Twitter بە کوردی
من دوێنێ شەو پەیامەکەم بۆ هات، کە ئیتر زمانی کوردیش وەرگیراوە لە سەنتەری وەرگێڕانی تویتەر.
بۆ ئەو برادەرانی کە داوایان ناردبوو و بەشدارن، با هیمەتێک بکەین: http://translate.twttr.com
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
tweet= جریواندن؟
کاکە، کێشەی دیسان سۆرانی و کرمانجیمان هەیە؟ یان من زمانەکەم بە هەڵە هەڵبژارد؟
http://translate.twttr.com/user/Avend93 بە کرمانجی خەریکەو کاک هۆژە کۆییش بە سۆرانی، وا منیش ٤م نوسی جا پێم زانی!
ڕاستە کاکە
وشەی چریکەش
کێ زوو هات کەبابەکە ئەو دەیخوا!
ئەم کرمانجی و سۆرانییە گرفتە بەڕاستی پێویستیمان بە هەماهەنگی زۆرترە، دەبێت هەموو دیالێکتەکان دروست بکرێن. نەک بە زۆر و کەمی.
دەستانخۆش، ئەو وەرگیڕانانە دروستن کاکە ئیگل.
جریو، جریوە، جریوەر، بجیریوێنە، جریواندم/ی...
trending topic == جریوەجریو
باشە با ئێمەش تەنها Vote بکەین
کاك بڕوا وا بزانم چەند ئەندامێكی کوردی ڕۆژئاواو باکوورن وەریدەگێڕن،لەوانە نیە یەك دوو کەس بن، من پەیوەندیم پێوە کردن، بەڵكو بتوانن بیکەنە دوو بەش، ئەگینا دەبێتە مزەورە.
شتێکی باشە لەسەر ئەم ووشانەی سەرەوە دیاریکراوە ڕێکبکەوین، وەك کاك بەردەقانی ووتی با ئێمە ئەم وەڕگێردراوانەی بە سۆرانی کراوە vote بکەین.
ھاوڕێیان من ڕاموایە کە "Twitter" ھەر تویتەر بێ چونکە ھەر لەو سایتە چەندجار باسی ئەوە کراوە کە ناو وەرناگێڕدرێت!!!!!
کاك داستان بەقسەی کێ؟
ئەی چۆن بەعەرەبی وەڕگێدراوە بۆ (تغریدة - تغریدات)
تەنها دەتوانی بۆ لینکی About Twitter بیکەی بە دەربارەی تویتەر
بەژداریم کرد و بڕێک وشەم وەرگێڕا بەهیوای ئەوەى هیمەتێکی باشتر
ئەوەى لەسەرمە ئێستا دەنگ بدەم و هەندێک وشە هەن لای من پەسەند نین و وشەی باشترم زیاد کردووە
سوپاس بۆ ماندووبوونی هەمووان بەهیوای بەکوردی کردنی تویتەر...
ئەوە من جارێک توشی ئەو قسەیە بووم منیش ڕایەکەم پێجوانبوو بۆ ئێوەم دانایەوە ئیتر قبولە دەکەن یان نا ئەوە بە دڵی خۆتانە بیکەنە کوردی زۆر ئاسایە.
برا ھەڵە تێگیشتوی من مەبەستم ئەوەیە دەتوانین لێرە خۆمان یەکلای بکەینەوە دەنا زۆر ئاساییە چیتان دەوی بیکەن.
""""من پێم"""" وایە واباشە ھەوڵبدەین کە دەنگ دانەکەی کوردی سۆرانی زیار بێ لە بادینی و چیو چی ئەوانیتریش زمانی کوردین بەس بۆمن سۆرانیەکە گرینگترە و وابزانم ھەر ئەوانی بە کوردی سۆرانی قسەدەکەن زیاترن.
کاکە با بەم شێوەیەو لەسەر ڕیتمی ویکیپیدیا شێوەزمانەکان جیاکەینەوە ئەوجا
http://www.sil.org/iso639-3/documentation.asp?id=kur
تکام وایە کاکە هۆژەش لای خۆیەوە بنوسێت بۆ @translator
هەرچەن ئەزانم ئەگەر بشکرێت بە کوردی کەس بە کوردی بەکاری ناهێنێت، ئەوەتا کاک داستان هەر لەڕێوە حەزی لە ووشەی جریوە نیە، لێم زویر نەبیت، هەستی تۆ دروسترە تا هەستی ئێمە، چونکە من ئەزانم بڵێی "کوا کەی جریواندت" قەپۆزمان خوار ئەکەن!
ئەمەش DMەکەی من بۆ translator
But I think we have a slight issue here. We do need to add more than one Kurdish to the system according to this [url=http://t.co/O8lCX8B]http://www.sil.org/iso639-3/documentation.asp?id=kur …[/url]
ئەم کێشەیە زۆر گەورەیە. ئەگەر بۆ هەر سیستمێک دوو-سێ زمانی کوردی دابنرێت، نەتوانین دەقی یەکتر بخوێنینەوە، لەیەکتریش تێک نەگەین و سۆرانیچییەکانیش تەنها خۆیان پێ کورد بێت، باشە گوناح نییە ئەمە یەک زمان بێت؟ کەواتە زمانی کوردیش بوونی نییە.
ئەمڕۆ تویتەر، بەیانی گامێش.
ئەی چی بکەین کاکە بەردە؟ قوڕی کوێ بکەین بەسەرماندا، دەرچوی ئەندازیاری سەلاحەدین، دوای ۱٠ ساڵ ژیان لە ئینگلتەرا بە من ئەڵێ هەولێری dialectەو بەهیچ شێوەیەک accent نیە!
تۆ ئەڵێی چی لێ بکەین؟
کرمانجەکان زۆر دەنگییان بەهێزترە. سۆرانییەکان لە دۆڕاندان. ئەم فیلمە هەر زۆر موهیمە
نە شەرواڵ لە جلووبەرگ ئەچێت، نە کەڵاشیش لە پێڵاو ئەچێت، نە بنێشتیش لە بنێشت ئەچێت، نەزمانیشمان لەزمان ئەچێت نە کوردیش لە نەتەوە ئەچێت نە ووڵاتیشمان لە ووڵات ئەچێت.
ئەو سمێڵ قیتە ئەڵێی بە پڕۆکسی لەژوورەوەیە ئەم هەموو Vote وەرگرتووه.
چ مووعجیزەکین...
ئەو سمێڵفشە، وەرگێڕانەکانیش دەسڕێتەوە
ئەرێ ئەوە باسی کێ ئەکەن دڵم تەقی!
http://translate.twttr.com/user/RezanTovjin
جا بەڕاستی خۆ ئەمە هەر کوردی نییە
Account == Hesab
دەستخۆش کاکە، ئێستا سەیرێکم کرد.
باشە بەڕاست خۆ یەکێکی شارەزا لە تویتەر سەیری بکات پێمان پێ ئەکەنێ، من ئەوانەی خۆم ئەسڕمەوە و ڤۆتێکیشم دا بۆ تاقی کردنەوە ئەویش سەحب ئەکەمەوە تا ئەکەوێت بە لایەکدا.
ئەم سمێڵە، ڕۆژنامەنووسە لە[url=http://www.amidakurd.net/niviskar/rezantovjin] ئامێدا کوردی[/url] بەئاسانی بەدوواکەوتووەکانی لای خۆی ئاگادار کردۆتەوە لە دەنگ دان لەسەر وەڕگێڕانەکان، بۆیە وەڕگێرانەکانی ئێمە نقوم ئەبێت.
Reject this translation کرتە بکە.
لەوانەیە لە 5 براوسەری جیاواز بە 5 ناوی جیاواز، دەنگ بە وەرگێڕانەکانی خۆی بدات
کاکە هۆژە ئیللا ئەبێ قسەیان لەگەڵ بکەین!
سەیری بکە، زۆربەی وەرگێڕانەکانیی 5 دەنگییان وەرگرتووە.
من قسەم لەگەڵ کرد تاکوو ئێستا وەڵامی نیه، لەوەیە شەرم بکات وەڵام بداتەوه.
باشترین چارە ئەوەیە لقێکی زمانی کوردی زیادبکەن، ئەگینا لەم یاریە ئەوان بردیانەوه.
تازە هیچ لێی گەڕێن باشترە، تویتەر (جریوەر) وەنەبوو لەگەڵ زیادکردنی زمانەکان Moderator-یش یەکڕاست دەستنیشان بکەن ، خۆی ئەوان بەشێکیان هەیە وەك تاقیکاری سیستەمی وەڕگێران، حەق بوو ئەوەی دەرچووبا یان لەدەرچووەکان یەکێك بکەن بە Moderator بەڵام بڵێی چی، من ئەم تاقیکردنەوەشم کرد بەڵام دیارە هیچسوودێکی نەبووە.
کاك هیوا نووسراوەکانی تۆم نارد بۆیان، پێشتریش داوام لێکردبوون، ئەوەی تۆشم نارد دووبارە وە نووسراویشم بۆ زیادکرد لەگەڵ وێنەکی بۆم ناردن، چونکە ئەم بەشی پەیوەندیە پێویستیان بەوێنەشە، بۆیە منیش وێنەکم بۆ ناردن.
سوپاس کاکە هۆژە.
بەخوای حەیفم لێ یەت ئێوە مانان بە ڤۆت ڤۆتێن خەریک بن.
کاکە خوا کردویەتی ئێمە تازە هیچ نەبێ ۱٤ زمانمان هەیەو خاوەنی ۱ دانەش نین! وا کاک ئەپڵ نەخشەکانیشمانی هێنایەوە چوارگۆشەی یەک.
[img]https://dl.dropbox.com/u/25724875/photo1.PNG[/img][img]https://dl.dropbox.com/u/25724875/photo.PNG[/img]
ورەتان بەرزبێت.
کاتێک دەمەوێ ووشەیەک زیاد بکەم کە وەڕگێرانی بۆ نەکرابێ ھەندێک جار ئەم پەیامە نیشان دەدات
برا ئەوە کەسێکی تر پێشتۆ ئوم وەرگێڕامەی داناوە تۆ دەتوانی ڤۆیس فۆر زسس ترانس داگری ئیتر تۆ دەنگت بۆ ئەم وەرگێڕانە دا یان ئیدد یۆڕ تڕانس داگری ئەوە وەرگێڕانەکەی خۆت دەگۆڕی.
هەر کەسێک و وەرگێڕانی ئەوی تر بسڕێتەوە، چیمان کرد؟ ئەم سمێڵفشە خەریکە هەمووی Reject دەکات.
جا هاوڕێیان وا چۆن ئەبێ ئەمە دژایەتییە ئەو سمێڵ فشە دەیکا
چی بکەین ؟؟؟
من پێموابێ دوو چارەسەری باش ھەیە
١- ئێمە ھجومی دەنگ دان بکەین بۆسەر سۆرانیەکە و یەک دەنگ بین و لەسەکۆ لەسەر وشەکان ڕێک بکەوین
٢- توڕەنابن اِنشاء للە کە چارەسەرێَکی خراپیشە ئەویش ھاک کردنیەتی
ئەوە ڕایمنە
دەڵێن دەبێت سۆرانی بێت:
http://translate.twttr.com/cms/node/2694
ئەم برادەرە، لە ناو قسەکانیدا زۆر زیرەکانە و ڕێوییانە دەڵێت، ئێمەی کرمانج 2/3 ی کوردین، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە تویتەر بە هەردوو شێواز هەبێت. وادەزانێت تویتەر کوردستان بەش دەکات
کورد ئەو کاتە دەبێتە گەل، ئەگەر دان بەم خاڵانەی خوارەوە بنێت:
- مێژوومان نییە
- زمانمان نییە
- وڵاتمان نییە
- کلتوورمان نییە
- ئایینمان نییە
- دواکەوتووین
-نەزانین
- هەردەم جەردەی دوژمن بووین
- مشەخۆرین
- کەسمان تێدانییە و نەبووە بایی یەک عانە لە هیچ بزانێت
- زۆر ئازاین بۆ براکوژی و هینی .... دوژمنین
ئنجا، کە هەموومان ڕازیبووین، با سەر لە نوێ وڵات و گەڵ دروستکەینەوە.
کاکە پێویست بەم هەموو موناقەشەیە ناکات ، تەنها [url=http://translate.twttr.com/cms/forum/97]لێرە[/url] بابەتکان یەکلایان دەکەینەوە و جارێ وەرگێڕان ناکەین تا تویتەر هەردوو دیالێکتەکە جیا نەکاتەوە.
بژین،.
خاڵە بەردە منتۆم زۆر خۆش دەوی وەک برایەک خاڵیکی خۆم
بەس بۆ دەبی بڵێم
دینمان نیە
مێژومان نیە
ببورن گەر لەبابەتیش لام دای بەستکایە وڵام بۆئەوەی من لەخۆم تێبگەم گەر ھەڵەبم
[url=http://www.hawler.in/news32759-1.htm]http://www.hawler.in/news32759-1.htm[/url]
نازانم ئەمە لەکوێ ژمارەی وەرگێڕانەکانی ھێناوە , خۆ ئەگەر ژمارەکەش ڕاست بێ بە ٥٣٢ کەس تا ئێستا ھەموویان تەواو کردووبوو نەک %١١.
لە تویتەر هیچ زمانێکی تر نابینم کە دیالێکتی لێ جیا کرابێتەوە، نموونەتان لایە ئێوە؟
ئەو ڕاست و چەپەی کە دانراوە گرفتەکە چۆن چار دەکا؟ مەگەر ئەمڕۆ وا تێکەڵ کار بکەین و سبەی بە ئامێر جیایان بکەینەوە...
دوا نوێکاری
[url=http://translate.twttr.com/cms/node/2879]http://translate.twttr.com/cms/node/2879[/url]
بژی کاک ئاراس وابزانم کێشەکە بەرەو چارەسەر دەڕوات.
بژین،
بەشی سۆرانی زیادکرا لە تویتەر.
تەنها لێرە [url=https://support.twitter.com/forms/translation]https://support.twitter.com/forms/translation[/url] خاڵی دووەم هەڵبژێرە A feature improvement داوای Switch to Kurdish Central بکه.
ئەوەیە شتێکی باشە کاک هۆژە، ماندوو نەبن.