گوگڵ وێب ئەنتی ڤایرۆس ئەکڕێت
گوگڵ ئەیەوێت ئینتەرنێتمان بۆ پارێزراوتربکات بۆیە کۆمپانیای ئەنتیڤایرۆسی [url=https://www.virustotal.com/]Virustotal[/url] کڕیوە، Virustotal هەڵدەسێت بە پشکنینی هەر بەستەرێک (URL) یا پەڕگەیەک کە بەکارهێنەر بیەوێت بیپشکنێت.
virustotal خزمەتگوزارییەکی زۆر ئاسانە و بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت ئەتوانن بە دانانی هەر بەستەرێک یا پەڕگەگەیەک لە کۆمپیوتەرەکانیاندا کە گومانی لێ بکەن، بیپشکنن لەمالپەرێ Virsutotal ، جگە لەوانەش بەکارهێنەرانی ویبگەڕەکانی فایەرفۆکس و گوگڵ کرۆم و ئینتەرنێت ئێکسپلورەر ئەتوانن وەکو بەرنامەیەکی بەکاربەری (apps) دایبمەزرێنن لەویبگەڕەکانیاندا.
بەکارهێنەرانی Google chrome ئەتوانن [url=https://chrome.google.com/webstore/detail/pjpcffeafjodapfjfomjbiadgdcaocnm?hl=en-US]لــــــەم بــەســتەرە دایبگرن[/url].
شایانی ئاماژەپێکردنە کۆمپانیای ئەنتیڤایرۆسی Virustotal لەساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و تا ئێستا ئاشکرا نییە کە گــوگڵ بڕی چەندی داوە بۆ کرێنی ئەم ئەنتی ڤایرۆسە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون