راپۆرتی خەرجیی پرۆژە و کارەکانی فه رمانگه ی ته کنه لۆجیای زانیاریی حکومه تی هه رێمی کوردستان
[url=http://www.krgit.org/en/knowledge-centre/38-krg-it-finance-and-projects-report/download]راپۆرتی خەرجیی پرۆژەگەلی فه رمانگه[/url]
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
من دژی دەوڵەتی کوردیم.
بوختانە ئەگەر بڵێن دزی تیایە
چەند تێبینیەکی من لەسەر پڕۆژەکانی KRGIT:
1- پێناسەی تایبەت بە فەرمانبەران یەکێکە لە کارەکانیان کە ئەنجامیان داوە! بەڕای من کارێکی باشە چونکە بەو مەبەستە کراوە کە من وەک فەرمانبەر بۆ هەر جێگەیەک چوم پێویست نەکات پشتگیری فەرمانگەکەم بەرم بەلکو بتوانم بەو پێناسەم خۆم بناسێنم (تا چەند ئەمە کاری پێدەکرێت ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانگەکانی تر)! کاتی چوونمان بۆ نوسینگەی فەرمانگەکە، زۆر دڵخۆش بووم بەڕاستی بە باشی ئامادەکرابوو لە ڕوی ئامێر و فەرمانبەری شارەزاوە! تا نەچیت بۆ فەرمانگەکانی تری وەک تاپۆ و مەحکەمە قەدری ئەمان نازانیت! بەڕێزان لە وڵاتی نەوتاین با سەرفکرێت جا خوا دەکات هەربۆ شتی وا خەرجی دەکەن ئێمە چیمان دەوێت! هێشتا ئەگەر دزیشی تیابێت بەقەدەر بەرمیلێک نەوت نییە کە ڕۆژانە دەدزرێت لەم وڵاتە! بەڕای من ئەم جۆرە فەرمانگانە دەبێت دەستیان بگیرێت و کێ خۆی بە لێزان دەزانێت با بێت 2 وانەی تیا بڵێتەوە! ئەوەی لێرەیە و کەمدەزانێت هەڵەی خۆی نییە! وەرن دەستیان بگرن وەرن بۆ مانگێکیش بێت کارمەنداکانیان ڕابهێنن!
2- پڕۆژەی کردەوەی خول بۆ کارمەندانی فەرمانگە حکومیەکان، هەر وەزارەتێک بڕی 30000$ ی لە حکومەتی هەرێمەوە بۆ ساڵی 2012 بۆ دانرابوو بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی خۆیان بنێرن بۆ بەشداری کردن لە چەند خولێکدا کە سەرەتایی تا ئاستی پێشکەوتوی تیادابوو. بەس لێرەدا کێشەیەک هەبوو ئەویش ئەوەبوو خولەکان تەنها لە هەولێر بوون و جگەلەوە دەبوایە هەر فەرمانگەیەو ناوەکانی بناردایەتەوە بۆ وەزارەتی خۆی و وەزارەت دەبو ناوەکان بپاڵێوێت و بینێرێت بۆ KrgIt ئەمەش کێشەیەکی بیرۆکراتیە کە لەم وڵاتە بنەبڕ نابێت!
بەشێوەیەکی گشتی کارەکان ئەگەر بەردەوام بن خراپ نابن! بەڕێزان وەرن سەیری سەنتەرە تایبەتەکان بکەن چ پارەیەکی ئەفسوناوی لە گەنجانی ئەم وڵاتە وەردەگرن بەناوی خولی کۆمپیوتەر و خولی فێرکردنی زمان و لە کاتێکدا ئاستەکانیان زۆر نزمیشە بەشی هەرە زۆریان!
ئەوەندە دەڵێم من هیچ سودمەند نیم لە KrgIt و هیچ خزمایەتیەکیشم نییە لەگەڵ بۆتانی دکتۆر مەحمود سۆرانی کە "خاوەن"ی فەرمانگەکەیە...بەڵام لەوەدا سەرفبکرێت باشترە لەوەی لە دروستکردنی شۆستەی ناشرین و هەڵکەندنەوەی ساڵی 3 جار!
دایکێک خان، ڕۆژانە تویتەکانی من ببینە بۆ کاکە بۆتان، بزانە چۆن ئەویش پێمان ئەڵێت "وەرن" بۆ کوێ بێم؟ با بەیانی بێم؟ چەن جار بڵێین مایکرۆسۆفت نە خوا ئەناسێت نە مەلیندا گەیتسی ژنی بیڵ خۆشی...لە کوێ لافیتە هەڵواسم با بێم؟ PwC کامە توانیویانە خێرێک بۆ لیدس و برادفۆرد ببچڕن تا بۆ هەڵەبجەی بپچڕن؟
ئەم هەویرە ئاو زۆر هەڵەکێشێت یاخوا هەروا گەشبین بیت. پێویستمان پێیەتی زۆریش! بەڵام زۆر هەیە بوترێت، چاکەکانی بەرامبەر ٠.٠٠٠۱ی خراپەکانیشی نیە!
بەڕێز من لە وتەکانی جەنابت تێدەگەم، جەنابتان وەک پسپۆرێک و دووربینانە بیردەکەنەوە. منیش وەک کەسێک لە ڕووەکەی تری شتەکان دەڕوانم. من رۆژانە کار لەگەڵ 92 بەکاربەری کۆمپیوتەر دەکەم! ڕۆژانە دەبینم چۆن زیاد لە 10 داتاشۆ و کلێڤەر بۆرد هاتۆتە فەرمانگەکەم و کەس نییە بەکاری بێنێت لەتاوا فەرمانبەرەکان کۆدەکەمەوە و تازە بەتازە فێری دروستکردنی تەیبڵیان دەکەم لە وۆردی 2003! هێشتا بۆبەیانی بانگم دەکەنەوە من خانەیەکیان بۆزیاد بکەم! برایان زۆر مان ماوە. تۆ با جارێ کارمەندەکان فێرببن جیاوازی ئۆفس و ویندۆز چییە! هەنگاو بە هەنگاو لەسەر خوا پێش دەکەوین! جارێ من لەوەدام مانگی پاوەرسەپڵایەک بۆ هەرجارە و کۆمپیوتەرێک بگۆرم بەهۆی خراپی کارەباوە کە دەبێتە هۆی سوتانیان!
ئێمە هێشتا زۆرمان ماوە بگەین بەوەی بانگهێشنامە بکەین بۆ شارەزایان، بفەرمون بە سەبر و هەناسەیەکی قوڵەوە و داوا پێشکەش بکەن (ئەگەر واستەیەکیشتان هەبێ باشتر) ئەکاتە بەڵکو بتوانن وانە بە دوو گەنچ بڵێنەوە و ئەوان بتوانن 10% یش زیاتر فیربن هەر لە هێچ باشترە.
زانکۆی ئەهلیمان زۆرە پەیوەندی بەوانەوە بکەن. خولی فێرکاریمان زۆرە، خەڵک دەناسم زەویناسی تەواو کردووە خولی کۆمپیوتەر دەڵێتەوە وەک ئامادەکاری بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا. ئەمڕۆ هەرێم کراوەیە لە ڕووی هەموو کەس جا خۆبەخشانەبێت یان بۆ پارەپەیداکردن گرنگ نییە، گرنگ وشەیەکی بەسوود بگەیەنین..وشەیەک لە من وشەیەک لە تۆ جێدەستمان دیار دەبێت.
من بەش بەحاڵی خۆم بۆ کەسی ناکەم پێم بڵێت دەستخۆش من بۆ ویجدانی خۆمی دەکەم!
سوپاس دایکێک خان ماندو نەبیت و هیوای تەمەن درێژی، نەفەس قوڵی و سەبری ئەیوبت بۆ ئەخوازم. لەبری ئەو لاپەڕەیەی نوسیبوم تەنها ئەم [url=http://www.awene.com/article/%D9%85%DB%95%D8%B2%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%D8%A8%DB%95%D8%B1%D8%B2%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%A8%DB%9520-%D9%85%D9%84%DB%8C%DB%86%D9%86-%D8%AF%DB%86%D9%84%D8%A7%D8%B1-%D9%86%D9%88%DB%8E%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%B1%DB%8E%D8%AA%DB%95%D9%88%DB%95]لینکەت[/url] بۆ بەجێ ئەهێڵم،
کۆڵێک ڕێز
سڵاو،
[b]دایکێک دەنووسێت:[/b]
[b]١- پێناسەی تایبەت بە فەرمانبەران یەکێکە لە کارەکانیان کە ئەنجامیان داوە![/b]
- هەموو پێمان باشە و هەنگاوێکە بۆ دیجیتاڵ کردن، بەس زەعمەت نەبێ ماوەی پێناسەکەت کەی بەسەر دەچێ؟
بۆ دەبێ دوو ساڵ جارێک پێناس نوێ بکرێتەوە؟ بۆ هەندێک کەس دوو ساڵێ لەسەرە و هەندێک ٣
[b]دایکێک دەنووسێت:[/b]
[b]٢- پڕۆژەی کردەوەی خول بۆ کارمەندانی فەرمانگە ..[/b]
بەڕاستی پێویستن. بەس نەک بەو بەرنامەیەی فەرمانگەی ئایتی.
- دوو ڕۆژ AVM بە ١٢٠٠ دۆلار، هندییەک بە ئینگلیزی باسی دەکات. کامە وەزارەت ئەو تەکنیکە بەکار دەهێنێ؟ بۆ نرخەکەی وایە؟ اللە و pwc أعلم.
کارمەندێکی ئایتی لە وەزارەتی کشتوکاڵ ١٢٠٠دۆلار بدا بە دوو رۆژ کۆرسی دۆت نێت، لە فەرمانگەی ئایتی حکومەت..
من لە هیچ وڵاتێکا نەمدیوە، فەرمانگەیەکی حکومەت پارە بدات بە فەرمانگەیەکی تر، کە هەمووی یەک گیرفان بێ. ئەرێ پارەی بینا و کارەبا و ئامێرەکانی فەرمانگە مامۆستا هیندییەکە دای یان pwc یا ئەو پارەیە تەنیا کرێی هیندییەکەیە و جارێک فەرمانگەی ئایتی ئەیدات و دواتر پارەکەی لە کارمەندی وەزارەتەکانی تر دەسەنێتەوە..
دایکێک، لەوەیە تۆ لە مەبەستی پەیامەکەم باش حاڵی نەبوو بیت.
١. نوێ کردنەوەی پێناس دوو ساڵ جارێک واتە بە هەدەردانی پارە، ئەوەی تۆ باسی دەکەیت، گۆڕینی زانیارییە نەک گۆڕینی پێناس. بێگومان کە فەرمانبەرێک گواسترایەوە یان خانەنشین بوو دەبێ لە بانکی زانیاریدا نوێکاری بکرێت، ئەگەر لەسەر هەویەکەی نوسرا بێ مۆزەفی کشتوکاڵ ئیستا بوە بە مۆزەفی گەیاندن، ئەبێ بگۆڕرێت، بەس نەک هەموو پێناسێک دوو ساڵ بێ و دوای دوو ساڵ ئێکسپایەر..
٢. ئەگەر فەرمانگەی ئایتی لەسەر میلاکی خۆی مامۆستا بهێنێت، کە میلاکی ئەو پارەی حکومەتە، پێویست ناکات خولەکانی بۆ مۆزەفی ناو هەمان حکومەت بە پارە بێ. من مەبەستم ئەوەیە نەک کارمەندی حکومەت خۆی پارەکەی ئەدا...
لە تۆ باش تێ دەگەم، لە حکومەتدا لێپرسینەوە نییە، کارەبا خەڵکی ناردوە بۆ دەورە کە هاتووەتەوە یەک پیتی بە کەس نەوتوە، کەس سوودی لە زانینەکەی وەرنەگرتوە و کەسیش پێی ناڵێت وەرە چی فێربوویت. لە بنەڕەتدا من لەگەڵ ناردنی کارمەندی حکومی نیم بۆ دەرەوە، ئەبێ مامۆستا بهێنرێت و لە بری دوو کارمەند، دەی تر گوێی لێ دەگرن و خەرجیشی کەمتر دەوێ. هاوکات نابێت دەستەوسانیش دانیشین کە کارەکەمان وەستا، ئێوە باش دەکەن کە کارمەندتان لە بوارێکدا پێ گەیاند، ئایا ئیستا ئێوە دەبنە تیشکۆی زانین لەو بوارەدا؟ بایی ئەو پارەیە زانینی خۆتان بە زیادەوە نەفرۆشتووەتەوە؟
بەدەر لەمانە، ئێمە چەندین زانکۆمان هەیە، بۆ فەرمانگەکانی حکومەت سوود لە مامۆستای زانکۆکان نابینن بۆ وانە وتنەوە؟ ئەی من ساڵانە دەیان دکتۆری زانکۆ دەبینم لێرە دەورە دەکەن، ئەی بۆ کێ فێر دەبن، ئەگەر دوو خولی وا سەرپەرشتی نەکەن، ئەوسا نە گرفتی تێگەیشتن و نە گرفتی بەڕێوەبردنیش دروست دەبوو.
یاخوا پارە زۆر بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن. گرفتی وڵاتی ئێمە لە بەڕیوەبردندایە.
کاک ئاراس بە زەردەخەنەوە نوسینەکانتم خوێندەوە دەست خۆش چونکە خۆم و بیرکردنەوەی خۆم پێش تا ساڵێکیش بیردەکەوێەوە، بەڕێزم من 8 ساڵە لەم وڵاتەم لە سەرەتادا داوای قەڵەمێکم نەدەکرد ئەمووت خۆم پێمە بۆچی داوای بکەم و بیکڕن بەس بەرەبەرە تێگەیشتم کارەکان وا ناڕۆن ئەمە وڵاتی ئەوە نییە. وا من خەرجم نەکرد بۆ شتێکی بەسوود خۆ لەولاوە خەرج دەکرێت بۆ پێشوازی کردن لە "جەنابی جێگری سەرۆک"، یا خەرج دەکرێت بۆ مێز و کورسی (داخی مێز و کورسی لە دڵی منایە!!) بۆ هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایەکی فەلی کۆی پەیستی زانکۆی سلێمانی (بێگومان هەیانە ماندوبون با شتەکەن تێکەڵ نەکەین)!
سەبارەت بە ناردنەدەرەوەی کارمەندان منیش هەمان بیروڕام هەبوو تا بینیم چەندەها کەس دەڕۆن و هیچ جێدەستیان دیار نییە! دکتۆراکانمان دەڕۆن بۆ بەداری کردن لە کۆنفرانس بۆچیانە ئەسڵەن؟ کام پەیپەریان کام پەبڵیکەیشنیان؟ جا توخوا من بۆ خاوەن دبلۆمێکی تەکنیکی پەیمانگا نەنێرم کە دەزانم کە هاتەوە ئێشم بۆ دەکات؟
دەبوایە لەسەرەتاوە ئەوە بکرایە کارمەندی بچووکە تەکنیکیەکان بنێردرانایە! ئێمە ئەکادیمییەکانمان کار ناکەن! بەهیوای نەوەی "تواناسازی"ن بەڵکو ئەوان پاش 3 ساڵ خوێندن تێبگەن بڕوانامە وەرگرتن بۆ چ مەبەستێکە!
سەبارەت بە مامۆستا بەڕێزەکانی زانکۆکانیش، باوەڕت بێت گیانی هاوکاریان زۆر کەمە، ئەگەر لەناو زانکۆ نەبیت کەسی نایەت یارمەتیت بدات، هەموی هەوڵی ئێشی کەرتی تایبەت دەدات و بە ئاستێکی بازاڕیانەوە...من تێبینیم کردوە لێرە کە دەبنە خاوەنی بڕوانامەی باڵا ئیتر وادەزانن دەبێت بەس لەسەر مێز و کورسی دانێشن نەک لەبوارەکەیاندا کاراترببن. کاتێک خولێک دەکەن و یەنەوە دەبێت لێپرسراوەکەیان پێیان بڵێت دەی وەرن کوا؟ چی فێربون 3کارمەندی تر فێربکەن! من سەرۆک بەش دەناسم کە کارمەندەکەی هاتۆتەوە تەنها شت پرسیبێتی وتویەتی: ها چۆن بوو؟ خۆش ڕاتان بوارد؟ ئەی کوا دیارییەکەمان؟
با خەرچ کرێت بەڕێزم بەڵکو نەوەیەک بێت لێزانانە تر خەرچی بکات... دەستتان خۆش ئەزانم ئێوەش لە خەمخۆریتانەوەیە، وانەبوایە ئێستا لەم گروپەدا یەکمان نەدەبینی...هەر سەرکەوتوبن
ئینشائەڵا...
ئەمەش بۆ تۆ [url=http://arasn.blogspot.de/2012/04/blog-post_29.html]حکوومەتی ...[/url]
دایکێک خان دەست خۆش و بەردەوام بە
[b]ئەی بەڕێزان بەڕای ئێوە ئێمە لێرە چۆن خۆمان فێرکەین؟ چۆن بڕوانامەک وەرگرین لەو بوارانەی کە کاری تەکنیکی یادا دەکەین تا دوو ڕۆژی تر کە پێشکەشی کاریکی ترمان کرد وتیان کوا بڕوانامەکەت پیشانیان بەین؟ بەڕێزان خەمی پارەتان نەبێت ئێمە لەسەر نەوت دانیشتوین! جا خوای ئەکرد بە پارە ئەبوین بە قەتەر ئێمە چیمان ئەوێت؟[/b][b]دوبارە دەڵێم کێ باشتری پێ یە با بفەرمووێت! ئێمە وەک ئەوروپاش نین تەنانەت ئاماداین بەبێ (موعد) یش گوێ لە پێشنیارەکانتان بگرین![/b]
من کابرایەکم شتێکی بچوک ئەزانم. ئەوەی پەیوەندی بە سێرڤەر و کاری نێتۆرکەوە هەبێت نەک نایزانم، برادەرێکیشم نیە شتێکی لێ بپرسم. بەڵام، هەر پێداویستێک کە جەنابتان هەتانە، هەر پرسیارێکتان هەیە، هەر quoteێکتان پێویست بوو. وابزانم سەکۆی کوردئایتگروپ کراوەیە بۆ هەموو شتێک. تەنها شتیک من ئەبەستێتەوە بە کوردئایتیگروپەوە ئەوەیە لێی فێربووم و ئەوەشی بیزانم ئەمەوێت بیگێڕمەوە بۆی، ئەوە پێناسەی سەرچاوە کراوەیە وەک هەموو ئەزانین.
لە کوردئایتیگروپ ئێمە خەڵکانمان هەیە کە بتوانن بەبێ بەرامبەریش دەستی ئێوە بگرن، پەیوەندیتان بۆ دروست بکەن لەگەڵ خەڵکانی بەڕاستی بە توانا، نەک ئەردەن و قەتەر و ئیمارات بەڵکوو لە هەر سوچێکی ئەم دنیایە بێت.
0. لە ئێستادا ئەگەر کەم و کورتیەکتان هەیە، بینوسن، بە پەیام بە نامە، بە تەلەفۆن با باسکرێت.
1. لە بەشی پرۆژەکانی ئێرە، هەرچەن گلەییمان لێ ئەکەن دوو دێڕ کۆدیان لەژێردا نەکراوە، کامەی بەکەڵکی ئێوە هات ئاگادارمان بکەن تا دەستی خۆتان و فەرمانگەکەشتان بگرین. یان لە هەرشوێنێکی تر شتێکتان پێ باشەو کێشەی دەستگرتن و چاوساغیتان هەیە، c onsultationی بەلاش دڵنیام لێرە هەیە.
2. پرۆژەی فێرکردنی مناڵان بۆ کۆد کردن (ئەزانم لات گرنگە)، هەرکاتێک تۆ پێت باش بوو با ئیش لەسەر پلانێکی تۆکمە بکەین تا من شەخسی خۆم 3 مانگ جارێک 1 هەفتە بێم و دوو منداڵی ئەو گەندەڵستانە فێری سەرەتاکانی HTML بکەم بە خۆڕایی. بەیانی لەگەڵ کام قوتابخانەی کون و قوشبنی ئەو کوردستانە دەستان ئەیگاتێ تەنها 10 دانە Raspberry پێویستە لەگەڵ 10 مۆنیتەری شەقنە.
3. کاتێک دێتە سەر کاری نێتۆرکینگ مەسەلەی هەبوونی بڕوانامە، قسەی کاک ئاراسە، ئەبێ خەڵک ببرێت نەک خەڵک بنێردرێت بۆ ڕەسمگرتن و دانانی لە فەیسبوک
4. بەڕای من و چەندین کەسی تری ئێرە، تا سەرچاوە کراوە وەستابێت. گوناحە، کفرە، قەباحەتە هەموو شتێکە پارە بدرێت بە سۆفتوێر.
5. وەرگێڕانی زۆریک لە پرۆگرامەکان بە تایبەت سیستمێکی وەک Ubuntu ئیشیشی بۆ کراوە، بەڵکە فەرمانگەی ئێوە بیکات بە دەستە گوڵێک و ئێمەش هەموو ڕۆژی 1 وشە بخەینە ناوی.
6. دیکتیۆ خرایە بەردەست فەرمانگەکەی کاکە بۆتان، باس کرا، پرۆژەکە بۆ 100 هەزار وشە تەنها 15 هەزار دۆلارێکی ئەویست. فەرموون گەورەترین خزمەتی زمانی کوردیە، گەورەترین خزمەتی فێرکردنی زمانی ئینگلیزیە کە بناغەی فێرکردنی پرۆگرام کردن و هەموو شتێکی ئایتیە.
7. تا ئێستا کوردئایتیگروپ، ڕێکلامەکانیشی بۆ نایەت، ئەنێردرێت بۆ مارک زەکەربێرگ کە نایەڵێت نەخشەی کوردستان لەسەر پەڕەکانی هەبێت.
یەک دنیا دەست خۆشی بۆ خۆت و بۆ فەرمانگەکەتان
فەرمانگەى ئاى تى حکومەتى هەرێم کاتێک کە باس لە پرۆژەکانى دەکات یەکەم پرۆژەى سەرکەوتووى خۆى پێناسەى ئەلیکترۆنى قەرمانبەرانە لە کاتێکدا ئەوان لەگەڵ کۆمپانیایەکى ئەمەریکى گرێبەستیان هەیە
واتا فەرمانگەى ئاى تى بەس فۆرمى زانیارى پڕۆ دەکاتەوە و دەینێرێت بۆ ئەو کۆمپانیایە و ئەوانیت پێناسەى ئەلیکترۆنى دروست دەکەن لە کاتێکیشدا تاکو 10 ساڵى تریش ئەم ئەلیکترۆنە ووزەى تێ ناچێت تاکو کارى پێ بکەم من خۆم ساڵێکە ئەم پێناسەیەم هەیە هیچ کارێکى پێ ناکرێت ( خودا دەزانێت ئەبێت چەنى تێ بچێت بۆ هەر پێناسەیەک )
مانگانە گۆڤارێکان هەیە بەزۆریش دەمنارد بۆ فەرمانگەکانى تر نەیان دەویست دەزانن بۆچى؟
چونکە ووشەیەک کوردیە و ووشەیەک ئینگلیزیە و بە جۆرێک دەرى دەکەن لەو باوەڕەدام خۆشیان نەزانن مەبەستیان چیە لەم گۆڤارەى بە تەنەکە پارەى بۆ سەرف دەکەن کە لە هەمووى خۆشتر زۆربەى ڕەسمى کاکە بۆتانە لەگەل ئەو کۆمپانیایانەى گرێبەستى لەگەڵ دەکات
بۆ هەر تەوقە کردنێک (shake hands ) پانزە ڕە سم
خولى فێرکارى دەکاتەوە تەنها لە سنورى هەولێر شمولى دەکات چونکە فەرمانگەى فێرکاریەکەى بەس لە هەولێر هەیە و ئەویش خولى فێرکردنى بەرنامەى camtasia studio بوو هەرکەسێک بیەوێت بە ٢ ڕۆژ فێردەبێت
ناردنى فەرمانبەر بۆ خولى فێربوون بە ڕێژەیە
%70 بۆ خزم و ناسیاو و خاوەن واستە
%10 بۆ فەرمانبەر لە شارى هەولێر
%10 بۆ فەرمانبەر لە شارى سلێمانى
%10 بۆ فەرمانبەر لە شارى دهۆک
هەر فەرمانبەرێک شانسى هەبێت دەینێرنە دەرێ بۆ هەر ووڵاتێک بێت بۆ فێربوون
بۆ نمونە
فەرمانبەرێک دەنێرن بۆ فێربوونى SQL server لە کاتێکدا فەرمانبەرەکە بەس ناوى خۆى ئەزانیێت بنوسێت بە ئینگلیزى و بە حەفتەیەک فێربوو SQL بخوێنێتەوە چونکە پێشتر بە سقڵ ئەیخوێندەوە یاخود بە سڵق
هیچ فەرمانبەرێک نانێرن لەسەر ئاستى زانیارى فەرمانبەرەکە بۆ خولەکە واى لێهاتووە وەکو گەشتێکى بە ناو خولى فێربوونى لێ هاتووە
ئەگەر زیاتر لێیان نزیک ببیتەوە لە کارەکانیان فەرمانبەرەکانى خۆیان لە بەڕێوەبەرەکان بێزارن چونکە بەس بۆ پارە خواردنە
لە هەمووشى خۆشتر کاتێک کە قسە ئەکات لە بەینى ٢ ووشەیە (So فە لەبەر ئەوە) بەکار دەهێنێت
ئاخخخخخخخخخخ خودایە سوپاسگوزارم بە بەشت
لەسەر قسەی تۆ ناوی پڕۆگرامەرێکم لایە ئەو فەرمانگەیە ٣جار بۆ کۆریا ناردویان بۆ دەورەی سی پڵەص پڵەص.
ئاخر دایکێک پێی وایە پارەکە زۆرە، قەیچێکە. راستیش دەکا، إحنا یاهو مالتنا؟
بەڵێ کاک ئاراس ئەو فەرمانگەیە وایە ٣ جار چیە هەیانە هەموو سیۆل پایتەختى کۆریا شارەزایە ئەمەنە چووە
٨ یان ١٠ فەرمانبەر بە یەک وەجبە دەنێرن بۆ دەورەى
JAVA
WEB DESIGN
C++ کە لە کۆریا پێی دەڵێن سى پول پول
SQL SERVER
............................هتد
مامۆستا ئاراس من سەرەتاکانی زمانی سی لای تۆ فێربووم ساڵانی 2001-2002 من یەک سەفەری کۆریام کردووە، هیچ نەبێت تۆزێکم ئەزانی لە بوارەکە، وەئاسودەشبووم بەوەی مامۆستای (سی پول پول)ەکەمان هەڵسەنگاندنی بۆ کوردوم و دەرچوم لەلای، بەڵام خۆی خەمەکە لەوەدایە، بێپلانی حکومەتە ئەگینا ئێوە بۆخۆتان ئەزانن، کە کاری پرۆگرامینگ وەکوو بەهرە وایە بەرای من وەکوو چۆن یەکێک دەنگی خۆشە ئاوهایە، ئیتر پێویست ناکات سەدان دۆلار سەرف کەین و لێرەوە خەڵک بنێرینە دەرەوەی وڵات بۆ خوڵی پرۆگرامینگ و ئەمشتانە، من لەگەڵ راکەی مامۆستا ئاراسم کە فەرمووی خەڵک با لەدەرەوە بهێنن بۆ ناو کوردستان هەم تەکلیفەکەمتر ئەکات هەم خەڵکی زیاتر سودمەند ئەبێت.