ئەندرۆید بۆ خەڵكی هەژار !
لە كاتێك دا كە جیهانی تەكنۆلۆژی ڕۆژ لەگەڵ رۆژ پێشدەكەوێت، لە وڵاتەكانی هەژار وفەقیر كە دەستپێگەیشتن بە ئینتەرنێت شتێكی زۆر دژوارە و تەنیا بۆ بەش یان تاقمەی زیرەك یان دەسەڵاتدار دابین دەكرێت و تەنانەت گەر واز لە ئینتەرنێت بێنین كۆمپیوتریش بۆ زۆر كەس ناكڕێت و خەونێكی . ئێمە درزێكی زۆر گەوڕە لە جیهانی دیجیتاڵ دەبینین.بەڵام زۆر یەك لە كۆمپانیاكان هەرەكیانە كە ئەم درزە نەمێنێت و فەقیر وهەژار بتوانن بە نرخێكی كەم سوود لە ئینترنێت و كۆمپیوتر بگرن و تەنانەت ئەو خەونە بێت بە ڕاستی.یەكێك لەم ئامێرانە ئامێری aPC یانandroid PC تەنیا بە نرخی ٤٩ دولار كە بە بەراوەرد لە گەڵ نرخەكەی ئەتوانیت ئازموونی سوود وەرگرتن لە كۆمپیوترت بێت.aPC لە وشانی تایبەتی ئەندرۆید كڵك وەردەگرێت و بە ئاسانی ئەتوانیت پەیوەندی بۆ مانیتۆر و تەلەڤزیۆن دروست بكەیت بەم تایبەتمەندیانە :
- رێكخەری ناوخۆیی ٨٠٠ مێگا هێرتز
- ڕامی ٥١٢ مێگ لە جۆری DDR3
- ٢ گیگ گرافیكی
- رووناكی سێ رەهەندی و دوو رەهەندی بە رووناكی ٧٢٠ پێكسێڵ
- دەرگاكان ٤ دەرگای USB2 ،دەرگایێكی HDMI ،دەرگایێكی VGA
- درزی بیرگەی microSD
- قەبارە ١٧٥ ٭٥٠ mm
هەر چەند كە رێكخەرەكەی كەمە بەڵام شارەزایان ڕایان وایە ئێستا كۆمپیوتر زۆرتر بۆ سەر هێڵی ئینتەرنێت دروست دەكرێت.لەapc ئێوە زۆر بە سادەیی لە گەڵ فروشگای گووگڵ بۆ دابەزاندنی ئەپەكان دەستپێگەیشتنتان ئەبێت.
بەرهەمێكی تر ئەم خەیاڵەیە :
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/Screen-Shot-2012-09-28-at-3.40.28-PM.jpg[/img]
كاتێك جەنابت تەلەڤزیۆنێكی hdیت هەیە بەڵام پارەی كڕینی تەلەڤزیۆنێكی هۆشمەندت نیە لەم كات SmartStick دەتوانێت یارمەتیت بدات كە بە پەیوەندی گرتن بە تەلەفزیۆنی ئێستات ئەی گۆڕێت بە تەلەڤزێۆنێكی هۆشمەند كە ئەندرۆیدی ١ر٤ی لەسەرە.بەرێز جێرمی یانكێر ئەڵێت كە ئێمە خۆشحالین بەم بەرهەمە و براستی توانایەكانیSmartStick لە بۆكسی تەلەڤزیۆنەكانی تر زۆرترە بۆ نموونە بۆكسی Apple TV .تایبەتمەندیەكانی ئەم بەرهەمە ئەندرۆیدیە :
- بیرگەی ناوخۆی ٤ گیگ
- پاڵپشتی لە dlna
- وای- فای
- هاوبەشی پەرگهكان لە ئینتەرنێت
-دەستپێگەیشتن بە گووگڵ پڵەی
- نرخی وشانی ٨ گیگ ٨٠ دۆلارە.

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 23.45 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون