ئۆتۆمبیلێکی کارەبایی ژمارەیەکی پێوانەی نوێ تۆمارکرد
ئەندازیارانی مۆتورسپۆرتی بەریتانیا [b](Norfolk)[/b] ئۆتومبیلێکیان دروستکردوه کە بەهۆی کارەباوە ئیش دەکات و شەحن دەکرێتەوە. لە تاقی کردنەوەیەکیاندا لە فڕۆکەخانەکانی [b]Elvington[/b] ی نزیکی شاری یۆرك ئەم تیمە توانیان تۆمارکراوی پێش خۆیان بشکێنن لە لایەن شۆفێرێکی لاوی تەمەن [b]21[/b] ساڵ بەناوی [b]Nick Ponting[/b] کە توانی [b]151.6mph[/b] میل ببڕێت لەیەک کاتژمێردا واتە نزیکەی [b]244kmp[/b] کیلۆمەتر. وە ستایشی ئەوەیان کرد کە لێخوڕینی ئەم جۆرە ئوتۆمبیلانە زیاتر هەست بە ئاسودەی و ئارامی دەکەیت.
تۆمارکراوی پێشوو[b] 137mph[/b] میل بوو لە کاتژمێرێکدا لە لایەن شۆفێر [b]Don Wales[/b] .
[url=http://www.bbc.co.uk/news/technology-19739882] لەم گرتە ڤیدیۆیەدا تەماشای کاتی تاقیکردنەوە بکەن و زانیاری زیاتر[/url]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک هەردی، ئەبێ کەی بەرهەمهێنیان بۆ بازاڕەکان دەستپێبکات، ئۆتۆمبیلی کارەبایی نوێ نییە، بەڕاستی پێشخستنیان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ژینگە. ڕزگاربوون مرۆڤەکان لە دەیان نەخۆشی جۆراجۆر.
نازانم ئەبێ نرخی تێچوونیان چۆن بێت!
Bo berîtanya bekar dêt bellam min ke le kurdistanî rojhellatim kareba u sûtemenî wek yek derdeçin!