تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ماڵپەڕی نوێی مایكرۆسۆفت

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/30

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/microsoft_new_home_page.png[/img]
پاش دوومانگ كە مایكرۆسۆفت بڕیار دابوو كە ماڵپەڕەكە بگۆڕێت ئەمڕۆ وشانی نوێ ماڵپەڕی مایكرۆسۆفت دامەزرا هەر چەند تا وشانی كۆتایی كەموكوری تێدایە.یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی ئەم ماڵپەڕە ئەوەیە كاتێك سەردانی ئەكەن بە شێوازی خۆكارانە ماڵپەڕ و قەبارەی مانیتۆرەكەتان یەك دەكەون.لە بەشی سلاید شۆ یان جولەی وێنەكان مایكرۆسۆفت ڕێكلامی بەرهەمەكانی گونجاندوە بۆ ئەوەی كە بەكارهێنەر ڕابكێشێت بۆ لای بەرهەمەكانی.لە بەشی تۆڕی كۆمەڵایەتیەكان مایكرۆسۆفت گووگڵ + دانەناوە ڕقی كۆنەیە.ئەم ماڵپەڕەی مایكرۆسۆفت سووكتر لە ماڵپەڕەكانی تریەتی و سادەتر.

پاشکۆقەبارە
Image icon microsoft_new_home_page.png471.3 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاکە قەزوان، خوایە بچێتە دڵی منیش :)
۱. باشە نوسیویە بینگ بەرامبەر گوگڵ، هەرچیم کرد تەنها بردمی بۆ بینگ هیچی تر!
۲. باشە مسن چی بوو وا لە ناکاو سکایپ هاتوو مسن بوو بە کهنە بازار؟ :)
۳. توڵئامرازەکەی سەرەوەی سایتەکەی بینگ کت و مت ئەوەی گوگڵە
ئەنجا تخوا [url=http://msdn.microsoft.com/en-us/library/dd381412%28VS.98%29.aspx]MVC[/url] ئاوا باس ئەکرێت؟یان[url=http://developer.chrome.com/trunk/apps/app_frameworks.html] ئاوا؟[/url]

من بینگ شێتی کردووم نازانم کارتۆنە مەقەبایە چیە بەس ناوە وەبزانم منیش دەتوانم کارێکی وابکەم بەتەنیا نەک ئەو ھەموو پارەیەی بۆ دابنرێت و چش نەبی.

نا کاکە داستان ، واش نیە ، ڕاستە گەڕانی گوگڵ زۆر بر هێزە لەو ، بەڵام وانیە کە هیچ نەبێ .

کێشەی گەورەی مایکرۆسۆفت تا ئێستا ئەوەیە ڕانەهاتووە بەخۆڕایی کردنی بەرهەمەکانی، ئەو کەمە کەمەش لە خزمەت گوزاریە خۆڕایی یەکانی دەبینرێت بڕوام وایە لەناچاری دایە، گەر سەیرکەین گووگڵ دەیان نەرمەواڵای گران بەها دەکڕێت و لەخزمەتگوزاری خۆڕایی دا باکاری دێنێت ، ئەمە ئەوخاڵە جەوهەری یە کە مایکرۆسۆفت توانای پێش بڕکێی گووگڵی پێ ناکرێت.گەر ویندۆز هی گووگڵ بوایە دەمێک ساڵ بوو دەکرا بەخۆڕایی ...

دەستخۆش کاک قەزوان ماندوو نەبیت.