەش كردن باشە كوا پیاوی ئەم دەورە سمێلی لا ماوە :) تەنانەت كاك كورد داتای بەرێزیش لە وێنەكەی سمێلی پێچەوانە داناوە لە جیاتی ئەوە لە سەرەوە بیهێڵێت لە خوارەوە دایناوە!).
کاکە ئەمە بۆ لای خۆمان باشە ، بەڵام لەوێ تا ئێستا مۆدێلی پەنجە مۆرە لە جێگەی ئمیزا، بڵێم واژوو
دەوەرە کابرا داھاێنان دەکات ئەوانیش وائەکەن کاکە قەزوان ئەوان ئەوە قسەی خۆشین دەیکەن وە کێشەی ئەو داھێنانە ئەوەیە.
١.بەئاسانی کەوتۆتە بەر دەست ئەو ھاوڕێیانەمان بۆیە وادەکەن
٢.تۆش پاراەت لەبەرامبەری وەرنەگرتوە
٣.بۆ ھەوڵنادەی شێوەکە جوان بکەی و بیکەیە بەر ھەمێک بۆ خۆت دەست بە فرۆشتنی بکەی؟
خۆ لای ئێوە ئەو شتانە زۆر زۆر بە ئاسانی چادەکری لای ئێوە.