تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مایکرۆسۆت هەڵەی وێبگەڕەکەی (IE) پینە دەکات

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/20

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

بۆ بنەبڕ کردنی گرفتی ئەو هەڵە کوشندەیەی وێبگەری ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر، [url=http://support.microsoft.com/kb/2757760]مایکرۆسۆفت ئامرازێکی پەرەپێداوە[/url] کە پینەی کەلێنەکە دەکات، [url=http://blogs.technet.com/b/msrc/archive/2012/09/19/internet-explorer-fix-it-available-now-security-update-scheduled-for-friday.aspx]بڕیاریش وایە هەینی ٢١ی سێپتێمبەر،[/url] لەڕێگەی گورزەیەکی تایبەتییەوە بە رەسمی پینەی ناوبراو ڕابگەیەنرێت و دابنرێت بۆ داگرتن.
شایەنی ناوبردنە، ئەم کەلێنەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا دۆزرایەوە، ئەبێتە هۆی لە دەستدانی پاراستنی زانیاری و چوونە ناو کۆمپیوتەری بەکارهێنەرەوە، هەر کات بە وێبگەڕی ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەری مایکرۆسۆفت، سەردانی پەڕەیەک بکەیت کە ئامادەکراوبێت بۆ مەبەستی تێکشکان لەو کەلێنەوە، ئەوا هێرشەکە سەرکەوتووانە داتاکانی سیستەمی بەکارهێنەری دەخستە مەترسییەوە. کەلێنەکە لە ڕێگەی ([b]CMshtmlEd::Exec[/b]())ەوە دروست بووە.

[b]خوێنەری بەڕێز[/b]، تۆش ئەگەر ئەم وێبگەڕە (ie) بەکار دەهێنیت ئەوا [url=http://support.microsoft.com/kb/2757760]ئەو ئامرازە خۆڕاییە دابگرە[/url] و هەر ئەمڕۆ کەلێنەکە بگرە.

هەروەها بڕوانە[url=http://technet.microsoft.com/en-us/security/advisory/2757760] (Microsoft Security Advisory (2757760))[/url]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک ئاراس!

سەرتخۆش بێ. نوێت کردەوە؟

نەخێر خاڵە لای من IE خانەنشینکراوە.

کاك ئاراس دەستت خۆش بێت.
IE بۆتە لادەی ڕووسی، دەبێت چی داماوێك خاوەنی بیت.