تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

وەرگێڕانی تویتەر بوو بە دەنگدان

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/22

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔25۔ )

[url=http://translate.twttr.com/cms/node/2779]http://translate.twttr.com/cms/node/2779[/url]

من دەنگم دا بە سۆرانی

بەڕای من پێویستە کە هەوڵ بدرێت هەردوو زاراوەکە زیاد بکرێت نەک تەنها یەک دانەیان.
دەستی هەموو ئەوانە خۆشبێت کە سەرقاڵی ئەم کارەن

منيش پەیامی خۆمم نارد بەهیوای ئەوەى شتێکمان پێ بکرێت...
پێم خۆش بوو شێتێک بڵێم بەڕاستی تاوەکو ئێستا نەمزانیوە هاوڕێیانی کرمانجی ئەوەندە خۆ پەرستن (عنصری)یـن

قسەی وا ئەکرێت، پیاو شەرم لە خۆی ئەکات شت بنوسێت!

Nothing new
[url=http://old.nabble.com/Re%3A--Ubuntu--Re%3A-new-language-team-p8598517.html]http://old.nabble.com/Re%3A--Ubuntu--Re%3A-new-language-team-p8598517.html

[/url]

So true

The frist writing system appeared in 2600 BC while the first text in Kurdish is of around 1600's.
We waited 4000 years

من دڵنیام زۆرینەی کرمانج، کەمێک لە تورک خۆپەرستترن.

‏منیش دڵنیام وانیە یان ئەو دڵنیاییەت پەیوەندی بە ٤٠٠٠ ساڵەکەوە ھەیە

نا پەیوەندی بە 4 هەزار ساڵەکەوە نیە :)
سەیری بۆچوونەکانییان بکە. جا ئەمە کاری ئەمڕۆ و دوێنی نییە. هەر لەگەڵ دروستبوونی ئنتەرنێتەوە، ئێمەش خەریکی ئەم بەزمەین. کرمانج خۆی بە خاوەنی KU دادەنێت و هەوڵ دەدات بۆ ئەوانی تر شتێکی وەک KU_SOR درووستبکات بۆ زیاتر جێگیرکردنی شوێنی خۆی.

من بێزاربووم :)

ئەو قسەی کاکە بەردە زۆر تەواوە منیش زۆر خۆ پەرستیان پێوە ئەبینم هەر لە بۆچوونەکانیان دیارە بەڕاستی پێم ناخۆشە

منیش بێزاربووم D:
بەس هەر ئامادەم تاوەکو دەوامەکەم دەست پێ دەکات بەتەواوی , پۆلی 6ـم ئەویش چەنگێکە...

با بۆڵەبۆڵێک بکەین.
هەڤاڵانی کرمانج لەو پرۆسانەدا وە بۆ دوای دەیان ساڵ چەوساندنەوە و قرچاندنەوە، بە نەفەسێک دوو سێ ساڵی، زمانێکی کوردی و ڕێنوسێک باش لە دۆغبایەزیدەوە تا هەتای و ئورفە دەنوسن، بێجگە لەوەش بەشە زاراوەی زازاکیشیان لەگەڵیدا زیندووکردۆتەوە. ئەوان لە هەموو پرۆژەکان دەیان هەنگاو شتی گەورەیان کردووە بە دوو گرووپی بچووکەوە. ئێمە لە باشور لە ١٩٧٠ بەفەرمی کوردیمان هەیە، دەی بزانم هیچ نا لەو کەرکوک و دهۆک و موسڵ و دەشتی هەولێرە چەند کەس لە نوسین و زمانی ڕۆژنامەی هاوڵاتی و ئاوێنە دەگەن یان هۆنراوەیەکی شێرکۆ بێکەس؟؟؟
ڕۆژنامەنووسە دەچێ لە ناو کەلارا، لە جیاتی بە کوردی بنەڕەتی قسە بکات، دەیکا بە فوول سلێمانی، یان لە هەولێر دێتە ڕانیە لە جیاتی کوردی دەڵێی لە سەیداوەیە لە چایخانە...
ئێمە با خۆمان لێنەبێت بە شتێکی عەجیب و غەریب، داوای ئەوە دەکەین باکور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژائاوا بکەونە دوامان، ئێستاش "ئەمری وەزاری و ئیداری...هتد" بەعەرەبییە. ئەو برادەرە سمێڵفشە بە هەستیارەوە شتەکان دەنوسێ و نازانم چی قەوماوە لە پشتەوە، وەلێ ئەویش خراپ بەرپەرچی خراپی ئێوە دەداتەوە.
کوردی لەسەری ڕێکەوتوین کە سۆرانی چونکە هەم ڕینووسی یەک نییە و هەم زاراوەش جودایە و کورمانجی هەموویان ڕێکخراون. دابەشمانکردووە و تا هەنووکەش زۆر پێکەوەین لە ویکیپیدیا و ئوبونتو و فایەرفۆکس ..هتد. سەبارەت بەوەی وان جووت پیتیان وەرگرتووە و ئێمە سێانی، ئەدی ئەگەر ئێمەش لە هەرشوێن یەکەم کەس بین، کوردییەکەمان وەرگرتووە، ئەوان بێکێشە هاتوون. باشترین نمونە دۆمەین و کوردی گووگڵی کوردی ..هتد. ناوی ئەوان ڕای ئەوان هەر وەریش نەگیراوە و ناشگیرێت.
لەگەڵ کاک ئاراسیش قسەمان کردووە لەگەڵیان، ئەوان دەڵێن ئێمە هێناومانە لەهەرکوێ دێن، وەکو بنەڕەت ئاوها ڕێکەوتوین. جارێ لە هیچ شوێنێک ئێمە ساغمان نەکردۆتەوە بە لاتینی بنوسین یان بە عەرەبی، بە سۆرانی بئاخەڤین یان بە کورمانجی. تا ئەو کاتا جووت ستاندارد نوسین و زمانیش دەبین (بەداخەوە).

ئەڵمان دەڵێ:
ئەو چۆلەکانەی زوو لە خەو هەڵدەستن، کرمی قەڵەویان بەردەکەوێ.

ڕێزی دووبارەم

قسەکانی کاک سیا زۆر راستە
یەکەم جار پێویستە کوردانی باشور لە ناو یەکدا رێکخراوبن ئینجا لەگەڵ کوردانی پارچەکانی تری کوردستان لە هەموو کارێک دا پەیوەندی و راوێژیان هەبێت.
تاکە چارەسەریش بۆ ئەم کێشانە زمانی ستاندارە بەڵام کێ خەمی لێ بخوا و کێ هەوڵی بۆ بدات نازانم؟حوکمەت جارێ ساوایە !!!!

سڵاو،
دەستخۆشیم لە هەموو ئەندامان.
سوپاس کاک سیامەند بۆ ئەو بیرخستنەوەیە، ئەو بەستەرەی کە کاک بەردەقانیش داینا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ساتانەی لەسەر ئوبونتوو گفتوگۆمان دەکرد. منیش هاوڕام کە دەبوو ku-so,ku-kr, ku-hw و هتد بێ، بەڵام زۆر لەو سیستەمانە ئەو پۆلێن و ناونانە وەرناگرن کە ئێمە دەخوازین، ئەوکاتەی لەسەر ckb ڕێککەوتین لەگەڵ برادەرانی کورمانج ئەوەبوو کە ئەوان وتیان ئێمە دەستپیشخەربووین و ئیستا وەشانی کوردیمان هەیە، ئێوەش وەرنە پێش و دوایی کە وەشانی ئێوەیش دروست بوو ڕاستی دەکەینەوە. هەر بۆ زانین، سۆرانی لەسەر ڕێنومانی locale info ماوەتەوە چەند ساڵە ئەگینا ئەویش وەکو زمانەکانی تر بایی ئەوەندەی لێ وەرگێڕراوە کە ببێ بە وەشانێکی جیا. ئەبێت ئەم شتانە بنەبڕ بکرێت لە ڕێگەی کۆڕ و کۆبوونەوەوە، بە ڕاستی ئەرکی ئەکادیمیای کوردییە کە ئەو شتانە شیکار بکا و ئێمە لایەنە تەکنیکیەکەی لە ئەستۆمان بێ، چونکە ئەمە لێپرسراوێتییەکی گەورەیە، ئەوەتا هەموو دڵتەنگین بۆ ku و ckb، ڕۆژانەش شتی نوێ دێتە پێش کە لە هەمان دۆخا مەنگ دەخۆینەوە.
ئەو چوونە پێشەوەی ئێمە لە تویتەر وەکو سۆرانی، جێی شانازییە، هەموو برادەرانی ئێمە هاوڕان کە دەبێ دووان و سیان دابنرێ نەک یەک دیالێکت، ئەوەی سمێڵ فش دەیکا، لە دەمارگیرییەوەیە و هیوادارم هەروا بمێنینەوە و کاریگەریی لە کەسانی ترەوە وەربگرین نەک لەو کابرایەوە.
[u]با ئەمەش زیاد بکەم[/u]
[b]لە ١٢ تا ١٤ی مانگی ئۆکتۆبەر کۆنگرەی زانستی هەیە لەسەر زمانی کوردی [url=http://kurdishcongress.org]http://kurdishcongress.org[/url][/b]
[b]لە هەولێر، پێم وایە کاک دیاکۆ لەوێ بەشدار دەبێت، پێویستە کە کەسی ئێمە لەوێ بەشداری بکات و ئەو دۆخەی ئیستا لەوێ ڕوون بکاتەوە.[/b]

ڕێزم

هەرچۆنێک بێت، حەق نییە وەرگێڕانە سۆرانییەکان بسڕنەوە. خۆ ئێمەش دەتوانین هەموو وشە کرمانجییەکان Reject بکەین.

بێگومان، ئەوە هیچ جوامێری تیا نیە کە ئەو کارە بکرێت. هەر کەس ماندوبوونی کەسی تر لەویا بسڕێتەوە دڵنیام نەخۆشە.

کێشەکە لای تویتەرە، ئەگەر ئەو [u][b]کوردی[/b][/u] و [b][u]Kurdî[/u][/b] جودا بکاتەوە، هیچ کاممان کێشەمان نابێت.

دەمخۆش کاکە سیا

ئەگەر هاتوو، ئێمە و کرمانج بەیەکەوە یەک دەنگ بین و کوردی و Kurdî داوا بکەین و کەسمان شێوازی نووسینێک لەسەر یەکتر فەرز نەکەین، کێشە درووست نابێت و ئەم CKB و BKC ـەش پێویست ناکات.

زمانی رەسمیش پەیوەندی بە قەبارەوە نییە. زۆرینەی خەڵکی مەغریب بەربەرن و بە تمازیگت دەئاخڤن، کەچی زمانی رەسمی عەرەبییە.

ئاخر من لە تویتەر نەمبینیوە بۆ زمانی تر کە دیالێکتی هەبێ چیان کردوە؟
خۆ ئەوانە وەکو سیا دەڵێ دوو زمان دابنێن و تەواوە، بەڵام پێدەچێ بیانەوێ ئاماری کورد بزانن لەو دوو بەشە، خۆ نیوەی کوردەکانی خۆمان لە تویتەر یان بە لاتینی سەقەت دەنووسن یا ئینگلیزی.

BKCیش نەبێ هەر ئەبێ کۆدێکی بۆ دانرێت. خۆزگە KFC بوایە و بەڵام هەموو ڕێکەوتینایە لەسەری و سەریشمان لە خەڵک تێک نەدایە. زمانی ڕەسمی با Zazakی بێت.
کاک ئاراس: منیش بەس بە ئینگلیزی :)

منیچ حەز کەرو بە هەورامی بۆ، جا خۆ نە سۆرانیەنا نە کرمانج.
هەورامی بۆ خاستەرا، پەنەم وەشا باسو کرمانجەکا پا شێوە نەکەردێ خۆ ئانا جە باشورەنە هەر حەسێب پەی هۆرامی مەکەرا.
ئەگەر بە زۆرینە بۆ کرمانجەکێ فرەتەرێنێ و کریۆ واچمێ با کرمانجی بۆ، بەڵام مشیۆ ڕێز جە زاراوەکا تەریچ گێرمێ.
هەرکەس واچۆ من فەرزەنا مەکریۆ، پێوەرە بیمێ کوردستان وەشتەرو ڕەنگین تەرا.

ئەوە وەزعەکە ئەوەندەی تر شێوا D:

[url=https://spreadsheets.google.com/pub?key=p9pdwsai2hDMsLkXsoM05KQ&gid=1]باشە بۆچی ئینگلزی ئەم کێشەیەی نیە؟ :)[/url]
en-AU
en-GB
--------
ku-HW
ku-KR
ku-SR
ku-ZZ

چۆن نیانە کاک هیوا!
English-UK
English-USA
English-Aus
English-Kan
English-Neg
کەچی نیشانە!!

دەسخۆش کاک هیوا، جا ئەمەش مەبەستی ئێمە بوو هەر لە سەرەتاوە، بەڵام کوردە ئەکادیمییەکان و چەند کرمانجێک بەمە ڕازی نەبوون. دەڵێن Ku-Sor وڵات نییە، واتا کورتکراوەی یەکەم زمانە و ئەوەی دووەم وڵاتە. بۆیە دەبێت ببێتە ku-irq ئێ ئەمەش نابێت، لەهەر پارچەیەکی کوردستان هەموو زاراوەکانی تێدایە.