تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ مۆبایل

کوردش ڕایتەر

hemen_7

Hemen_7

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/27

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔8۔ )

سڵاو هاوڕێیان!
هەرچەندە پرسیارەکە بەتەنها ئاڕاستەی کاک بەردە ناکەم بەڵام ئەگەر کاتی هەبێ خراپ نیە چاوێکی لێبکات.
دوای ئەپدەیتی ئایفۆن بۆ ئای ئۆس ٦ ئیتر لای من کوردش ڕایتەر ناچێتە لای ڕاست. واتە لای چەپەوە ئەنوسی. هەڵبەت کە کیبۆردەکە ئەرگۆڕی بۆ عەرەبی کێشەی نیە.
ئایا ئێوەی ئایفۆنداریش هەمان کیشەتان بەرجەستە کردوە؟
لەگەڵ رێزم!

بە خوا ئایفۆنم نییە

لە ئایپادیش ھەمان کێشە ھەیە

‏ڕاستە، لە ئاپی یادگاری ھەڵەبجەش دروست بوو. ئەگەر دەستمان گەشتە سۆرس کۆدەکە وابزانم، من دەردەکەی ئەزانم. ئەبێ لەوێش شتێکی وەک:
[NSString stringWithFormat:@"\u202B%@",textString];
بەکار هاتبێ کە ئێستا iOS ئەم کاراکتەرە "[url=http://www.fileformat.info/info/unicode/char/202b/index.htm]u202B[/url]" ئیهمال ئەکات و نایخوێنێتەوە. لایەنی کەم بشی خوێنێتەوە ڕاست بۆ چەپی ناکات.

هەتا سۆرس لە بەر دەست نەبێ پیاو نازانێ چۆن بە کۆد کراوە بەڵام لە NSlocale دامێتۆدی
characterDirectionForLanguage:
زیاد بکرێ و نەرخەکەشی بکرێ بە Right-to-Left و لە سەتا نەوەد و پێنج چارەسەر دەبێ و تازە مادام ئاپدەیتی دەکەن ... ساپۆرتی ئایفۆنی ٥ بۆ شاشەکەی زیاد کەن
دەستتان خۆش بێ

کاک Kurddata2006 ئەوە لە iOSدا نیە[url=https://developer.apple.com/library/mac/#documentation/Cocoa/Reference/Foundation/Classes/NSLocale_Class/Reference/Reference.html] لە OS X هەیە[/url]
[url=http://developer.apple.com/library/ios/#DOCUMENTATION/UIKit/Reference/UITextInput_Protocol/Reference/Reference.html]مەبەستت ئەمەیە: [/url][url=http://developer.apple.com/library/ios/DOCUMENTATION/UIKit/Reference/UITextInput_Protocol/Reference/Reference.html#//apple_ref/occ/intfm/UITextInput/setBaseWritingDirection:forRange:]setBaseWritingDirection:forRange:[/url]

کاک هیوا گیان نا هەر لە iOS دایە ، بەڵام مێتۆدەکەی تۆ نوسیوتە پڕاوپڕ بۆ کوردیش رایتەر تەواوە ، چونکە لە کوردیش ڕایتەر دا تەنیا کوردی تایپ دەکرێ و کەس هاوکات لە دەقێک دا دوو زمان بە کار ناهێنێ بۆ نموونە زمانێکی چەپ بە ڕاست لە ناو دەقی کوردی دا لە ناو ئاپی کوردیش رایتەر بۆیە سەرجەمی NSlocale دەچێتە ڕاست و تەواو تەواوە ،
بەڵام ئەگەر بمانەوێ لاین بە لاین بڕیار بدەین ئەوا لە پرێفێرێنسی [url=http://developer.apple.com/library/ios/#documentation/Cocoa/Reference/Foundation/Classes/NSLocale_Class/Reference/Reference.html]CharacterDirectionForLanguage[/url] دەبێ کەڵک وەرگرن
بەڵام پرێفێرێنسەکەی تۆ نووسیوتەش چارەسەری نەکرد؟ چوونکە ئەمەی تۆ یەکسەر ئەو شوێن تێکستە دەگۆڕێ سەر لە بەری . ئەمەشت دانا هەر کێشەی بوو؟

کاکە کورد داتا، لە ڕاستیا گۆڕانەکە لە iOS6دا ئەوەیە کە خۆی ئەبێ ڕاست و چەپی بکات. وە منیش و نوسەری کوردیش ڕایتەریش هەردوو ئەو پێشگرە یونیکۆدەمان بەکارهێناوە کە دیارە iOS6 وا ئەزانێ LTRو تەبیعی پیتی یەکەم ئەکات بە پێوەر بۆ تەواوی rangeەکە.
ئەمە ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کەوا لە iOS نەک پشتیوانی تەواوی یونیکۆد هەیە، وا ئەپڵ بە وەشانی ٦ کێشەی گەوروەو بچوکی و ڕاست و چەپی شتەکانیش چارە ئەکات بە Auto Layout. لە xcode سێرچ بارێک دانێ و هەر لەوێ تایتڵەکەی بکە کوردی بزانە چی ڕوو ئەدات.
لەبەر ئەوە من تەنها ویستم ئیمزاکە ڕاست بکەمەوە، دەنا هیچ پێویست ناکا نە لۆکاڵ بەکار بهێنیت و نە ئیمزاکەی منیش. سەرچاوەکەی بدەرێ خۆی ئاگای لە ڕاست و چەپ و خوار و سەریشی ئەبێت.
[url=http://ijoshsmith.com/2012/09/24/brief-overview-of-auto-layout-in-ios-6/]فەرموو ئەمە بخوێنەوە.[/url]
سوپاس

وایە لە سەتا سەت لەگەڵتام .... بەڵام هەر وەک باسم کرد دەتوانی پێرفێرێنسی تایبەتی پێ بدەی کە ئیتر لە جیاتی ئەوتۆ ئەو پرێفێرێنسە ڕەچاو دەکا ...
ئەو کێشەیەش ، لە ڕاستی دا باگی ios 6 , ئەگینا هیچ شطیک لەو بوارە دا نگۆڕاوە و ئاپدەیتێکی بێت چاک دەبێت . بەڵام فییدباکێک بنێرن