تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ کۆدکردن

phpMyAdmin

hemen_7

Hemen_7

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/15

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

سڵاو هاوڕێیان.
من بۆ دروست کردنی ئەم سایتەwww.badlis.com کە هەردوو دروپاڵ و وۆردپرێسی لەسەرە جا خوا ئەزانێ دوایی چی دەرئەچی!! www.badlis.com/drupal
phpMyAdmin بەکار ئەهێنم، بەڵام نازانم بۆ ناتوانم لەم ڤێرژنەی phpMyAdmin 3.4.10.1 دا داتابەیسێکی نوێ زیاد بکەم. ڕێگە ئەدات تەیبڵێکی نوێ زیاد بکەی بەڵام داتابەیسی نوێ نابینم لە هیچ شوێنێکدا؟ باوەڕ ناکەم هەڵە لە phpMyAdmin دا بێ بێگومان لە منە!! بۆیە یارمەتی ئەنگۆم پێویستە.
لەگەڵ ڕێزم

لەوانەیە هۆستینگەکەت تەنها ڕێگای هەبوونی یەک داتابێیش بدات. ئەگەر وایە، دەتوانیت خشتەکان پێشگرییان بۆ دانێیت

زۆر سوپاس کاک بەردەقانی، ڕاستە وابزانم (وەن) تەنها هەر ڕێگا بەیەک داتابێس ئەدات.

کاک بەردە بەبێ دانانی پێشگر هەر ڕێگە بە دروستکردنی خشتە نادات. کەواتە ڕاستە پێشگرەکە بڕیار ئەدات کە خشتەکەت بۆ داتابێسی وۆرد پرێس ئەوێ یا بۆ دروپاڵ
خەڵکی زانام زۆر خۆش ئەوێ بەدەست خۆم نیە!!

هەر ئەو داتابەیسەی پێ بدە بە هەر دووکیان ، خۆیان پێشگری تایبەت بە خۆیان دادەنێن سی ئێم ئێسەکان ، بۆ نمونە بە شێوەی دێفاڵت وۆردپرێش پێشگری wp دادەنێ بۆ تێبڵەکانی وا لە داتاباس دا دروستیان دەکا ...

سوپاس کاک کوردداتای بەڕێز بۆ زانیارەکەت!

(وەن) تەنها ڕێگە بەیەک داتابەیس دەدات کە ئەویش خۆی بۆتی ئامادەکردووە لەگەڵ زانیارێکاندا بۆت دەنێرێ
لە ڕێگەی گۆڕینی Table Prefix ئەتوانی پڕۆگرامۆکەکان جیا بکەیتەوە هەر لەناو ئەو داتابەیسە
بۆ نموونە وۆردپرێسەکە بەم شێوە wp_ دروپاڵیش بەم شێوە dp_
خۆی ئاستەمە یەک دانە بۆ هەردووکی دانێت هەر پرۆگرامۆکەیەک و شتێک دادەنێت ئیتر ئەتوانی بەو شێوەیە جیاوازیان بکەیت
بەهیوای سەرکەوتن..