تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

یەکەمین بازاڕى ئەلکترۆنى لە کوردستان کرایەوە !

Bahzad A. Kaka

Bahzad A. Kaka

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/15

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

وەک دەزانن زۆر لە مێژە لە ئەوروپا و ئەمریکا و زۆرێک لە وڵاتانى جیهان بازاڕە ئەلکترۆنییەکان هەن و ئاسانکارییەکى ئێجگار زۆرى بۆ دانیشتوانى ئەو وڵاتە کردووە لە بازاڕ کردن و گەڕان بە دواى ئەو کاڵایانەى دەیانەوێت بە کەمترین ماوە و باشترین نرخ ، لە کوردستانیش زۆر ماڵپەر هەن وەکو بازاڕ کار دەکەن بەڵام ئەوەى جێى نیگەرانییە ئەوەیە کڕیاڕ ناتوانێت ڕاستەوخۆ کاڵاکە بکڕێت و دەبێت تەلەفۆن بکات یان خاوەن کاڵا ببینێت بۆ ئەوەى بیەوێت بیکڕێت ! ئەمەش بۆخۆى هیچ کارئاسانییەک ناکات جگە لە ڕیکلامێک بۆ کاڵاکە نەبێت ، لەم دووایەدا لەلایەن دوو گەنجى شارى سلێمانییەوە هەوڵى ئەوە درا و ماڵپەرێکى لەو جۆرەیان بۆ یەکەم جار لە کوردستان کردەوە بە ناوى [b]کڕین ئۆنلاین ![/b]
لەگەڵ کردنەوەى ماڵپەرەکەدا جێى سەرنج بوو هەر لە یەکەم ڕۆژى کارکردنەوە کڕین ئەنجامدرا و شتێکى چاوەڕوانەکراوبوو ، لە ئێستادا کارەکانى تەنها سلێمانى گرتۆتەوە و لە یەک دوو ڕۆژى داهاتودا هەولێریش دەگرێتەوە و هاوڵاتیانى شارى هەولێریش دەتوانن کڕین ئەنجام بدەن لەسەر هێڵ ....

[url=http://www.krinonline.com/]بەستەرى ماڵپەرى کڕین ئۆنلاین :[/url]

بۆچوونەکان

دەستان خۆشبێت، بەڵام ڕێگەی پارەی ناردنەکەی بەکارتی ئاسیا سێڵ، مایەی شەرمەزارییە بۆ حکومەتی هەرێم، ٢١ ساڵە نەیانتوانیوە سیستەمی بانکی ببەستن بەئەوروپاوە ، هەر بۆ شاردنەوەی پارەکانی خۆیان ئەبوایە ئەوەیان بکردایە، بەڵام دەستخۆشی لەو گەنجە بەڕێزانە ئەکەم کە بەهەر جۆڕیک بێت توانیویانە ڕێگەچارەیک بۆ ئەم جۆرە فرۆشتنە بدۆزنەوە.
سەرکەتوبن

باشە هەندێ شت هەیە زۆر گرانە، خۆ ئەبێ ڕۆژێک هەر دانیشی کارتی مۆبالیەکەی پڕبکاتەوە. پاشان ئەدرێس هەیە لە کوردستان. خۆ ئێستاش ئەڵێن بەرانبەر باخی گشتی و پشت مزگەوتی حاجی کەریم بێ کراس.
باشە ئەقڵ نیە بۆ دروست کردنی سیستمی پۆستی و بانکی؟ یا ئەقڵ نیە بۆ بڕیاردان لەو کارانە؟؟؟؟

ئەم سیستەمە لە ئێستا دا بە هۆی نەبوونی سیستەمی پۆست بە ئادرەس و بە ڕیکخەری گەیاندنێوە و هەروەها نەبوونی سیستەمی پاڕە دانی ئەلەکترۆنی وەک ویزا کارد یا ماستەر کارد سەر ناگرێ .

سوپاس بۆ ووتەکانتان ....
کاک هێمن تەنها پارەى گەیاندن بە ئاسیاسێڵ دەدرێت کە ٥٠٠٠ دینارى عێراقییە و دواتر پارەى کاڵاکە لە کاتى گەیشتن بە دەستت دەدرێت !
کاک کورد داتا ! لەڕاستیدا سەردەگرێت لەبەر بوونىژمارەى گەڕەک و ژمارەى شەقام و ژمارەى دەرگا و کۆمپانیاکانى گەیاندن لە کوردستان ! بەڵام ئەگەر کڕیاڕى کورد ڕاستگۆ بێت ، نەک لە ڕۆژێکدا ١٠ کڕین ئەنجام بدات بەڵام هیچى دروست نەبێت ....

سوپاس

دەستان خۆش بێت ، هیوادارم نمونەی ئەو دوو گەنجە زۆرتر بێت لە کوردستان ....
بەڵام با کاڵا کرێنەکە لە رێگەی VISA CARD ەوە بێت ؛ چونکە ئێستا لە کوردستان ڤیزا کارد دەردەهێنرێت لە رێگەی هەردوو بانکی شیمال و بانکی کوردستان ... من ئەوە بۆ نزیکەی ساڵێک دەبێت ڤیزا کاردم دەرهێناوە لە بانکی شیمال کە لە هەموو جیهاندا کاری پێدەکرێت و دەتوانم لە رێگەی ئێنتەرنێتەوە کالای پێ بکرم ...

پاشکۆقەبارە
Image icon visa.jpg236.05 ک.ب.

وابزانم شتێکی وا پێویستە

پاشکۆقەبارە
PDF icon paypost.pdf1.02 م.ب.

بەڕێز Awsolia
سوپاس بۆ ئێوە ، بەڵام لە کوردستان ڕێژەیەکى زۆر زۆر کەم خەڵک ڤیزاکارد و ماستەر بەکارئەهێنن ، لەگەڵ برادەرێک سەردانى بانکى عێراقییەمان کرد کە هەردوو بانکى کوردستان و بانکى شیمال لقى بانکى عێراقییەن بۆ دەبەشکردنى ڤیزا کارد ، ئامارێکیان پێ وتین کە لە هەموو شارى سلێمانى تەنها ١٠٠٠ کەس کاردەکە بەکاردەهێنن لەو هەموو خەڵکەى لەم شارەدا دەژین ، دواى ئەوە وەرگرتنى پارە لەڕێگەى ئەو دوو کاردەوە پارەى پێویستە و فییان هەیە کۆمپانیاکانى کە ڕێگەى وەرگرتنن بۆ نموونە مەنىبوکەر %٣.٩ ــــى هەموو پارەکە وەردەگرێتەوە جارێکى تر لە بارگانەکە ، هەر کەسێکیش بیەوێت ڤیزاکارد دەرکات هەندێک مەرجى هەیە لەوانەشە ئەمەشیان هەندێک خەڵک نەتوانێت دەرى بکات ...... هیوادارم ڕون بێت !

بەڕێز [url=http://www.kurditgroup.org/u/bardaqani]Bardaqani[/url]
بەڕاستى شتێکى چاک دەبێت ئەگەر ڕێگەى پارەدانەکەى بکرێت ! بۆ پۆستەکەى لە ئێستادا کۆمپانیاکانى پۆستە لە کوردستان زۆرن ! بەهۆى ئەوەشى کە ٢ - ٣ ساڵ لەمەوبەر حکومەتە ساواکە هەڵسا بە ژمارەکردنى ماڵەکان و دانانى ناوى گەڕەک و ژمارەى کۆڵان و ژمارەى گەڕەک لە ئێستادا پۆستەکە بەردەستە لە کوردستان بەڵام پارەدانەکە شتێکى ئاسان نییە !

سوپاس