تێچووی یەک ئایفۆن 5 چەندە ؟
لەمڕۆ وە هەفتەیەکی ماوە، هەوادارانی ئەپڵ لە خۆئامادەکردندان بۆ خاڵی کردنەوەی گیرفانەکانیان بۆ کڕینی ئایفۆنی نوێ 5 ، گەر هاتوو ڕاستەوخۆ دەستی یەکی ئایفۆن 5 ی هەمەسیم کارتت لە ئەپڵ کڕی، لە بەریتانیا دەبێت کەمترین نرخ 587 دۆلار تا 1133 دۆلار بۆ زۆرترین نرخ بدەی.(بە گوێرەی ئەو بیرگەیەی بەکاری دەهێنیت). ئەمە لەکاتێکدایە نرخی هەمان دەستی بە هەموو تێچوونێکی یەوە بۆ کۆمپانیای لەدۆلار چۆڕاوی ئەپڵ تەنها 167 دۆلاره.
کۆمپانیای UBM TechInsights هەستاوە بە تۆیژینەوە لە دەستی ئایفۆن 5 بەجۆرێک هەردەستیەک کە دەفرۆشرێت ئەمە تێچوونێتی :
- 28 $ بۆ ڕێكخەری ناوەکی A6 .
- $18 بۆ پیشاندەری شاشەی 4 ئینج .
- $10 بۆ کامێرا
- $7.50 بۆ پێکهاتەکانی پیشاندەری دەستی ( touchscreen ) .
- $4 بۆ ڕایەڵی WiFi/Bluetooth/GPS .
- $3 بۆ باتری .
- $4 بۆ بیرگە ( SDRAM ) .
- $4 بۆ بەرگی دەرەوە .
- 17 $ بۆ پارچە نا ئەلکترۆنیەکان .
25 بۆ BB+XCR.- 9 $ بۆ NAND .
- 38 $ بۆ ئەوانی تر .
کۆی گشتی= 167.5 دۆلار .
نرخی فرۆشتنی ئەگەر تێچووی نەرمەواڵاو نرخی کرێکار (لە چاینە دروست دەکرێت ) و کۆمەڵێک شتی تریشی لەسەر بێت هێشتا زۆر زۆرە لەچاو نرخی تێچونی دا.
هیوادارم هەوادارانی ئەپڵ لەم نرخانە وردبنەوە و بزانن کۆمپانیای ئەپڵ چون گیرفانیان تاڵان دەکات .
سەرچاوە : [url=http://www.dailymail.co.uk/sciencetech/article-2203347/iPhone-5-Apple-fans-start-queuing-sale-Friday.html]http://www.dailymail.co.uk/sciencetech/article-2203347/iPhone-5-Apple-fans-start-queuing-sale-Friday.html[/url]

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە
لەگەڵ ئەوەی هاشو هوشەکەی ئەپڵ کردی کەچی وا دەرنەچوو... هیچ داهێنانێکی تازە لە ئای فۆنی پێنج دانەکردوە تەنها ئەوە نەبێت کە هەندێک هاردوێرو سۆفت وێری پێش خستوە بە بەرزکردنەوەی کواڵیتیەکانیان دەبێت برادەرانی ئەم سایتە کڕیاری کورد لە قٶل بڕیەکانی ئەپڵ ئاگادار بکەنەوە دەبێت خەڵک لەو قۆرخ کاریەی کۆمپانیای ئەپڵ ئاگادار بکرێتەوە وەک چۆن ماوەیەکی زۆر ئیش لەسەر مایکرۆسۆفت و ویندۆس کرا تا زۆر لە ئارەزومەندانی ئاتی ڕۆشنبیری باشیان پەیدا کرد
ئایفۆن بووە بە باو لە کۆمەڵگادا، هێشتا ئەو تێچوونە زۆرە کە نووسراوە، ئەگەر وا نەبێ، چۆن دەبێ بە دەوڵەمەنترین کۆمپانیای جیهان!
لە کوردستان خەڵک سەرەی نووسیوە بۆ کرینی، کۆمەڵێک خەڵک هەیە بە پیک لەسەری بە هەر ئەڵێت ئای فۆن.
ئەمە لە زۆربەی جیهان وایە کەسەکان بێ ئەوەی بزانن چی نوێ بۆتەوە و جیاوازی چییە کە ئامێرێکی نوێ دەر ئەکات ئەی کڕن بۆیە ئەوەندە دەوڵەمەن بوون تەماشای ئەمەکەن
http://www.youtube.com/watch?v=rdIWKytq_q4
http://www.bbc.co.uk/news/business-19629141