تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

گورزەی زمانی کوردی بۆ phpBB3

Kurdish EAgle

Kurdish EAgle

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/18

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔9۔ )

 

سەرەتا [url=http://www.kurditgroup.org/n/13431]ئەم هەواڵە[/url] بخوێنەوە، کە باسی تەواوبوونی زمانی کوردی بۆ phpBB3 دەکات بە ڕووکار و بەڕێوەبەرایەتی و ڕێکخستن و ناوەوەی مەکۆکان، تەنانەت بەشی "پ هـ د". کە هەمووی کراوەتە کوردی و هەوڵدراوە زمانێکی کوردی پەتی سادە بەکارببرێت.

چەند هەفتەیەک لەمەوپێش phpBB وەشانی ٣.٠.١١ ڕاگەیاند وەکو دوا وەشان بۆ ئەم وەرزە، کە خۆیان ناویان ناوە "وەشانی پشووە درێژەکەی هاوین". ئەویش کۆمەڵێک گۆڕانکاری نوێ و پێویستی تێدا کرا، کە دەتوانن لە تۆمارە فراوانەکەیان [url=https://www.phpbb.com/support/documents.php?mode=changelog&version=3#v3010]لەم بەستەرە[/url] سەرنجی بدەن. لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانە و وەکو هەمیشە لەگەڵ هاتنی وەشانی نوێ، وا پێویستە گورزەی زمانیش نوێ بکرێتەوە، کە خۆیان وەرگێڕەکان ئاگادار دەکەنەوە بە خێرایی :)
هەرچەند زۆر مەکۆی بێ بنەما و ماڵپەر و شوێنی تری کوردی گورزەی زمانەکە دەکەن بە هی خۆیان و باری دەکەنەوە و ناوی خۆیانی پێوە دەلکێنن، بەڵام ئێمە پرەنسیپی خۆبەخشیمان و خزمەتی بێ بەرامبەر پشتی شکاندووین، بۆیە گورزەی زمانی کوردیش نوێکرایەوە بۆ وەشانی ١.٠.٥ کە دەتوانن ڕاستەوخۆ لە پێگەی گورزەی زمانەکانی phpBB زمانی کوردیش دابگرن (بەو ئاڵایە دانراوە دڵت دەکاتەوە).

بۆ داگرتنی گورزەی زمانی کوردی، کرتەی [url=https://www.phpbb.com/customise/db/translation/kurdish/]ئێرە[/url] بکە.

بۆچوونەکان

دەستەکانت نە ئێشێت، دەستی هەموو ئەوانەی پێش تۆش کاریان تیا کردووە ، ئەمەیە خزمەت! من ئەزانم کاری وەرگێڕانی پهپ بب ئەستەم بوو بێ ماندووبوونێکی زۆر نە ئەگەیشتە ئەم ڕۆژە چونکە ژمارەی وەرگێڕانەکە زۆر بوو بەتایبەت بەشی بەڕێوەبەرایەتی و پرسیارە هەمیشە دووبارەکان و تا دوای ....

دەستان خۆش ئەمە هەواڵیکی زۆر خۆشە
وا رۆژ بەرۆژ زمانی کوردی لەناو زمانی وولات بڵاو دەبیتەوە
هیوادارم هەموو تاکیکی کورد بتوانیت خزمەت بەو زمانە ژیرینە بکات
هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم

دەستەکانت خۆش و هەربژی بۆمان.

دەستخۆش کاکە بڕوا، بەردەوام بن.

Ecibandi = Like

دەستەکانتان خۆش

دەستان خۆش بێت بەراستی خزمەتێکی گەورەیە، من زۆر دڵنیام رۆژێک هەر دێت باسی خزمەتان بکرێت لە مێژودا.

هه ر بژیت کاک هه-لوی خوشه-ویست.ئه-م کارانه زور پیویسته.

ڕاستی من و وابزانم زۆرێک لە برادەرانی تریش، ئارەزووی وەرگێڕان ناکەن، ئارەزوو دەکەن چالاکییەکان زیاتر دروستکردنی پێوەکراوێک بێت بۆ نەرمەواڵەکە، یان نەرمەواڵەیەک بۆ ئەندرۆید، یان چێکردنی ڕووکارێک. بەڵام بابەتەکە ئەوەیە ئەگەر ئێمە نەیکەین کەس نایکا، ئێ کە زمانەکە نەبوو من پێوەکراو و مێوەکراوی چی بکەم.

زۆر سوپاس بۆ ئێوەی بەڕێز،
ڕێز و خۆشەویستیم.