HTML5 لە ٢٠١٤ تەواو ئەبێت
گرووپی پێشخەری HTML لە W3C پلانێکی نوێیان بڵاوکردۆتەوە بۆ بە فەرمی ستندارتکردنی HTML5 وە بەپێی ئەو پلانەی دایانڕشتووە ئە بێت لەچارەکی سێهەمی ساڵی ٢٠١٤ HTML5 تەوابکرێت.
بەم نزیکانەو لەمانگی ئاییندە بەنیازن ڕاپۆرتێکی جێبەجێکرن ئامادەبکەن هەموو ئەو کێشەو کرادارە نەگوجاوەکان لادەبرێن، هەروەها ڕاپۆرتەکە گشتی هەموو کردار و تایبەتمەندیەکانی HTML5 ئێستا لە خۆدەگرێت لەگەڵ ئەو کردارانەی کە ئێستا لە وێبگەڕەکاندا بەکارهاتوون.
بەپێی ئەو پلانە لەچارەکی چوارەمدا وەشانێکی تاقیگاری (CR) ی HTML5 نماییش دەکرێت، ئەمەش دەبێتە بنچینەیەک و تاقیکردنەوەی تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٤.
جێگای باسە لەو کاتەی کارەکانی W3C لەگەڵ HTML5 دەستیپێکرد لەساڵی ٢٠٠٧ وە ئاشکرا نەبوو کە لەکام ساڵدا بەستاندارتکردنی HTML5 تەواو دەبێت، ماوەیەک باسی ساڵی٢٠١٢ و ماوەیەکیش باسی ساڵی ٢٠٢٢ یان دەکرد، بەڵام لە پارەوە دەستنیشانی ساڵی ٢٠١٤ کراوە، بەتەواوکردنیشی گۆڕانکاریەکی گرنگ لە ماڵپەڕەکاندا روودەدات.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
کاک زەندی چۆن یانی؟ یانی بە شێوەی هەتا هەتایی لە ٢٠١٤ ەوە HTML 5 دەبێتە ستاندارد ؟ یا مەبەستت ئەوەیە HTML 5 نامێنێ ؟
سپاس ... وەڵلا سەردێڕی هەواڵەکە تۆزێک هەڵی خەڵەتاندم .. بەڵێ ستانداری ڕەسمی لە سەر HTML وەردەگرێ ...
کاک دانیێل . زۆر بە هێزترە .... لە ئێستا دا جیاواز لەوەی کە لە لایەن ئێکسپلۆرێرە نوێیەکان پاڵپشت دەکرێ بە یەواوی ... و دەتوانێ سەرجەم ئەو کارانەی کە بە فلاش دەکرێ بیکا ... زۆر و زۆر کاری تر هەیە کە دەیکا کە بە هیچ شێوەیەک بە فلاش ناکرێ.