تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەمەش چیڕۆکی کچە شانزە ساڵییەکە

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

ئەم چیڕۆکە لەوانەیە لای ئێمە سەیر نەبێت و تەنها هێزی شان و باڵی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نیشان دەدات.

کچێکی تەمەن 15 ساڵەی خەڵکی شارۆچکەیەکی زۆر بچووکی باکووری هۆڵەند، ژمارەی دانیشتوانی تەنها 18 هەزار کەسە، دەیەوێت ئەمشەو ئاهەنگی چەژنی لە دایکبوونی بگێڕێت. کچەجوان ئەم ئاهەنگە لە پەڕەی فەیسبوک بڵاودەکاتەوە بۆ هاوڕێکانی و لەبیری دەچێت بیکاتە تایبەت و بە کراوەیی دەمێنێتەوە بۆ هەموو خەڵکی فەیسبوک. لە ماوەیەکی زۆر کورت، هەزاران کەس خۆیان تۆمارکردووە بۆ ئەم ئاهەنگە، بەتایبەت کە نووسراوە، خواردن و خوادنەوە بە خۆڕاییە.
شارۆچکەی هارن، چەند ڕۆژە لە کێشەیەکی زۆر گەورەدایە. سەرۆکی شارەوانی و پۆلیس و ئاگرکوژێنەرە و هتد، لە ئەو پەڕی ئامادەباشیدان و دەیان پەیامییان بڵاوکردۆتەوە تا خەڵک نەچنە شارەکەیان.
ئەم ئاهەنگە ئیتر ناسراوە بە Project X و لە زۆربەی جیهان ناوبانگی دەرکردووە و کەناڵەکانی جیهانیش ئامادەن وەک CNN. لە هەمان کاتدا دەتوانیت T-Shirtی تایبەت بەم ئاهەنگە بکڕیت و دەڵێن گوایە ژمارەی ئامادەبووانی ئەمشەو لەوانەیە بگاتە 150 هەزار کەس. باشە شارێکی 18 هەزار کەس، چی لەم هەموو خەڵکە بکات؟
شارەوانیش خەریکە هەموو ناوی شەقامەکان دەگۆڕێت تا خەڵک شوێنەکە نەدۆزنەوە. هەروەها هەلیکۆپتەرێکی بێ-فڕۆکەوانیش خەریکە وێنە دەگرێت.

بۆچوونەکان

ههههههههههههه قوڕ بەسەر بابی، بەقەدەر تەواوی دهۆک خەڵک چووە :D

جا خۆشە بەشێکی زۆری ئامادەبووان ھاوشێوەی ئەو عەرەبانە بن کەسەردانی ھەرێم دەکەن, بەڕاستی نموونەیان نییە.

ههههههه

دوا هەواڵی ئاهەنگەکە:
شەڕێکی زۆر گەورەی لێکەوتۆتەوە، بریندارێکی زۆر و لەوانەیە چەند کەسێکیش کوژرابن. شارەکەش وێران بووە. باوەڕناکەم لە پاکستانیش شتی وا ببینیت.

چەند وێنەیەک:
[url=http://www.nufoto.nl/onderwerpen/project-x/]http://www.nufoto.nl/onderwerpen/project-x/[/url]

ئێ کاکە ١٥٠هەزار قوتو کۆلا و مەتارە ئاو بخۆنەوە لەوێ، ئەبێ دوو ڕۆژ شارەوانی بەس قوتووی قوپاو کۆبکاتەوە، ئینجا ئەمانە گوێش نادەنێ لە هەموو شوێنێ میز و هینیش بەجێ دێڵن، لە ئەڵمانیاش شتێکی وا ڕویدا.. دەستخۆش.

ئەرێ بەڕاست ئەوە بۆ دوگمەکانی (شەیر)کردن نەماوە!

وامزانی فیلیمی هیندییە، ههههههه.