تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بەراوردی نێوان ئایفۆن5 و سامسۆنگ گالاکسی S3

kurdstudent

Kurdstudent

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔14۔ )

 

ئایفۆن 5 لەچەند رۆژی داهاتوودا بە بەرەنگاربوونێکی گەورەوە دەکەوێتەبازاڕ، ئەوەی لەم بەراورد کاریەدا زۆر سەرنج ڕاکێشە، ئایفۆن 5 شتێکی نوێی تێدانیە سەرنجی بەکارهێنەران بۆ خۆی راکێشێت بە راورد بەدەستی یەکانی تری وەک سامسۆنگ گالاکسی.
لەم هێڵکاریه وێنەییەدا بەراوردی نێوان دەستی یەکانی ( ئایفۆن 5، سامسۆنگ گالاکسی S3 ، مۆتۆرۆلا درۆید رازHD، نۆکیا لومیا920 ) ببینە.

بۆچوونەکان

دەستەکانت خۆشبێت [url=http://kurditgroup.org/u/kurdstudent]Kurdstudent[/url] بەخوا پێم خۆشە کە نەیتوانی پێش سامسونگ بکەوێت، هەر دیاریش بوو کە پێشی ناکەوێت.

ئەم جەنگی مارکە و ناوبانگە، نەک چی چی، بەو حیسابە بێت HTC لەوانە هەمووی بە کردار و پێشکەوترە.
So What?!

چاومانە گالاکسى 3 و گالاکسى نۆدى ٢

لە ڕاستیدا ئایفۆن ٥زۆربەی شتەکانی تازەیە. لەبەر ئەوی شاشەکەی ئێستا ٤ ئینچە، وە پڕۆسێسۆرەکەی ئەپڵ خۆی دروستی کردوە و A6 ناو دەبرێت و خێراترە لە پرۆسێسۆری GS3 بە پێی ئەم بێنچ مارکە [url=http://www.macrumors.com/2012/09/16/iphone-5-benchmarks-appear-in-geekbench-showing-dual-core-1ghz-a6-cpu/]http://www.macrumors.com/2012/09/16/iphone-5-benchmarks-appear-in-geekbench-showing-dual-core-1ghz-a6-cpu/[/url] وە ڕامەکەی بووە بە ١ گیگا بایت و سیستەمی 4G LTE تێدایە. لەگەڵ ئەوەشدا وایەرلێسەکەی ١٥٠ مێگابیتە لە چرکەیەکدا. هەروەها بەشی شاشەکەی تەچ سینسۆرەکەی و سکرینەکەی بەیەکەوە بەستراون واتا هیچ شوشەیەک نیە لەسەری ئەمەش وای لێدەکات وێنەکە ڕوونتر دەرکەوێت. ئەمانە جگە لەوەی ios 6 تێیدا ٢٠٠ شتی تازەی بۆ زیاد بووە. بۆ تەکید بوون سەیری کینۆتەکەیان بکە ئەمە لینکەکەیەتی [url=http://www.apple.com/apple-events/september-2012/]http://www.apple.com/apple-events/september-2012/[/url]

سوپاس بۆ بەشداربوونی هەمووتان
کاک سیا، کاک پێشەوا ، من بۆ خۆم هەرگیز لایەنگری ئەو سێوە نەبووم و ناشبم ، بەڵام کۆمەڵێک شتگەل هەن ناکرێت خۆمانی لێ بوێرین، پێش هاتنی ئایفۆن 5 پروپاگندەی زۆر کرا بۆی بەوەی شۆڕشێکی نوێ دەکا ەلە بواری مۆبایل دا، وایان دانابوو ئایفۆن 5 بازدانێکی گەورەیە لەبواری تەکنەلۆجیادا، بەڵام ئەوەی چوارشەمەی ڕابردوو بینیمان نەک شۆڕش نەبوو بەڵکوو بە وتەی زۆر بەی تۆیژەرەوەکانی بواری ئایتی جگە لەکۆپیەکی ئایفۆن 4S نەبێت، ئەم ئایفۆنە چی هێناوە زیاتر لە ( سامسۆنگ، سۆنی، هێچ تی سی ئەوانی تر ) بگرە زۆر لەخوار ئەوانیشەوەیە لە کۆمەڵێک کرداردا وەک :
1- شاشە، گەر سەیری دەستی وەک گالاکسی ئێس 3 بکەین شاشەی 4.8 ئینجە هەمووشمان باش دەزانین تا شەشە گەورەتر بێت هەم بۆ ڤیدیۆ، خوێندنەوە, نووسین و کۆمەڵێک کرداری تر بەسود ترە کە ئەمە لە ئایفۆن 5 نابینرێت و شاشەی لەخوار دەستی یەکانی ئاندرۆیدە.
2- پشتگیری کرداری NFC ناکا، کە کردارێکی زۆر پێویستە لەبواری بانک و شێرکردنی وێنەو ڤیدیۆ و بلوتوسدا.
3- پێشان نەدانی کۆمەڵێک کردار لە سەر شاشەی سەرەکی لەبەر بچوکی شاشەکەی.
4- نەبونی micro usb port کە ئەمە وەک کەیبڵێکی گشتی لێهاتوە زۆرینەی کۆمپانیاکان بەکاری دێنن وەک ستاندەرێک.
5- بەکارهێنانی تەنها ئەوکیبۆردانەی کە لە IOS 6 هەیە و بەس ، لەکاتێکدا لە دەستی یەکانی ئاندرۆیدا ئەم گۆڕینە بەخواستی خۆتەو دەتوانی جۆرەها تەختەکلیلی دەرەوەی ئاندرۆید بەکار بهێنیت .
6- ڕێگەدان تەنها بە پەیوەستکردنی وێنەو ڤیدۆ بۆ ئیمەیڵ لە ئایفۆن 5 ، لەکاتێکدا دەستی یەکانی ئاندرۆید رێگە دەدات بە پەیوەستکردنی جۆرەها فایل بە وێنە و ڤیدیۆشەوە.
7- شێرکردن بۆ کۆمەڵێک بەکاربەری دیاری کراو لە ئایفۆن 5 دا لەکاتێکدا لیستی دیاری نەکراو شێر هەیە بۆ بەرنامە بەکاربەریەکان لە ئاندرۆیدا.
8- پەیوەندی کردن بە پیسی و لاپتۆپەوە ، لە ئایفۆن 5 دا زۆر دیاری کراوە ، لەکاتێکدا لە دەستییەکانی ئاندرۆیدا دەتوانی فایلەکانی سیستمیش ببینی.
9- نەبونی کرداری هاپتیک فیدباک لە ئایفۆن 5 دا .
10 - پشتگیری نەکردنی تەکنەلۆژیای پێنووس وەک لە ئێڵ جی و گالاکسی دا هەیە .
بم بورن گەر سەرم ئێشاندن ، ڕەنگە چەندین کەم و کوڕی تر لەم دەستی یەدا هەبێت من بیرم چووە ناویان بهێنم

ترومبێلێکی کیا و سۆزووکی و مازدا و سیدان، گەر مۆدێلی ٢٠١٢ نوێترین تەکنیکی هەموو دنیای تیابێت، وەلێ ناگات بە مارسیدسێکی سی کلاسی پێش ٢٥ ساڵ، نە لە نرخ نە هاوژتن و دڵنیایی.

بژین

کاک سیا: مارسیدسە س کلاسە ۲۵ ساڵ کۆنەکە = ئای.ئۆ.ئێس؟
کیا مۆدێل ۲٠۱۲ فول مواسەفاتەکەش = ئاندرۆید؟
:)

نەوەڵا ١٠٠٪ ئاوها نا، چونکە من دەروێشێکی سەرسەختی لینوکسم. بەڵام ناکرێت کۆمپیوتەر و کردارەکان دەبێ ئەپڵ بیکات، ئەمان لەبەری دەگرنەوە و دەڵێن بڕووخێ. بڕۆ ئەو بازاڕانە لە دووگمەوە، لە لێوارەوە، لە چەمانەوە، لە تەنکیەوە ..هتد هەمووی لەبەرگرتنەوەی نەوەکانی macbook ــن؟
ئەرێ جاران کۆمپیوتەر چۆن بوو؟

خۆزگە دوو ئاپیشت دروست ئەکرد بۆ نمونە XMLپارسەرێکی سادە بۆ ئاندرۆید دانەیەکیش بۆ iOS ئەنجا ئەتزانی کە تا ۲٠۱۱ش نەئەکرا bufferی پەڕەیەکی [url=http://stackoverflow.com/questions/2860157/load-files-bigger-than-1m-from-assets-folder]٤٠٠کب[/url] بارکەیتە ناو ئامێرێکی [url=http://www.techradar.com/reviews/phones/mobile-phones/sony-ericsson-xperia-x10-679702/specification]x10[/url] کە ۱گب بیرگەکەی بوو، کەچی لە iOS تا ۱.۹مب یش بەخۆی نە ئەزانی!
ئیتر چۆن کیا بە مارسیدس بەراورد ئەکرێ لە کاتێکدا یەکێک بە دڵۆپ ئەسوتێنێت و یەکێکیش بە پرژاندن!
هەر بۆ زانیاری، فەرموو چ خزمەتێک هەیە لەبۆ OpenGL ES دە با ئاندرۆید جارێ چارەی ئەکلیپس بکات ئەڵێی بۆ ۹٠ەکان دروست کراوە.
https://dl.dropbox.com/u/25724875/Screen%20Shot%202012-09-19%20at%2020.05.50.png
https://dl.dropbox.com/u/25724875/Screen%20Shot%202012-09-19%20at%2020.09.59.png
https://dl.dropbox.com/u/25724875/Screen%20Shot%202012-09-19%20at%2020.11.21.png
https://dl.dropbox.com/u/25724875/Screen%20Shot%202012-09-19%20at%2020.26.25.png
ڕێزم

ئەم هەویرە، ئاو زۆر ئەکێشێ. لە سەر خودی بەرنامەسازی و کەرەستە و ئاسانکاری بۆ بەرنامەنووس، زۆر بۆچوونمان یەکناگرنەوە.
بەڵام با جارێ لێگەڕێن، من وەکو خۆم توڕەم لەم کۆمپانیانە کە خەریکی لاسایی ئەپڵ دەکەنەوە، باشە زۆربەیان پێش ئەپڵ هەبوون!!

کاتێکی خۆش

سلاو
[size= 15.333333015441895px; text-align: justify; background-color: #f6f6f6]مارسیدسە س کلاس نرخی ٨ دەفتەر دولارە کیاش ٢ دەفتەر دولار ئەگەر کیاش بە ٨ دەفتەری برۆشێت ئەوا تەکید لە مارسیدس باشتر ئەبێت دوای ئەوەش [/size]مارسیدسە س کلاس یەک ساڵ بەخۆشی لێ ئەخوریت دوای وەک دەخیلە ئەبێت پارەی تێکەیت


سەیرێکی ئەم وێنانەی ئایفۆن بکەن لە روخسار و ناوەرک فەرقەکەی بلێن ، سەیر بکەن دوای زیاتر لە ٥ ساڵ ئەپل چی کردوە

ناطانێت!

کاک Sya پەلە مەکە samsung galaxy note 2 هەفتەی داهاتوو دەگاتە بازاڕ، ئەوجا سەیرکە ئایفۆن5 چەند لەدواوایە، پرۆسێسەری کواد کۆر 1.6 GH, رامی 2 گێگا بایت.
بزانە کامیان مارسیدسە س کلاسەکەن ، سامسۆنگ یان ئایفۆن. کاک Sia خۆزگەسامسۆنگ گالاکسی نۆت 2 دەست دەخست، ئەوجا دەتبینی ئایفۆن لە کوێی مەسەلەکاندایە.

من سۆنییەکم هەیە، ئایفۆن لای من جێگای نییە.