تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گووگڵ كەوتە پێش مایكرۆسۆفت

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

زۆر جار مایكرۆسۆفت كە ئێستا من بە سیستەمەكەی دەنووسم گاڵتەی بە گووگڵ دەكرد و جارو باریش لە سەر دەستی كاری نوێی دادەنا كە گووگڵ لابدات لە جیهانی ئایتی . بەڵام ئەمڕۆ گووگڵ سەڵماندی هێشتا رێگای پێشكەوتننیان زۆرە بە تایبەت كە جیهان ،بۆ جیهانی سەرهێڵ پێش دەچێت.ئێستا گووگڵ دووەمین كۆمپانیای بەنرخی جیهانە.
هەر پشكێكی گووگڵ بە نرخی ٧٨ر٧٦٨ دۆلار مامەلە دەكرێت و كۆی گشتی دەگەیێتە ٩ر٢٤٩ ملیار دۆلار (لەخوا بەزۆر بێت ) كە ئەمەش ٢ ملیاری لە پشكی مایكرۆسۆفت زۆرترە.پە پێی گۆزارشی بلومبێرگ ئێستا مایكرۆسۆفت لە بواری ئینتەرنێت زۆری ماوە بگەیێتە ئاستی گووگڵ.
- ئێستا بەرێز گووگڵ 66٪ گەڕانی بازاری لە نێو بەكارهێنەران لە ئەمریكا بەدست هێناوە كە بەشی بینگی مایكرۆسۆفت 16٪ ە.
- سیستەمی كارپێكردنی گووگڵ لە نێو بازار (ئەندرۆید) 64٪ تەلەفۆنە هۆشمەندەكانە كە ویندۆزی مایكرۆسۆفت ٧ر٢٪ و بۆ ئەپڵ19 ٪ە.
- مایكرۆسۆفت لە ساڵی 2000 زۆرتر لە ٤٠٠ ملیار دۆلار نرخی لە نێو بازار بوو بەڵام لە ساڵی ٢٠١٠ جێگاكەی تەقدیمی ئەپڵ كردوو ئەمڕۆش دای بە بەرێز گووگڵ.

بۆچوونەکان

دەس خۆش مام قەزوان
کوردیش هەر با یەپراخ بپێچێت و شیشە کەباب لێ بدات، تکنۆلۆژی بۆ چیە.

سپاس كاك Diy بەرێز وەڵاهی جێت خالی ! ئەمڕۆ دایكم یاپراخی لێنابوو بەر بی هەنار خواردم خراپ نەبوو بەڵام لە نیمەڕۆوە هەر ٣٠ خوڵەك و بارێك restart دەبمەوە :)

کاک قەزوان گووگڵ دووەم کۆمپانیای جیهانە لە بواری تەکنەلۆژیادا وە گەر نا هێشتا ئیکسۆن مۆبیل و ولمارت و بانک ئۆف چاینە و کۆمەڵێکی تر بەهاکەیان لەپێش گووگڵەوەیە، بەهەر حاڵ پیرۆزە لە گووگڵ گەر کۆمپانیاکە نیوەی پشکەکانی هی من بوایە هەرئەوەندەم پێ خۆش بوو ، کە مایکرۆسۆفتی چاوچنۆکی خستە دوواوە. وادەزانم دوو هۆکار لەپشت سەرکەوتنەکانی گووگڵەوەیە 1- دەست گرتنی بەسەر زووربەی کایەکانی سەرهێڵدا 2- بازاڕی گەرمی مۆبایل .

نۆشی گیانت بێ کاک قەزوان گیان، ئاگات لە خۆت بێت هەر شات داون نەبیت ریستارت کێشە نیە ههههههه.