سەرۆکی نوێی فەرمانگە؟
دەستکاری: دانانی سەرۆکی نوێی فەرمانگە ئەم بابەتەی وروژاند، بەڵام پەیوەندی بە سەردێڕەکەوە نیە. هەڵەی من بوو داوای لێبوردن
http://www.bas-news.net/Pdf.aspx
ژمارە ۱۱٠ هەڵبژێرە، لاپەڕە ۱۸ و کلیک بکە لەسەر "خوێندنەوە"
۱. دەرچوی پەیمانگای مامۆستایان؟
۲. زانکۆی نۆتینگهام ترێنت بەشی توێژینەوەی سێکیوریتی نیە. ئەنجا کاتیک یەکێ توێژینەوە ئەکات بە دوو سێ شت دیارە شوێنەکەی باشە:
۱. کێ پارەی بۆ سەرف کردوە
۲. کێ سەرپەرشتیاریەتی
۳. ئەندامی کامە گروپی توێژکاریە
فەرموو لە ترێنت با [url=http://www.ntu.ac.uk/research/groups_centres/sat/index.html]گروپی توێژینەوەی پاراستن[/url] و Security بدۆزینەوە بە هەموومانەوە
۳. پێویستە بەڕێز عبدالرحمان زیاتر ئاگای لە شارەزایانی ئایتی بێت لە دەرەوە، چونکە بانگەشەی ئەکات
٤. National Domain Extension نیە و Top Level Domain ە کە ساڵی داهاتوو krd ئەدرێت بە فەرمانگە و ۷ جاری تریش گەندەڵ بێت هەر کاری کاک بۆتان بوو لەسەر ئازایەتی ئاراس نوری و بەندەی ناموخلیس
۵. بمزانیایە بەم ڕۆژە ئەگەم لە سلێمانی نە ئەجوڵام!
٦. خەڵک سەرۆکی بەشیشەو ۲ دکتۆاری هەیەو سەری سپی بوەو خەڵک بە دەیڤید ناوی ئەبەن! ئەم جارێ هێشتا تەلەبەیە!
---دەستکاری: تێکەڵ بونەکە--
http://www.hawlati.co/babetekan/28351
کاکە بۆتان، بەڵکوو جێگرەکەت لە تۆ خەمخۆر تر بێت.
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاک هیوای بەڕێز و زۆریش موخڵیص، بۆ کاری خۆت بە کەم دەزانی، ئەوەی تۆ کردوتە زۆر لە ئێمە نە پێمان دەکرێ و نە کردوشمانە.
بە بۆچوونی من ڕۆژنامەکە یا رۆژنامەنووسەکە (لەم چاوپێکەوتنەدا [url=http://www.bas-news.net/Uploades/Pdf/11018.pdf]http://www.bas-news.net/Uploades/Pdf/11018.pdf[/url]) نەشازەرایە لەبوارەکەدا و کۆمەڵێک پرسیاری جیاجیای خستووەتە بەردەم ئەو بەڕێزە کە ئەویش ئاگاداری هەندێک (نەک هەمووی) لە پرۆژە و کارەکانی وەزارەتەکان نەبووە بە فەرمانگەی ئایتیشەوە.
بۆ ئەم پرسیارە: [b]کەی کوردستان دەبێتە خاوەنی دۆمەینی خۆی وەک زۆر لە هەرێمەکانی جیهان وەک کەتەلۆنیا؟[/b]
رۆژنامەنووس نە ئاگای لە [url=http://www.dotkurd.org]پرۆژەی دۆتکوردە[/url] و نە ئاگای لە پرۆژەکانی حکومەتە لەو بوارە و نە ئاگای لە فەرمانگەی ئایتیە وە هەردووکیان ئاگاداری بڕیارەکانی ئایکان نین، کە gTLD ئاوەڵا کردوە. [u]هەر بە کورتی[/u]; پرۆسەی دۆمەینەکە ئاستێکی باشی بڕیوە و کاری ئایکانی ماوە و ساڵی داهاتوو وەردەگیرێت. ئەو دکتۆرە پێویست ناکا خۆی تەرخان بکا و خۆی ماندوو بکا بۆ .krd
ناونیشانی بابەتەکەت سەرنج ڕاکێشە و ئەو دوو شتەت بۆ تێکەڵ کردوە؟
[url=https://www.facebook.com/photo.php?pid=10704990&l=3357c67889&id=138880421352]https://www.facebook.com/photo.php?pid=10704990&l=3357c67889&id=138880421352[/url]
لە کوردستاندا کوێ گەمژە و کام بنەماڵە گەوجە لە حوکم نابنەوە!
http://www.hawlati.co/babetekan/28485
دیسان شەڕێکی براکوژیمان بۆ نەکەنەوە، ئەو جا لەسەر ڕێزە دووکانێکی حەسۆ میرخان، ئەمجارە لەسەر ئایتی فڵق.
زۆر سەیرە
ئێ کاکە هیوا من وتم تێکەڵت کردوە، خۆ هیچ نەبێت دەبێ یاسا بێتاوانی یا تاوانباری کەسەکە دیاری بکا ئەوسا بڕیار لە دوارۆژی سەرۆکی فەرمانگە بدرێ.
شتی سەیریش لەو وڵاتەی ئێمە ئەوەیە لیژنەی چاودێری بە بەڕێوبەرێک بڵێت بڕۆ ماڵەوە و مانگێک پشوو بە. لەو سەیرتر خەڵک هەیە دادگا داوای دەکات لەسەر گەندەڵی کەچی لەشوێنی خۆی نەجوڵاوە و لە جاران زیاتر قسەی قەڵەوتر دەکا.
بەداخەوە؛ فەرمانگە شەش ساڵە هەیە و نەیتوانیوە ببێتە تیشکۆیەک بۆ هەموو دەزگاکانی حکوومەت. ئیتر هۆکارەکەی هەرچییەک بێ.
پێشنیارم بۆ بۆتان دوای داخستنی ئەو بابەتە، واز بهێنێت.
بابەتێک هەیە سەری لێ دەرناکەم، لەوانەیە زۆریش پەیوەندیدار نەبێت:
حکومەتی ئەلکترۆنی مانای چییە؟
کاک بەردەقانی حکومەتی ئەلکترۆنی پێناسەی زۆرە.
کۆمپیوتەر فرۆش: پرۆژەیەکی حکومیە، کۆمپیوتەر دابین ئەکا لە هەموو دائیرەکان و ئەیانبەستێتەوە بە یەکەوە.
ڕۆژنامەنووس: دروست کردنی[url=http://www.kurdistanonline.net/news/987] پێناسەی ئەلیکترۆنیە بۆ فەرمانبەران[/url].
کۆمپانیای هین: دانانی ستراتیژیە بۆ تەرخانکرنی ئایتی لە حکومەتا بە ١٠ ساڵ و ملیارێک...
وەزارەت:[url=http://www.moc-krg.com/Kurdish/getnews.aspx?nID=2198] پێگەیاندنی کادر[/url]ی باش
عەریزەنووس: نووسین و پڕ کردنەوەی فۆڕم بۆ ئیشی حکومەت بە بەکارهێنانی کومپیوتەر..
ئایتی ناس: ڕێکخستنی ئاڵوگۆڕی داتای نيوان وەزارەتەکانە بە ئایتی
وێب ماستەر: ئەپڵیکەشن دروست کردنە بە لۆگۆی حکومەتەوە لە ئینتەرنێتا.
ئەوانەی سەرەوە لەیەک بە حکومەتە ئەلکترۆنییەکە بە حازری دێتە بەرهەم. [url=http://taher.org/ku/itmgmt.html]کاک تاهیریش لێرە پێناسەی کردوە و نووسیویەتی[/url]:
حكومەتی ئەلكترۆنی e-Government٬ شێوە ڕێكخستنێكی كاروباری دەوڵەتە لە ڕێی تەكنۆلۆجیای زانیاری و پەیوەندیەكانەوە كە معاملات و پرۆسەكانی خزمەتگوزاری لە نێوان دەوڵەت لە لایەك و هاوڵاتیان و كۆمپانیا و دامودەزگاكان لە لایەكی ترەوە لەخۆ دەگرێت. یان دەتوانین بڵێین بە ئەلكترۆنی كردنی پرۆسە ئیداریەكانی دەوڵەتە.
سەرۆکی حوکمەت داوا دەکا سەرۆکی فەرمانگەی IT بەردەوام بێت http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/17406.html
کاک هیوا، لای من دەمێکە [url=http://arasn.blogspot.de/2012/09/blog-post_24.html]ئەلیکترۆنیە[/url]، بەس خۆ کارەبا بڕان نایەڵێت. لینکی تریشم لایە، نائەلیکترۆنی.
ماڵی کاک تایەرم ئاوەدانکرد کاک ئاراس، زۆر وێرانە کوردییەکەی.
کاک هیوا، تۆ هەر بەڕاستە حکومەتی ئەلیکترۆنی؟
ئەو پەنجەی خۆیان دەگەزن، کە ئەمرێکی وەزاری دەکەوێت لای ڕۆژنامەنووسێک، هیچ ناکەن تریلیۆنە دینارەکە دەخەنە سەر هاردیسک؟
بژین
لە کوردستان خەڵك هەیە مووچەی شەهیدانەی خۆی وەردەگرێت، کە هێشتا نەمردووە، گەر لێشی بپرسی برا تۆ هێشتا شەهید نەبووی چۆن مووچەی شەهیدانە وەردەگریت، خۆشی لەوەڵام دەڵێت، لە ڕادێۆو تەلەڤزێۆنەکان ناڵێن شەهیدی هەمیشە زیندوو، منیش شەهیدی هەمیشە زێندووم، چەندەها نموونەی تر زۆرە، ئەمانە هەموو دەبنە ڕێگر لەپێش خستنی حکمومەتی ئەلیکترۆنی، تا پێچو پەنا زۆربێت، ئاڵۆزی زیاتر دەبێت دوواتر دەکەوێت.
شەوێکم لەبیرە، وابزانم ساڵی 2003-2004 بوو لە ژوورێك بووم لەپاڵتۆڵك، لەژوورەکە 2 کەسی تری لێبوو، یەکیان کاك عەلی (Linux) بوو یادی بەخێر لەگەڵ یەکێك بەناوی کاك (Siyamand) ئینجا نازانم کاك سیا بوو یان یەکێکی تر بوو، کاك عەلی پڕۆژەکی زۆر جوانی ئامادە کردبوو کەلەچەندها پەڕە پێکهاتبوو بە وێنەش ڕوون کرابۆوە، وەك پیازێکی پاککراو ئامادەی کردبوو، کە فەرمانگەکان و خەستەخانەو وە دائیرەی تریشی بە Network بەیەکەوە دەبەستەوە، ئەمە نزیکەی 8 ساڵ 9 ساڵ پێش ئێستا، دڵنیاشم لەوەیە پێشکەشی هەرێمی کردبێت، بەڵام کوا خەم خۆر؟، گەر ئەوکاتی ئەم کارانە بکرابا، ئێستا هەرێمی کوردستان حوکمەتەکەی لەشوێنیکی تر بوو، کارئاسانیەکی زۆر دەبوو بۆ هاوڵاتیان وە فەرمانگە حکومیەکان کارەکانیان بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیان ئاسان دەکرد.
ئەمە وتەی سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیایی زانیاریه ئە ساڵی 2010، (هەرێمی کوردستان دەبێتە یەکەم حکومەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، کەناسنامەی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانبەرەکانی دروست بکات). واتا بەم قسەیە بێت، لەووڵاتانی کەنداو نیە، واتە تاکوو ئێستا لەژێر خێمەن، بە حوشتر هاتووچوو ئەکەن.
من لام سەیرە کە دەڵێن حکومەتی ئەلیکترۆنی، ئەزانی بۆ، چونکە ئی بن بەڕێ دێتە سەر بەڕێ.
ئێستاش لەشاری کۆیە دەبێت بۆ جنسیە دەرهێنان بچیتە هەولێر، داواش دەکەن کۆیە ببێتە پارێزگا (*_O)، جەواز دەرهێنان بە دەفتەرەك کەس نازانێت کێ پەنجە مۆرەکەشت بۆ ئەکات، ئەمە بیری لێبکەیەوە بەڕاستی ئەمە کێشەکی گەورەیە جەواز ئی خۆت بێتو پەنجەمۆری یەکێکی تری لەسەر بێت.
چ کارەساتەکه ئیلاهی...
قسەکی دەکەم بەووردی بیری لێ بکەنەوە.
سەلەی زبری لایلۆنی بەردەرگای ماڵان چاك دەزانی ناوەکەی چەند پیسە، بەڵام گەربێتوو بیتاوێنیەوە دەتوانی شتێکی بەپێی خواست و حەزی خۆتی لێ درووست بکەی.
خۆی کولتوری نەتەوە لەخاڵی چوونەناو خاکی ووڵات دەستپێدەکات، لە هەرێمی کوردستان کە لەناو فڕۆکەکە کەسی بێگانە دابەزی لەم دەقەیە کولتوری نەتەوەی کوردی دەستپێدەکات، کاتێك تۆ لەفڕۆکەکە دابەزیت گەر پێوستت بوو بچەیە تەوالیت لە فڕۆکەخانەکە، داماوێکی بەنگلادیشی یان سریلانکی لای دەرگای تەوالیتەکە وەستاوە دەرگات بۆ دەکاتەوە کە فێرکراوە وانیشان بدات بلێت فەرموو بۆ تەوالیت (Welcome to WC)، یەك ڕاست هەست دەکەی کە نرخی مرۆڤ لەم خاکە چەندە، هەست دەکەی کە مرۆڤ چەند نرخی دابەزێنراوە، من تاکوو ئێستا شتی وام لەهیچ فڕۆکەخانەك نەبینیوە وەناشی بینم بێجگه لە کوردستان.
ئەوبرادەرەی کەدەستی لەکار کێشاوەتەوە دەبێت زۆر شت هەبووبێت پاڵینابێت کەدەست لەکار بکێشتەوە، زۆر ناعەدالەتی لەوەیە بزانیت من و تۆ نەیزانین، خۆی ڕاهێنەری تیپێك کەزانی سەرکەوتوو نابێت دووای هەوڵدانێکی زۆر، تەاواو دەست لەکاردەکێشێنتەوە، منیش ئی ئەم برادەرە ئاوا دەبینم، هیچ پاڵپشتێك یان ئاسانکاریەك لەوەیە نەبێت کەبتوانی کارەکانی بەرەوە پێشەوە ببات و سەرکەوتووی بکات.
سەیری ئەم دوو جیاوازیە بکە.
ئەوروپا. هەموو شتێك لەپێناوی مرۆڤ.
ئاسیا. مرۆڤ لەپێناو هەموو شتێك "هـ....".
لەکۆتایی هیوادارم ببێت، هەموو بەیەکەوە ببەسترێتەوە، حکومەتێکی ئەلکترۆنی دامەزرێت و لەگەڵ سیستەمێکی ڕێکووپێكی ID بۆ هاوڵاتیان.
کاک هۆژان، یەک شت ڕاست بکەمەوە، ئەم قسەیە:
(هەرێمی کوردستان دەبێتە یەکەم حکومەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، کەناسنامەی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانبەرەکانی دروست بکات).
لێرەدا مەبەستی لە دروست کردنی پێناسە، هەویە بۆ فەرمانبەر، نەک حکومەتی ئەلیکترۆنی. [url=http://bas-news.net/ArticleDetail.aspx?articleid=1034]ئەو هەویانە وەکو لە ڕاپۆرتێکدا باس کرابوو[/url]، دوو ساڵی ماوە لەسەرە، ئینجا فەرمانبەرانی کۆیە تەواو دەکەن و دەچنە تەقتەق، پاشان دەگەڕێنەوە کۆیە بۆ نوێکردنەوەی پێناس. وەکو مزراح دوو ساڵ جارێک هەویە نوێ کردنەوە دانراوە بۆ فەرمانبەران و ئەبێ بخولێنەوە.[url=http://www.kurditgroup.org/comment/73607] ئەمە سەرقاڵییەکی باشە[/url]. من بڕوام بەوە نەکرد، ئەمساڵ لە کۆنترۆڵی هەولێر نەفەرێک ئەو هەویەیەی پێ بوو، بینیم ماوەکەی بەسەرچووبوو. :)
کارەساتی 1: دەزانن لە پەرلەمان هیچ لیژنەیەک نیە پەیوەندی دار بێت بە تەکنەلۆجیا، یان ئایتی یان کۆمپیوتەر یان نێتۆرک! دەزانن لە پەرلەمان کەس خۆی ناکا بە ساحێبی ئەو فەرمانگەیە، منیش پرسیارم کرد: ئەرێ کارەکان بۆ ماوەی شەش سالێ رابردوو چۆن کراون؟ ووتی: چۆن هات ئاوا رۆیشت!
کارەساتی 2: بۆ یەکەم جارە من دەزانم بۆتان محمود عوسمان جێگری هەیە! باشە تائێستا ئەم جێگرەی لە کوێ بوو؟ چٶن و چەند سعات دەخەوت؟ ئەی ئەم هەموو کارە نامەسئولانەی نەدەبینی؟ ئەی لەگەڵ رێکەوتن و کۆنفرانس و سەفەر و سەردانکانی ئەو فەرمانگەیە بوو؟ یەعنی تۆبڵێی سایەقی هەبووبێ؟! من جێگر بم و نەتوانم قسە لە یەک کار بکەم، بێ سێ و دوو جانتاکەم دەپێچمەوە هەتا مالی خەزوورم راناوەستم!
ئەم باسە پێویستی بە منازەرەی تەلەفزیۆنی هەیە :)
هیچ چارەیک نییە بۆ باشترکردنی ئەو بارودۆخە، جگە لە هەڵگیرساندنی شۆڕشێکی چەکداری، گەرنا کۆریا بە ٣٠ ساڵ گەورەترین پێشکەوتنیان ئەنجامدا، دوای ٢٢ ساڵ ، کەس بەکەسەوە نیە، حزب لەسەرووی یاساوەیە، داهاتی ئەو خەڵکە بەتاڵان ئەبرێت، سەدان کۆمپانیا هاتونەتە کورستانەوە بۆ ڕووتانەوەی.
سەدان جاش و خوێنمژ بە پێشمەرگە خانەنشین کراون. دەشت وشاخەکان نەما هەمووی لەسەر ئەم ئەو تاپۆ کراوە.
تاقەتی ئەوەم نییەو بۆچوونەکەش تەواو بکەم ئەوەندە ڕەشبین و بێ ئومێدم.
لێدە شەفیق!
[url=http://www.peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=289851]http://www.peyamner.com/PNAnews.aspx?ID=289851[/url]
با منیش دوو قسەی شەڕی تیا بکەم.
جارێ ئەم دەستەواژەیە زۆر کۆنە کە ئەڵێن خۆم هەر ئەمویست دەست لەکار بکێشمەوە. کە ئەمە خۆی لەخۆیدا پشتڕاست کەرەوەی گەندەڵیەکەیە. پاشان خەڵک وائەزانێ گەندەڵی شاخ و گوێ و شتی وای هەیە! لای ئێمە وائەزانن گەندەڵی بە دزی ئەوترێ. برادەران گەندەڵی خراپ بەڕێوەبردنی کارو فەرمانە. نەشارەزایی لە کارەکاندا گەندەڵیە.
باشە ئەگەر لە کوردستان کەس شارەزا نیە لە ئایتیدا کە من پێم وانیە وابێ، خۆ لە دەرەوە هەیە ئەی بۆ داوای هاوکاری لە خەڵکی دەرەوە ناکەن. ئەگەر عەزیان لە دەموچاوی کورد نیە خۆ بێگانە زۆرە.
کێشەکە لەوەدایە دەسەڵاتی کوردی لەسەر بنەمای تواناو شارەزایی بنیات نەنراوە بەڵکو نیپۆتیزم بناغەی دەسەڵاتە. نیپۆتیزمیش یانی دەسەڵاتی شوبرا!!
لە بواری IT دا بڕوام بە ٩٥٪ ئەوانە نیە وا ئای تی یان خوێندووە. ئێوە دەڵێن چی؟
بکالۆریۆسی ئای تی م پێ شک دێ نازانێ ویندۆز دامەزرێنێ لە سەر پیسیەکەی، بە شەرەفم پێم شک دێ .
لە هیچ بوارێکی زانستیدا خوێندن مەرجی سەرەکی شارەزایی و بەتوانایی کەسەکان نیە. بەڵام بەداخەوە بڕوانانمە (مەدرەک) بڕیار ئەدات!
منیش 1000% لەگەڵ ئەم بۆچوونەم. لە هەموو جیهانیش هەر وایە، ئەزموونی کار بەنرخترە لە خوێندن.
ئەزموونی کاری چی و شتی چی وەڵا ڕەوە شێرێک بەرشەق بە کەس حسابت بۆ ناکات ئەگەر (ئەندازیاری پرۆگرام سازی)نەبیت دیارە لەگەڵ رێزم بۆ هەندێکیان چونکە هەموویان دۆگما نین، بروا بکەن هاورێیان بەم رۆژگارە ئەمە شتی ناشرین ئەبینیت هەندێک جوێنی خەست نەیەیت بەتاڵ نابیتەوە، تروسکایی تیا نابینم وەکوو خۆم، قەت چاک نابێت.
هەرچەند بەباتەکەمان برد بە ئاراستەیەکی تردا، بەڵام لەڕاستیدا هەردوو بڕوانامە و بەئەزمونیش پێوستن، تۆ کەداوای کار ئەکەیت، سەرەتا CV ئەنێریت، کابرای خاوەنکار تا ئەو خەڵکانەی خاوەن بڕوانامەن هەبن ، بانگی تۆ هەر ناکات بۆ چاوپێکەوتن (ئەنتەرڤیو).
زۆربەی کارەکان بڕوانامەیان کردووە بە مەرج.