iOS 6 شارەکانی ئینگلتەرای قوت داوە
جیاوازی چیە لە نێوان گۆشتی قەساب و گۆشتی نانەوا؟
ئەمەیە کە ئەیبینین لە وێنەکەدا قولەی یادگاری واشنتن شوێنەکەی دیارە بە چەن [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Geographic_coordinate_system]چرکەیەکی جوگرافی جیاوازە[/url] لە نەخشە تازەکانی ناو iOS 6ی زلە کۆمپانیای مۆبایل جەنابی ئەپڵ.
گوگڵ ماپس لە جێگای تریش باسمان کردوە پێشەنگن لەوەی کە ئەیکەن چونکە کۆمپانیای دروستکەری گوگڵ ماپس پێش ئەوەی گوگڵ بیکڕێت خۆیان خاوەنی کارەکەن و کوردوتەنی قەسابی ئیشەکەن. وا نانەواچیەکەی ئەپڵیش کۆمەڵە بەڵێنێک هەڵی خەڵەتاندبوون کە بتوانن جێگای نەخشەکانی گوگڵ تەنها بە تازەکردنەوەیەک بگرنەوە. بەڕای من ئەمە لەوەی کە خۆیان چاوەڕێیان ئەکرد گەورەترەو چارەسەرکردنیشی درێژخایەن و ئاسانیش نیە. چونکە لەلای زۆرێک خەڵک، گوگڵ چەندە بە گەڕانەکەی ناسراوە ئەوەندەش بە Street View و یەکەم سیستمی زانیاری جوگرافی بەلاش ناسراوە.
یەکێ لە گلەییە گەورەکانی [url=http://books.google.co.uk/books?hl=en&lr=&id=HL2O6J-XtLAC&oi=fnd&pg=PR7&dq=gis+accuracy&ots=cRgE5ecB2N&sig=HIdGbL477Hfhu2P42XNhbRXcCPw#v=onepage&q=gis%20accuracy&f=false]زانایانی سیستمەکانی زانیار[/url][url=http://books.google.co.uk/books?hl=en&lr=&id=HL2O6J-XtLAC&oi=fnd&pg=PR7&dq=gis+accuracy&ots=cRgE5ecB2N&sig=HIdGbL477Hfhu2P42XNhbRXcCPw#v=onepage&q=gis%20accuracy&f=false]ی[/url] جوگرافی [url=http://books.google.co.uk/books?hl=en&lr=&id=HL2O6J-XtLAC&oi=fnd&pg=PR7&dq=gis+accuracy&ots=cRgE5ecB2N&sig=HIdGbL477Hfhu2P42XNhbRXcCPw#v=onepage&q=gis%20accuracy&f=false](سەیری لاپەڕە ۱۹ بکە)[/url] خودی وردی و دروستی زانیاریەکانە، بۆیە فیلە زەبەلاحەکەی مۆبایل کەوتۆتە بەر شاڵاوی بێ ڕەحمانەی خەڵک بە تایبەت لە بەریتانیا کە بەپێی ئەم [url=http://www.bbc.co.uk/news/technology-19659736]هەواڵەی بی بی سی[/url] وە لە سەردانێکی خێراش بۆ تویتەر (کە ئەمڕۆ ئەویش دەستکرا بە کوردی کردنی) دیارە باسەکە گەرمە بە تایبەت کە@fake_iOS6maps زیاتر لە ۲٠٠٠ شوێنکەوتوی هەیە بە یەک ڕۆژ.
کێشەکەش چرکەی جوگرافی نیە، کاتێک شارێکی وەک Solihul لەسەر نەخشە بسڕیتەوە، ئەبێ بزانیت کە نیوەی بێرمینگهام لێت دێتە دەنگ!
نوێکردنەوە:
ئەمە جیاوازی نەخشەی ئەپڵی نوێ و گوگڵی کۆنە بۆ هەولێر، شایی و لۆغانی دنیامان کرد کە نەخشەکانی گوگڵ بڵاوکرانەوە بۆ کوردستان، وا گەڕاینەوە چوارگۆشەی یەکەم دوبارە
[img]https://dl.dropbox.com/u/25724875/photo.PNG[/img][img]https://dl.dropbox.com/u/25724875/photo1.PNG[/img]
لەسەر ئەو هەرایە ئەپڵ لە [url=http://techcrunch.com/2012/09/20/apple-ios-6-maps-is-a-first-attempt-were-just-getting-started/?grcc=33333Z98ZtrendingZ1Z0Z0Z0Z0&icid=trending10&grcc2=ab282b5d7393bb18920b3fd36ff8ce50~1348177292977~fca4fa8af1286d8a77f26033fdeed202~35e51b0207286c32990fc6e417b3efdf~1348105086342~98~0~0~0~1~0~0~0~9~4~6~14~-1~7301742977523318481~~]وەڵامێکدا[/url]، شتەکەیان تۆزیک بچوکتر کردۆتەوەو داوای سەبرمان لێ ئەکەن. بەڵام ئەمە خۆی مانای ئەوەیە کە کێشەکە درێژخایەنەوە کە ئێمە پێشبینیمان کرد.
[url=http://theamazingios6maps.tumblr.com/]سەرچاوەی وێنەکە[/url]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست خۆش
منیش گومانم برد کاتێک چەند مانگێک پێش بیستم کە تەپڵ وازی لە خزمەت گوزاریەکانی گۆگڵ هێناوەئیتر بیرم دەکردەوە چ کۆمپانیایەک هەبێت لە گۆگل زیاتر گرنگی بە نەخشە سازی بدات بە بێ بەرامبەر ئەو هەزارەها خزمەتە زۆرەی هەیە لە بواری خۆش گوزەرانی زانستی دا تۆ بڵیت کاکی تەپڵ بەم ٥ ساڵە بتوانێت جێگەی بگرێتەوە...
ئەم ئایفۆنە تازەش بەڕێوەیە پێم وایە کەلێن و کەم و کوڕی زۆری تیایە لە داهاتودا دەردەکەوێت
وە ئەم ئای ئۆ ئێسە تازەی شەش دەڵێن ٢٠٠ شتی تازەی زیاد کردوە کەچی من یەک شتم نەبینی بەکار بهێنرێت وەک پێویست سودی لێ وەر بگیرێت
جەماعەتی ئەپڵ دەزانن خەڵکی بەڕیتانیا جارێك بەوێنەی ناسکە پەنیر ([url=http://www.1stgossip.com/20120914_the-closer-to-reveal-kate-middleton-nude-photos.html]Kate Middleton[/url]) مەشغولن بۆیە دەڵیت چی بکەم لە نەخشەکەیان قسە ناکان
باشە کاك هیوا، ئەم ڕوودانە تەنها UK گرتۆتەوە، یان ووڵاتی تریشی لەجیهان گرتۆتەوه؟
دەبێت چی لە ئەفریقا کردبێت، لەوەیە ئێستا یەك پارچە بیابان بێت.
کوردستان کێشەك نیە چؤنە نەخشەکەی لە iOS ٦ چوونکە حوکمەتەکەمان ساوایە، بەدەردی کابرا ووتی کەی سمێڵ دەرئەکات...؟
کاک هیوا، لەسەر ئەو ئاوازەی خۆت:
ئیشەکان وەکو قۆنتەراتەکانی ئێراقی لێ هاتووە، هەرکەس دێت بەشێکی لێ دەخوا و ئەیفرۆشێتەوە بەوی تر، لەبەرئەوەیە نانەواکە بە گۆشتی بۆگەن هەڵدەخەڵەتێ و دوایی بۆ ئەوەی لە سەیرانەکە شوێنی هەبێ و بەشداربێ، بە ناچاری بۆگەناوەکە لا دەبات. عەیب نەبێ پیکابەکەی کە رۆژانە لە کۆڵان لە ٦ی بەیانییەوە لە خەومان دەکا، هاوار دەکا ماست، سەموون، سەوزە، ...هتد، کە دەچی ئەڵێی کیلۆیەک ماستم بەرێ، ئەڵێ وەڵا پێم نییە، زمانم ڕاهاتووە هەر وا هاوار دەکەم، ئەپڵیش هەمووی داناوە، لا ناتەواوەکەشی لا بردوە.
Bad news for those who ordered the iPhone 5. The delivery guys are using iOS maps to try to find your house.
ئەمەش ئەزانن وەک چی لێهاتوە؟
وەک ئەوەی ئەوبرادەرە کوردەی لە ئەڵمانیا ئەچێتە ڕێستۆرانتێکی ئیتاڵی و ئەڵێ ساوەرتان هەیە ئەوانیش ئەڵێن نیە. ئەویش ئەڵێ دەباشە لەفەیەک قاورمەم بەرێ.
دیارە گۆگل ماپەکەى مام سێوى قەپاڵ لێ کیراو هەتا باش گەرم نەبێت شوێنەکان باش پیشان نایات
ئوتوەکەى حەمە زلەیە
دەست خۆش.
من iPhone 4s 32GB لایە وەشانەکەیم نوێکردەوە بۆ iOS6 بەڕاستی هیچ جیاوازییەک نابینم لەگەڵ وەشانی 5
جیاوازی نێوان گووگڵ ماپ و ئەپڵ ماپ وەک لادا و ئاودی Q7 وایە، وادازانم ئەپڵ کەوتۆتە هەڵەیەکی زۆر گەورەوە، بەوازهێنانی لە گووگڵ ماپ . خەڵک چاوەروانی ئەوان ناکا تا 10 ساڵی تر تا شارەزایی پەیداکەن لە نەخشەدا. من ئەمڕۆ لە پێشەنگایەکی ئەپڵدا نەخشەکەیانم تاقی کردەوە لەسەر ئایفۆن5 ، زۆر قورسە لەتوانای پرۆسێسەری ئایفۆن 5 دا نیە، پیشاندانی. کاتێکی زۆری دەوێت تا دەکرێتەوە، کەدەشکرێتەوە تا بەشێک پیشان دەدا، بەشێک دادەخا. ناحەقیان نیە وا شپرزە بوون ئاندرۆید و سامسۆنگ خراپیان پێ هەڵچنی وە.
ئەوەی کە تائێستا وەک گۆڕانکاری بەرچاو دەرئەکەوێ نەخشەکەیە کە زیاتر وەک ناڤیگەیشون زۆر بەسودە. بەڵام بێگومان خۆ ئەویش هەر لە گوگڵ ماپی وەر ئەگرێ بۆیە ئەگەر بێت و ئەو هەڵانەی کە پێشتر باسکراون دوبارە ببنەوە ئەوە ئەماندا بە داری گۆڵەکەیا!!
وادیارە، گووگڵ لە ئەنجامدان دایە، بەپێی هەواڵەکان گوایە گووگڵ لەهەوڵی ئەوەدان لەپێش جەژنی مەسیح،[url=http://techcrunch.com/2012/09/20/crap-maps/] نەخشەی گووگڵ[/url] بکەوێتە دەستی بەکارهێنەرانی iOS لە کۆگای نەرمەواڵەیی ئەپڵ.
takid update taza det w am keshayash 7al dabet :)
کاتی خۆی کە ئایفۆنم کری هۆکاری سەرەکی ج پ س و ماپەکەی بو بۆ نەگبەتی کردم بە ios6 وام زانی یەک ملیون مواسەفاتی زیاد کردوە کەچی هەر ساوەرە کۆنەکه بو گەرمیان کردبۆە ئەم جارە تۆزیکی تریشی سوتابو
موشتەریەکی باشم دەسکەویت ئەفرۆشم ، گەلەکسیەک بکرم و نەجاتم بێت دوای قسەی خەلک کەوتم ئایفۆنیان لێ کردین بە تەیاره تومەس ئەمه خۆیان هەر یاری پێ ئەکەن
١.Safari بکەوه
٢. maps.google.com
٣. install this web app on your phone : tap on the arrow and then 'add to Home Screen'
ئەمە چارەیە، تاکوو گووگڵ تەواوی دەکات بۆ iOS ٦ کە وابڕێاڕە بڵاوبکرێتەوە پێش جەژنی مەسیح
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 40.46 ک.ب. |
![]() | 28.75 ک.ب. |
ئەشێ لە ووڵاتێکەوە بۆ ووڵاتێکی جیاوازی هەبێ.
ئەگەرنا ئەوەی کە یەک تۆز دڵخۆش ئەکات ج.پ..س کەیەتی وزۆریش باشە بۆ دەڤەری سوید هیچ کێشەیەکی نیە.