ئەمجارەیان مۆتۆرۆلا!!
لە پێشینان بیستوومانە: حکومەت کەروێشک بە عەرەبانە ئەگرێ. وەلێ هەنووکە حکومەت بکەن بە ئەپڵ :)
لە دوای شکاتێکی کۆمپانیای ئەپڵ دژی کچەکۆمپانیای گووگڵ (مۆتۆرۆلا). دوو رۆژ لەمەوبەر دادگای بەرایی شاری میونخ، کۆتایی بە پرۆسەکە هێنا، دیارە دیسان بە قازانجی ئەپڵ کۆتایی هات. شکاتەکە بریتییە لەوەی کە کردارێکی IOS وەک "Overscrolling" لەبەرگیراوەتەوە، ئەویش بریتییە لەوەی کاتێک کە پاڵی پەرگەیەک دەنرێت، پاشبنەمایەک دەردەکەوێت گەر بێتو بگاتە کۆتایی ئەو شوێنە ( لەوە زیاتر نەگوازرێتەوە). وا چاوەڕوان دەکرێت هەمان شکات لە Kindle HDـــی ئەمازۆنیش بکات. جا ئەم بڕیاڕە ئازارەکەی زۆر سەختە کە دەگاتە نزیکەی ٢٥ ملیۆن یورۆ وەکو قەرەبوو بە کۆمپانیای براوە، لە پاڵیشیا بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی ئامێرەکانی کۆمپانیای دۆڕاو لە هەموو ئەوروپا.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
Apple shares = $699
لایی من بووە بە برنج و شلە !
It was 700$
وتم دوای ستیڤ ئەپڵ بوە فشە.
ئێستا بەتەمای ئەو شتانە خۆی ڕاگرتوە بۆئەوەی ھەر لە یەکەمی پف خۆش دیموکرات
ئەپڵ تەمەنى کورت ئەبێت!!
ئەپل بە غەرامە ماوە ، بەراستی روو لە شکستە هیچان پێ نەماوه ، ئەگە دیقەتی ئایفۆن بدەن لەوەتەی هەیه مەجموعەیەک ئەپلیکەشنی لەسەرەو تەواو هەر ئەوەیە
گوگل ماپەکەی تۆزێک بەکەلک ئەهات ئەویش نەما
دوسالە هەرایان ناوەتەوه ئایفۆن ٥ ئایفۆن ٥ هەزار دیزاینی خەیالیان دانا کەچی لە ئەخیرا هەر ٤ ەکە بو بەگەورەیی !!!
بە شکات کردن لە مۆتۆروڵا ئەوەندەی تر خوێنی خۆی ئەکاتە کاسەوە. ئەڵێن نەگبەتی بێ نانی شوان ئەخوات. مۆتۆڕوڵا دەسەڵاتێکی لە پشتە قوش پێی ناوێرێ.
کاک سیا مایکرۆسۆفتیش 2 دەیە زەبەلاح بوو، زەبەلاح بوون مانای ئەوە نیە تاسەر بتوانی بەردەوام بی، ئەپڵ بەم سیاسەتەی ئێستای بەرامبەر کۆمپانیاکان دەیکا ڕوو لەکەوتنە.ئەم دیزاینەی ئەپڵ هەرتەواو نەبوو، هەتا مۆبایل و تابلێت نەکا بە سێگۆشەو خڕ بەوانی تر وازناهێنێت.
ئەو برایە قسەی ناو دڵیمنی کرد کە باسە تڕۆمبێلی کرد بەڕاستی وایە ئەپڵ ئاوای بۆ ناچتە سەر ئەوە لە سامسۆنگ گالاکسی ئیس ٣ و ئایفۆن ٥ دیارە بزانە کامەیان زیاتر شتی نوێیان داناوە و یان بەکاریان ھێناوە
کاک سیا ئەڵێی دەستەواژەی سیاسە والاقتصادت لە بیر چوە؟ سیاسەت لە بازرگانی جیاناکرێتەوە. موتۆڕوڵاش ئەزانی کێ پشتیوانی ئەکات؟ ئیسڕائیلی لەمەڕخۆمان. خوا دەست بەباڵیوەبگرێ.
بۆ کاک سیا
[url=http://duns100.dundb.co.il/ts.cgi?tsscript=comp_eng&duns=600020978]http://duns100.dundb.co.il/ts.cgi?tsscript=comp_eng&duns=600020978[/url]