تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەمجارەیان مۆتۆرۆلا!!

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/18

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔15۔ )

 

لە پێشینان بیستوومانە: حکومەت کەروێشک بە عەرەبانە ئەگرێ. وەلێ هەنووکە حکومەت بکەن بە ئەپڵ :)

لە دوای شکاتێکی کۆمپانیای ئەپڵ دژی کچەکۆمپانیای گووگڵ (مۆتۆرۆلا). دوو رۆژ لەمەوبەر دادگای بەرایی شاری میونخ، کۆتایی بە پرۆسەکە هێنا، دیارە دیسان بە قازانجی ئەپڵ کۆتایی هات. شکاتەکە بریتییە لەوەی کە کردارێکی IOS وەک "Overscrolling" لەبەرگیراوەتەوە، ئەویش بریتییە لەوەی کاتێک کە پاڵی پەرگەیەک دەنرێت، پاشبنەمایەک دەردەکەوێت گەر بێتو بگاتە کۆتایی ئەو شوێنە ( لەوە زیاتر نەگوازرێتەوە). وا چاوەڕوان دەکرێت هەمان شکات لە Kindle HDـــی ئەمازۆنیش بکات. جا ئەم بڕیاڕە ئازارەکەی زۆر سەختە کە دەگاتە نزیکەی ٢٥ ملیۆن یورۆ وەکو قەرەبوو بە کۆمپانیای براوە، لە پاڵیشیا بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی ئامێرەکانی کۆمپانیای دۆڕاو لە هەموو ئەوروپا.

بۆچوونەکان

Apple shares = $699

لایی من بووە بە برنج و شلە !

It was 700$

وتم دوای ستیڤ ئەپڵ بوە فشە.
ئێستا بەتەمای ئەو شتانە خۆی ڕاگرتوە بۆئەوەی ھەر لە یەکەمی پف خۆش دیموکرات

ئەپڵ تەمەنى کورت ئەبێت!!

ئەپل بە غەرامە ماوە ، بەراستی روو لە شکستە هیچان پێ نەماوه ، ئەگە دیقەتی ئایفۆن بدەن لەوەتەی هەیه مەجموعەیەک ئەپلیکەشنی لەسەرەو تەواو هەر ئەوەیە
گوگل ماپەکەی تۆزێک بەکەلک ئەهات ئەویش نەما
دوسالە هەرایان ناوەتەوه ئایفۆن ٥ ئایفۆن ٥ هەزار دیزاینی خەیالیان دانا کەچی لە ئەخیرا هەر ٤ ەکە بو بەگەورەیی !!!

بە شکات کردن لە مۆتۆروڵا ئەوەندەی تر خوێنی خۆی ئەکاتە کاسەوە. ئەڵێن نەگبەتی بێ نانی شوان ئەخوات. مۆتۆڕوڵا دەسەڵاتێکی لە پشتە قوش پێی ناوێرێ.

تێناگەم، قوشی چی و دەسەڵاتی چی برا؟! لە مێژووی ئەمریکاشا نەبووە و واتا لە جیهانیش لە ئەپڵ دەوڵەمەندتر و زەبەلاحتر.
باسەکە ئەوە نییە، من کە پشتگیری بەرهەمی گووگڵم، بەڵام ئەم لاسایکردنەوانە هەمووی بە قازانجی ئەپڵ تەواو دەبێ، ئەتوانن لە ئەپڵ باشتر چێبکەن و دەشیکەن بەتایبەت سامسۆنگ.

کاتێکی خۆش

کاک سیا مایکرۆسۆفتیش 2 دەیە زەبەلاح بوو، زەبەلاح بوون مانای ئەوە نیە تاسەر بتوانی بەردەوام بی، ئەپڵ بەم سیاسەتەی ئێستای بەرامبەر کۆمپانیاکان دەیکا ڕوو لەکەوتنە.ئەم دیزاینەی ئەپڵ هەرتەواو نەبوو، هەتا مۆبایل و تابلێت نەکا بە سێگۆشەو خڕ بەوانی تر وازناهێنێت.

ئەو برایە قسەی ناو دڵیمنی کرد کە باسە تڕۆمبێلی کرد بەڕاستی وایە ئەپڵ ئاوای بۆ ناچتە سەر ئەوە لە سامسۆنگ گالاکسی ئیس ٣ و ئایفۆن ٥ دیارە بزانە کامەیان زیاتر شتی نوێیان داناوە و یان بەکاریان ھێناوە

کاکی من تێبگەن،
ئەمە کۆمپانیا و مافی لەبەرگرتنەوە و بازرگانییە. مۆتۆرۆلا و سامسۆنگ بەتایبەتی کەرەستە بۆ ئامێرەکانی ئەپڵ دروستدەکەن، وە لە ڕووی نەرمەکاڵاشەوە یەکێک لە باشترینیان لایە بە پشتگیری گووگڵەوە.
بەڵام!! نـــــــــــــا بۆ لاسایکردنەوە و بەکاربردنی کردارێک کە ئەپڵ کردویەتی. کۆتاییەکەی بە قازانجی خاوەن هەقە.
سەبارەت بە ئۆتۆمبێل، چوار ئەوەندە تایبەتە بەناوبانگ و تەکنیک و سەلیقە. پەیوەندی بەپارەوە نییە، چوار ئەوەندەی مارسیدسێک پارەی تێدا خەرج بکات، هەر لە کڵاسی خوارەوەیە و ناشتوانێت شتی واس بکات.
نوختە!

کاک سیا ئەڵێی دەستەواژەی سیاسە والاقتصادت لە بیر چوە؟ سیاسەت لە بازرگانی جیاناکرێتەوە. موتۆڕوڵاش ئەزانی کێ پشتیوانی ئەکات؟ ئیسڕائیلی لەمەڕخۆمان. خوا دەست بەباڵیوەبگرێ.

ئیسرائیل(وەکو سیاسەت) و سەدام و خومەینی ...
مۆتۆرۆلا ئەمریکییە و لە ٢٠١٢ گووگڵ کڕیەوە. پەیوەندی بە ئیسرائیل و حوکەمتەکەیەوە نییە. کاری جوانیان هەیە و گەر خوا یاربێت تەلەفۆنی داهاتووم لەوانە!

بژین

بۆ کاک سیا
[url=http://duns100.dundb.co.il/ts.cgi?tsscript=comp_eng&duns=600020978]http://duns100.dundb.co.il/ts.cgi?tsscript=comp_eng&duns=600020978[/url]

خوایە چۆن توش بویمان؟
ئەوە LTDــــیە نەک Inc.