ئاپی یادگاری هەڵەبجە - بۆ ئایفۆن
ئەخیرەن ئاپی یادگاری هەڵەبجە لەلایەن ئەپڵ ئۆکەی کراو ئێستا ئامادەیە بۆ [url=http://itunes.apple.com/us/app/halabja-memorial/id539627372?mt=8]داگرتن[/url].
ئەبوایە لە ۱٦/۳ ی ئەمساڵ بڵاوکرایەتەوە، هەوڵمدا شتەکە لە قاڵبی کەسی دەرچێت و هەرهیچ نەبێ وەک گروپ بڵاوی بکەینەوە. بەڵکوو بڵاوبوونەوەکەی وا بکات کەسانی تریش بەشداری بکەن و ئەوکات بتوانین بیگەیەنینە ئامانجی تەواوی خۆی ئەویش:
ئەرشیڤیێکی دیجیتاڵی بۆ کیمیابارانی هەڵەبجە. لە زانکۆ زۆرجار کە باسم ئەکرد بۆ خەڵک، شتێک نەبوو دەم و دەست نیشانی بدەم. ئەمە تەواو ئەوەیە کە ئەمەوێت.
بۆچی سایتێک دروستنەکرا لەبری ئەمە؟ نازانم. بەڵام ئەزانم ئامانجەکەی سەرەوە ناپێکێت بە تەواوی.
تایبەتەمەندیەکانی وەشانی 0.1 ی ئەم ئاپە:
۱. تەواو لە ئاپی یادگاری ۱۱ی سێپتەمبەر ئەچێت چونکە بیرۆکەکەی دیزاینەکە لەوێوە هاتوە
۲. چەن چیرۆکێکی کورت کۆکراونەتەوە (جگە لە ڕاپۆرتی ۱۹۹۱ی نەتەوە یەکگرتوەکان نەبێت کە دوورو درێژە) لە سەرچاوەی جیاوازەوە. هەوڵێکی کەمم دا کەوا کەسانی دەوروبەرمان چیرۆکی ڕاستەقینەی خۆیان بنێرن بەڵام تەنها یەک کەس هەبوو کە ئەویش چیرۆکەکەی ئەبوایە وەرگێڕان و دەستکاری بکرایە کە کات نەبوو بۆیە بابەتێکی ڕۆژنامەنوسی ۲٠٠۳مان دانا لەوێ. بەڵکە لە وەشانەکانی داهاتوودا بتوانرێت ئەم چیرۆکانە یان بە نەخشە یان بە نوسین و وێنە بنێردرێن و لە ئاپەکە هاوبەشی پێ بکرێت.
۳. وێنەی عومەری خاوەر نەتوانرا دابنێرێت لەبەر ئەوەی ئەپڵ وتیان دڵی منداڵە ناسکەکانیان ئازار ئەدات (یاساکانی بڵاوکردنەوە لە ئاپستۆر)، بەڵام ئەم ڕاستیەم لەسەر تێکستی پەیوەست بە جێگای وێنەکەی عومەری خاوەر کە ئێستا هات بەخەیاڵمدا ئەبوایە بە بەتاڵی بەجێم بهێشتایە، دوای ئەوەی ئەوان buildەکەی پێشوویان ڕەتکردەوە. هەرچەن بۆیانم نوسی کە گرنگ ئەوەیە دوو لە ئێوە ئەو وێنەیەتان بینی و ئەو ئازارە ئاگادار بووبن.
٤. وێنەکانی ناو ئاپەکە هی خاوەنەکانیانن، تا کراوە سەرچاوەکانیان دیاری کراوە، هیوادارم ئەگەر کەسێک گلەیی هەبوو ئاگادارم بکات.
۵. چیرۆکێکی نەخشەیی تێدایە کە دروستی جێگا گرنگەکانی بەسەرهاتی من و ماڵباتی منە
٦. بۆ ئەوەی خەڵکی ئاپەکە نەسڕنەوە لەسەر ئایفۆنەکانیان ویستم شتێکی لێ دانێنین کە بە سود بێت بۆ ڕۆژانە، نوسەرێکی کوردی تێدایە (کیبۆردەکە لەسەر داڕشتنەکەی کوردئایتیگروپە)، کە بیرۆکەکەی هەموو لە Kurdish Writer و پەڵک-نوسەوە هاتوە، لەسەرەتادا وتم کاتی زۆر سەرف نەکەم و پەڵک نوس دانێم، هاوڕێیانی خاوەنی وتیان خۆمان ڤێرژنی مۆبایل ئەوەشێنین، ئەکرێ ئەگەر تا ساڵی حەی ئەپڵ کیبۆردی کوردی زیادنەکرد بۆ ئایفۆن ئەوا دەستکاری بکرێت. Kurdish Writer ئیختیارێکی تر بوو کەدیسان کاتێک سەرچاوەکەیمان دەستکەوت ئەکرێ سودی لی وەرگرین.
٦.۱ autocompleteی کوردی کە ۲۱٠٠٠ وشەیەکی (نە پاڵێوراو و دەستکاری نەکراو) لە سەرچاوە کوردیەکانی وەک (کوردئایتیگروپ، ئاوێنە، هاوڵاتی، وە زۆرێکیان لە ڕوداو)وەرگیراون. ئەکرێ دوای ۳ پیت وشەکان ئامادەکرێین یان ٤ پیت.
٦.۲ تێهەڵکێشکردنی نوسەرەکە لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان (فەیسبوک و تویتەرو ئەحبابەکانی بە بەکارهێنانی [url=http://getsharekit.com/]ShareKit[/url])
۷. زۆر شتی تر هەیە بیری لێکراوتەوە بەڵام ئەنجام نەدران
لە کۆتاییدا وەک لە ناو ئێمەدا بوە بە عادەت "شتێک بکەین" بیری قوڵ نەکراوەتەوە لە دروستکردنی و تەنها "شتێک بکەین" بوو. هەربۆیەش تاقیکردنەوەی ئاپەکە لە لایەن دوو هاوڕێوە کراوە،بەبێ پلان و بەبێ use case، بۆیە ئەگەر crashێک هەبوو هیوادارم ئاگادارم بکەن.
ڕەخنەکانتان، بەکاری بهێنن یان نا، هەر بەسود ئەبێت دڵنیابە.
[b]تێبینی: ئەم وەشانە تەنها بۆ iOS 5.1 بۆ سەرەوە ئەبێت.[/b]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستەکانت خۆشبێت کاک هیوا، کارێکی بەجێ و پیرۆزت ئەنجامداوە. هیوادارم بۆ ئەندرۆیدیش دروستبکرێت، ئینشاڵلا با تاقیبکەینەوە سەرنج و تێبینیمان ئەنوسین.
دەست خۆش کاک هیوا کارێکی پیرۆزە لە کۆگای ئەپڵ (app store) ویستم دایبەزێنم بەڵام بەداخەوە ئەم پەیامە دێتە پێش چاو [b]Update Required this app require IOS[/b] [b]5.1 [/b]بەو واتایەی لەسەر وەشانی 5.1 بەرەو سەر کاردەکات واتە لەم کاتەدا تەنها بەکارهێنەرانی 5.1 و 5.1.1 سودمەند دەبن. خۆشتان باش دەزانن کە زۆربەی بەکارهێنەرانی IOS ئامێرەکانیان جەیڵبرێک کراوە ناتوانن وەشانەکانیان بەرزکەنەوە هەرچەندە ئەمە پەیوەندی بە کارە پیرۆزەکەی بەڕێزتانەوە نیە بەڵام خۆزگە دەکرا لەسەر هەموو وەشانەکان کاری بکردایەچونکە زۆر لە پەڕگە بەکاربەرییەکان لەگەڵ زۆربەی وەشانەکان کاردەکەن بەهەرحاڵ.ئەتوانیت لە کۆتای بابەتەکەتدا ئەمە وەک تێبینی بنوسن.یان بەڵکو تەنها لەلای من وابێت و ئەم پەیامە بدات ئەگەر بەڕێزێکی تر هەمان پەیامی بۆهات ئەوا با شتێک بنوسێت بۆ ئەوەی منیش و کاک هیواش دڵنیابین.
بژیت مامۆستا هیوا
دەستان خۆش بێت کارێکی جوانە
بەو هیوایەی بۆ سەرجەم ئامێرە هۆشمەندەکان دروست کرێت و وەشانەکانیشی نوێ کرێتەوە
سەبارەت بەکێشەی وەشانەکەش بەڵێ لای من کاری نەکرد چوونکە من وەشانێک کەمتر بەکاردەبەم مەبەستم وەشانی ٥.٠.١
هەر بژیت كاك هیوای بەرێز !هەر چەند پێم وانەبێت قسمەتبێت كاری لە سەر كەم ولێ بەدڵنیایەوە وەك خۆت نایابە !
دەستت خۆش بێت هیواگیان ماندوونەبیت کارێکی زۆرباشت کردووە ،بژیت .
کاک هیوائینتەرنێتەکەم ئەوەندەهێواشە تائەم دەست خۆشییەم بۆت نارد ڕێک ١٠ دەقیقەی پێچوو:(
دەستخۆش کاک هیوا
دەستخۆش کاکە هیوا، پیرۆزبایت لێ دەکەم.
ئینشائەڵلا ئەو شتانەی کەباست کردون لە وەشانەکانی داهاتوودا تەواوی بکە، کارێکی پڕ بایەخە.
دەستەکانت خۆشبێت کاک هیوا، کارێکی باش و پیرۆزت ئەنجامداوە. ماندوو بونی پێوە دیارە ، من ئاپەکەم لەسەر ئایفۆنەکەم دابەزاند کەوەشانی [b]iOS 5.1.1 لەسەرە، بەڵام ئەپەکە کراشی هەیە کاتێک بەکاری دەهێنی سەربەخۆ ئاپەکە دادەخرێت نەک هەر جارێک بەڵکو چەندین جار. تەنها ویستم ئاگادارتان بکەمەوە هیوادارم لەوەشانی داهاتودا ئەم کراشە چارەسەر بکەن، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.[/b][b][/b]
کاکە کاتێک پەنجە دەنێی بە بەشی A survivor`s map story کە نەخشەکەت نیشان دەدات پاشان کە پەنجە دەنێی بەBack بۆ گەڕانەوە بۆ لاپەڕەی سەرەکی زۆر جار ئاپەکە دادەخرێتەوە. لای من ئەم کێشەیە هەیه، ئێتر تەنها ویستم ئاگادارت بکەمەوه. هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم.
دەستخۆش كاك ھیوا، كارێكی زۆر پڕبایەخ و جێی ستایش و پێزانینە...
بەڕێزم، منیش وەك یەكێك لە بریندارانی كیمیابارانەكە و پارێزەری خێزانە بەجێماوەكانی (حزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران) و بینەری زۆرێك لە ڕووداوەكانی سێ ڕۆژی یەكەم، دەستخۆشیت لێ دەكەم و ھیوادارم نموونەت زۆر بن... ھەر بەو بۆنەوە، منیش لە ساڵیادی كیمیابارانی ھەڵەبجەدا لە ساڵی ١٩٩٩دا وەك ئەركی سەرشانم، داستانێكم نووسیوە... كە ئەمەش [url=http://hezheen.wordpress.com/1999/03/15/%D8%B3%D9%87%E2%80%8C%D9%85%D8%A7%DB%8C-%D9%85%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%DA%AF/]بەستەرەكەیەتی www.hezheen.tk[/url]
جارێكی دیكە دەستخۆشیت لێ دەكەم و ھیوای تەندروستیت بۆ دەخوازم
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 118 ک.ب. |
من ئەتوانم چی پێت بڵێم کاک هیوا ؟ بێجگە لە دەستخۆشی و هیوای سەرکەوتن و تەندروستی باش!!
دەست خۆش هەربژى *١٠٠٠
ئەو بەستەرەی کە بەڕێز [url=http://www.kurditgroup.org/u/hezhean]Hezhean[/url] دایناوە تۆزێک لە هێڵەکە چۆتە دەرەوەو بە شێوەیەکی نامۆ دەردەکەوێت. کاکە hezhean بۆ هەواڵ و بۆچونی داهاتوو بەم شێوەیە بێت جوانتر و ڕێک و پێک تر دێتە پێش چاو بۆ نموونە [url=http://hezheen.wordpress.com/1999/03/15/%D8%B3%D9%87%E2%80%8C%D9%85%D8%A7%DB%8C-%D9%85%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%DA%AF/]سەردانی ئەم بەستەرە بکە[/url] هەمان بەستەری بەڕێزتانە کە داتان ناوە کاکە زەندیش چەند جارێک ئاماژەی بەم خاڵە داوە ئامۆژگاری ئەو برا بەڕێزانەی کردوە کە بۆچوون و هەواڵ دەنوسن بژین
سلاو بەڕێزان
كاك ھەردی گیان زۆر سوپاس بۆ ڕێنوێنییەكەت و دەستخۆشیت لێدەكەم، لەوەی كە ئاگادارت كردمەوە...
ڕاستییەكەی من زۆر دڵنیا نەبووم لە مافی دانانی بەستەر، بەتایبەتی بەستەری كەسیی، ھەر لەبەر ئەوە نەمشاردەوە، تاوەكو ئازیزانی سەرپەرشتیگەری ئەم پێگەیە، لە پاكی و بێزیانی بەستەرەكە دڵنیابن.
جارێكی دیكە سوپاس و پێزانین بۆ ڕێنوێنییەكەت
بەھیوای تەندروستی و ئاسوودەیی ھەمووان، بەرەوپێشچوونی بەردەوامی كوردئایتی گروپی ئازیز
سلاو بەرێزان
ئاپی یادگاری هەلەبجە کارێکی جوان ولە جێیە ،بە هیوای پوخترکردنی لە وشانەکانی تر و دەولەمەندترکردنی بە بابەتە جۆراوجۆرەکان لەسەر کارەساتی هەلەبجە،
ئێمەش لە بلۆگی جینۆسایدیکورد ( http://genocide1988.wordpress.com ) خۆشحال دەبێن بە هەر هاوکاری و ئەرکێک کە بە ئێمەبکرێت هەر شادبن