تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

Gimp

hemen_7

Hemen_7

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔9۔ )

پاشکۆقەبارە
Image icon Namnlös.jpg41.03 ک.ب.

سڵاو هاوڕێیان!
کاتێک تێکست زیاد ئەکەم بۆ GIMP لە کاتی نویسندا کێشەی نیە بەڵام دوای دانانی لە جێی مەبەست پیتەکان بەیەکەوە نالکێنێ
وەک لە وێنەی هاوپێچدا دیارە. پێشتریش ئەو کێشەیەم هەبوو نازانم چۆن چاکم کرد بوو. بەڵام کۆمپیوتەرێکی نوێم کڕیوە و دیسان هەمان کێشەم بۆ دروست بوە
سوپاس بۆ هاوکاریتان

فۆنتەکە بگۆڕە

کاکبەردەقانی زۆر لە فۆنتەکانم تاقی کردەوە هەر وا ئەڵێ!
لەگەڵ ڕێزم

GIMP ی ویندۆزە یان هی Linux ؟ کاک هێمن، چونکە لەگەڵ لینوکس کێشەی وا دروست نابێت!

زۆر سوپاس کاک فەتاح، وابزانم پیری هاتوە، ئەگینا چۆن شتێکی ئاوا سادە ئەتوانێ لە بیری مرۆڤ بچێ.
لە ویدندۆزەوە لۆگین بوم. بۆیە وایە هەر ئیستا خۆم ئەکەمەوە بە لینوکسە حەیاتەکەیا.
دیسان سوپاس بۆ تۆ کاک فەتاح ی بەڕیز

ڕێزت هەیە کاک هێمن، هیوادارم کێشەکەت حل بووبێت.

بەڵێ کاک فەتاح کێشەکەی من چارەسەر بوو، بەڵام کێشەکەی مایکرۆسۆفت چی لێبکەین؟ باشە خۆ خەڵکێکی زۆر هەن لینوکسیان نیە، نازانم لەسەر ماک تاقیم نەکردۆتەوە ئاخۆ هەمان کێشە هەیە یان نا؟
بەهەر حاڵ هیمەتێکی ئەوێ بۆ چارەسەر کردنی، ئەگەر کیشەی سیستم نەبێ!!
ڕێزی زۆر

من GIMP ی ویندۆزم داگرت‌و تێکستەکەیم تاقی کردەوە لای من هیچ کێشەیەکی نی‌یە کاک هێمن! بەڵام من تازەترین وەشانیم داگرتووە واتە 2.8، لە وێنەکەی کە تۆ دات ناوە دەردەکەوێت کە وەشانی 2.6 بێت. ئەم وەشانە تازەیە گۆڕانکاری زۆر لە تێکست نووسینەکەیدا کراوە.
بۆ ماک من بەکارم نەهێناوە،
ئەمەش نموونەکەی من:

ڕاستە کاک فەتاح من وەشانی 2.6.8 م هەیە هەوڵ ئەدەم وەشانی 2.8 دابگرم. کاتێک ئەم کێشانە توش ئەبێ ئیتر هەر حەز ناکەی بێیتەوە بۆلای مایکرۆسۆفت، لای لینوکس بمێنیتەوە باشترە. هەرچەندە من لە لایەنگرانی ویندۆز بوم.
زۆ سوپاس بۆ تۆی ئازیز

بۆ دروستکردنی ئەم بانەرەم بوو! هیوادارم لە شتێک بچێ! هەرچەندە ئەمە لەئاست شارەزایی و لێهاتویی بەڕێزانی ئەم گروپە خۆشەویستەدا شتێکی زۆر سادەیە!
[url=http://www.yarsanmedia.com/]http://www.yarsanmedia.com/[/url]
لە خۆشیدابن