تویتەر بەزمانی کوردی....
پاش تێکووشانێکی زۆر لە بەکوردی کردنی تویتەر.
ئەمڕۆ زمانی کوردی زیادکرا لە سیستەمی وەڕگێرانی تویتەر بۆ زمانی جیاواز، خۆی لە 6 تاکوو 7 بەش پێکهاتووە، ئێستا تەنها بەشی سەرەکی یەکەم لەژێردەستدایە بۆ وەڕگێرانی بۆ زمانی کوردی، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەندێك لە ووشەکان لەلایەن کوردانی باکوور ڕۆژئاوا وەڕدەگێنرێت بۆ زمانی کرمانجی، بۆیە پەیوەندیم پێوە کردن گەر بتوانن، کوردی سۆرانی بۆ زیادبکەن، بەڵام تاکوو ئێستا وەڵامی داواکاریەکەیان نەداوەتەوە, وە کاك [url=http://translate.twttr.com/cms/node/2690]بڕوا[/url]-ش لە سەکۆیەکایان داواکریەکی بۆ ناردوون، بەڵام گەر بێتوو ئەم هەنگاوە جێبەجێ بکرێت، لەم کاتەدا تویتەر بە زمانی کوردی کرمانجی و سۆرانی دەکەوێتە ژێردەستی بەکارهێنەرەکان، وە داوایەکیشی تریشم ناردووە بۆیان کە لەبەشی سەکۆ، بەشی سەکۆی زمانی کوردی زیادبکریت، بۆ ئاسانکاری پاڵپشتی لەڕێگای سەکۆ.
بۆ هەر بەکارهێنەرکیش ئارازوویتی بەشدار بێت لە وەڕگیڕان لەم[url=http://translate.twttr.com/home] بەستەرە[/url] بچۆ ژوورەوە زمانی کوردی هەڵبژێرە، دەست بکە بەوەڕگێران.
گەر هاتوو تۆ پێشتر لە سیستەمی وەڕگێران کارت کردبێت لەزمانی تر بەڵام ئارەزووتە بەشدار بیت لەبەشی وەڕگێران لە بەشی کوردی، تکایە لەم [url=https://support.twitter.com/forms/translation]بەستەرە[/url] هەڵبژاردەی دووەم هەڵبژێرە داوای گۆڕینی زمانەکە بکە، لە ماوەکی کورت وەڵام دەدرێیەوە گەر بۆیان جێبەجێ کردی، تەنها لە تویتەر بچۆ دەرەووە وە Cache بسڕەوە دووای بچۆ ژوورەوەو ئینجا زمانی کوردی هەڵبژێرە، بەم جۆرە تۆ بەشدار دەبیت لەتیمی کوردی.
وابزانم تاکوو ئێستا کاك [url=https://twitter.com/Brrwa]بڕوا[/url] لەوێ کاری وەڕگێران دەکات، هیوای سەرکەوتن بۆتۆو گشت ئەندامانی تری کەکاری وەڕگێران دەکات لە سیستەمی وەڕگێرانی تویتەر بۆ زمانی تر.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستتان خۆش و سەرکەتوبن
دەستتان خۆش بیت بەو هیواییەی کە بە زوترین کات تویتەر بە کوردی ببینین.
بژیت کاک هۆژان، سوپاس بۆ ماندوبوونی هەمووتان. ئەگەر وەکو پرۆژەش پێناسی بکەن زۆر باش دەبێت.
من بڕیاری خۆم داوە یەک ووشە بەبەلاش وەرناگێڕم سەیری دیکتۆ بکەن 1082 ووشە چاوەڕێی پیاچونەوەیە. پاشان برادەران خۆ ئێمە زۆر کاری لەم شێوەیەمان کردوە ئەوە گوگڵ ئەوە دیکتۆ هەروەها دروپاڵ و کۆمەڵیک پرۆژەی تریش باشە خۆ ئەبێ سود لەو هەوڵانە وەربگیرێت و وەرگێڕانی ئەو ووشانە بەخۆڕایی نەڕوات. باشە خۆ فۆرمەکان زۆربەیان وەک یەکن. یا ئەو ووشەیەی لە دروپاڵ وەرگێڕاوە ئەشی لە تویتەریش بەکار بهێنرێتەوە. واتە مەبەستم ئەوەیە ئەبێ هەوڵ بدرێت سیستمی وەرگێڕان (ترانسلەیت) بۆ کوردیش بێتە ئاراوە.
منیش هەمان بۆچونی کاک هێمنم هەیە خۆ ناکرێک بۆ هەر پرۆژەیەک لەسەرەتای ساڵەوە دەست پێ بکەین، ئێستا ئێمە وا خەریکە گەنجینەیەکی باشمان ئەبێت بۆ سود لەوە وەرنەگرین دیارە فۆرمەکان بۆ وەرگێران جیاوازیەکی ئەوتۆیان نیە.
؛ە سەکۆی کوردی من و کاک بەردە نوسیومانە کە جیابکرێنەوە هەردوو دیالێکتەکە هیوادارم هەمووتان پەیامیان بۆ بنوسن و دەنگدانەکەی چاودێرێکەدا باسی ئەوەم کردووە کە ئەبێ جیا بکرێنەوە .
بژین،