تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کورد ئایتی گروپ وێبگەڕکەم تووشی وەستان دەکات

Daban Abbas

Daban Abbas

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/08

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔22۔ )

سڵاو
لەکاتی بانگکردنی پەڕەی کورد ئایتی گروپ هەموو جارێک وێبگەڕەکەم توشی وەستاندنی کاتی (freeze) بوون دەکات بۆ چەند چرکەیەک بەبەکارهێنانی سیستمی جیاواز و کۆمپیوتەری جیاواز هەمان کشە بەدی ئەکەم تەنیا لە وێبگەڕی (firefox) ئەم کێشەیە هەیە هەنێک جار تەنانەت وێبگەڕ توشی کراش ئەکات
زۆربەی جارەکانیش تەنیا لە یەکەم کردنەوەدا کێشەکە هەیە دواتر کە بە ماڵپەڕەکەدا ئەگەڕێم و کرتە لەسەر هەواڵەکان ئەکەم هیچ کێشەیەک بەدی ناکەم، ماوەیەکی زۆرە ئەم کێشەیە هەیە و لام سەیرە کە باسی نەکراوە؟
نازانم تا چەند ئاگادارین؟
ماندوونەبن.

سڵاوکاک دابان،
منیش هەمان کێشەی تۆم هەبوونەک هەرکوردئایتی گروپ بەڵکوبۆهەمووماڵپەڕێک سەرەتابەرنامەکەکەمێک ڕادەوەستا ، بەڵام من وەشانی نوێم داگرت ئێستا کێشەی نییە
بزانە [b][url=http://kb.mozillazine.org/Firefox_hangs]ئەمە[/url][/b] سوودی هەیە بۆت .

دەستخۆش بۆ ئەو بەستەرە
کێشەکە لای من نییە و پێم وانییە لای منەوە بێت نوێترین ووشانم هەیە 15.0.1لەسەر کۆمپیوتەری جیاواز و بەسیستمی کارپێکردنی جیاواز تاقیم کردۆتەوە
تەنها لە کاتی کردنەوەی کورد ئایتی ئەو کێشەیە ئەبینم

ئەم کێشەیە لە گوگڵ کرۆمیش هەیە، من پێشتر ئاماژەم پێکردووە.

ڕێزم بۆ تیمی دروپاڵ، نە بڵاگێرێکی ڕێکوپێکن نە پۆرتاڵێکی هەواڵی نە مەکۆیەکی مەعقول.
مەخڵەمەیەکی سەقەتە.

کاک سیا منیش گومانم لە سیستەمی درووپاڵ کەلەگەڵ کرۆم و فایەرفۆکس نەگونجاندنێک ڕوودەدات، من لەوەشانە کۆنەکانی کرۆم، هەمیشە ئەم کێشەیەم ۆب ناردوون، دیارە کێشەکە لای ئەوانیش نییە، بەڵام ئەگەر کێشەی سایتەکەش بوایە ئەبوایە لە هەموو سیستەمێکدا ئەم کێشەیە ڕوویبدایە.
ئێستا لە Android , Mac OS , XP تاقیم کردەوە ئەم کێشەیە نییە، من لە ویندۆز ٧ ئەو کێشەیەم هەیە.

نەخێر کاک سیا، هەڵە لە دروپاڵدا نییە. دروپاڵ frameword ـە بۆیە زۆربەی بەشەکان پێویستە خۆت بیانگوجێنیت، بیرۆکەکەی جیاوازە لەگەڵ وۆردپریش و جوملە.
ئەگەر براوسەرێک لەسەر سیستمێکی دیاریکراودا نەتوانێت مامڵە لەگەڵ‌ کۆدی درووستی HTML5 بکات، چی لێبکەین:
[url=http://validator.w3.org/check?uri=http%3A%2F%2Fwww.kurditgroup.org%2F&charset=%28detect+automatically%29&doctype=Inline&group=0]http://validator.w3.org/check?uri=http%3A%2F%2Fwww.kurditgroup.org%2F&charset=%28detect+automatically%29&doctype=Inline&group=0
[/url]
هیچ جۆرە فلاش و سکریپتی ئاڵۆزیشی تێدانییە. مەگەر هەڵەی ئەو سکریپتانەی خوارەوە بێت کە ژمارەی ئەندامانی facebook و twitter دەخوێنێتەوە.

سەبارەت بە فریزبوونی فایەرفۆکس یان کرۆم، ئەگەر هەڵەکە لەم ماڵپەڕەدابوایە، دەمێک بوو ژمارەی میوانمان دەبووە سفر، وانییە؟

تکایە ئەگەر دووبارە ڕوویدا، Log ی سیستمەکەتم بۆ بنێرە، ئەگینا هیچم لەدەست نایەت؟

سوپاس بۆ وەڵامتان
کاک سیا و کاک زەندی منیش هەمان بڕوای ئێوەم هەیە
کاک بەردەقانی جەنابشتان ڕاست ئەفەرموون ئەزانم لێکۆینەوە لەمە چەند ئەستەمە بەتایبەت ئەگەر توشی کراشت نەکات و لە بڕاوسەرەکانی کە و سیستم کە بێ کێشە بێت هیوادارم چەند کەس ئەمەی بەدی کردووە لێرە پەیامێک بنووسێت بە گەڵ زانیاری سیستمەکەی
سەبارەت بە لۆگ نازانم لۆگی چیت بۆ بنێرم من ئەڵێم فرەیز ئەبێت لۆگی سیستم چی تیایە سەبارە بە فرەیز بوونێکی چەند چرکەیی بڕاوسەر؟ ئەگەر کراش ڕویدا ئەوکات سەیری لۆگ ئەکەم و ئەوەی پێویستی کرد ئاگادارت ئەکەم،
سەبارەت بە سیستم پێموایە ئەوە کاری دروپاڵ یان وێب دیڤلۆپەرە کە وا بکات لەسەر سیستمەکان سکرێپتەکەی بە باشی بدرێتەوە بە بڕاوسەر نەک کاری سیستمی کارپێکردن ئەگەر پەیوەندی هەبێت بە سکرێپتەوە ، وەک چۆن سەردەمێکە ئەڵێین کێشەی فۆنت لە لینوکسەوە لە کاتی کردنەوەی ماڵپەڕەکانی وەک هاوڵاتی و لڤین کە پێویستی بەدابەزاندنی فۆنتی ئاریاڵ هەیە کێشەی لینوکس نییە ئەوە چارەسەر بکات ئەبێت خاوەن ماڵپەڕ خێزانە فۆنتەکان بە باشی پێناسە بکات و ئەو دیوی ویندۆز ببینێت ،
ڕەنگە ئەم فرەیز بوونە پەیوەندی هەبێت بە کۆدیکی زیاد کراوە وە یان پێوەکراوێکی بڕاوسەر یان خودی بڕاوسەرەوە ، من بێزار نابم بەوە ئەگەر توشی کراشم نەکات تەنیا مەبەستم ئەوە بوو ئاگاداربن ئەوەندە کێشەیەکی گەورە و زەق نییە میوان بێزار کات
تێبینی /
لە لینوکس ubuntu 12.04 و kubuntu 12.04 بێ کێشە بوو
لە ویندۆزی ٦٤ بت هۆم پریمیەم و ٣٢ بت ئەڵتی مەیت بە بەکارهێنانی فایرفۆکس کێشەکەم بەدی کرد
لە سەر هەمان دوو ووشانی جیاوازی ویندۆز بە بەکارهێننی ie کێشەم بەدی نەکرد
چەند ئێکستێنشنێکم ڕاگرت لە فایرفۆکس هەروەک خۆی بوو......
تێبینی٢/ تەنها یەکەم بانگ کردن ئەم کێشەیە دروست ئەکات دواتر چەند جار براوسەر دابخیەت و بیکەیتەوە تا سەر لەنوێ داگیرساندنەوەی کۆمپیوتەر هیچ هەڵەیەک نابینم
سەرم ئێشانن لە کاتم گرتن هیوای خۆشیتان بۆ ئەخوازم .

هەمان کێشەم هەیە لە کرۆمدا !

لای منیش فایەرفۆکس ئەمڕۆدووبارە فریز بوو،! ویندۆزی ٧ بەکاردەبەم .

لایمن ۆپێرا لەهمو ماڵپەرێک وایە دەبی دووجاربیکمەوە تاچادەبی

سڵاو،
کاکە بەردەقانی، لای منیش بە فایەرفۆکس وایە. ٣ تا ١٠چرکەیەک دەخایەنێت، لۆگی ویندۆزەکەت بۆ دەنێرم..
[u][b]ئەمە تاقی بکەنەوە:[/b][/u] لە فەیسبووک و تویتەر بچنە دەرەوە logout ئینجا کوردئایتی گروپ بکەنەوە، ئەگەر هەروا مایەوە، مێژووی سەردانەکۆنەکان بسڕنەوە ئینجا هەوڵێکی تر...

بڵێم چی کاکە بەردە، بەڵام وا چەند ساڵە بەکاری دەبەین، جارێ هەر لە نوێکردنەوەی وەشاندنەوە بەزمی هەیە، ئەنجا کۆنرۆڵکردنی ئەندامان، هەواڵ گواستنەوە، بابەت لابردن/شاردنەوە. ئەنجا زۆری تر.
بەهەرحاڵ کەسەکان زۆرن کێشەیان هەیە و بەخۆمیش وتراوە، چونکە لای خۆم شتێکی ئەوها نابینم، پشتگوێم خستبوو.

هەربژین

تکایە دووبارە تاقی بکەوە، بزانە هیچ گۆڕاوە؟

زۆرگۆڕا، دەستخۆش، گرفتەکە فەیسبووک بوو؟

پێم وایە ئەگەر ئامارەکەی فەیسبووک لەخوارەوە بێت و تۆش لە دەرەوەی فەیسبووک بیت logout هەر خێرا دەکرێتەوە.

سوپاس.

هیوادارم چارەبووبێت. ئەم جۆرە کێشانە سەختە بڵێم خەتای چییە/چیبوو:
- بەڵام ئیتر سکریپتی گ-پلەس و تویتەر و فەیسبووکم سڕینەوە
- فۆنتە ناوپێچەکەش بەهەمان شێوە
لای من پەڕەکان وەک گوللە دەکرێنەوە (ئەمە ڕیکلامە)

لای من چ حەیبی نیە. هێند خێرایە
بۆ فەیسبووک و تویتەر، لینکی هەژماری کورد ئایتی دابنێ بەسە.
بژیت

برادەرانی کە کێشەیان هەیە، من جارێکی تر نوسیم،
ئەوانەی کێشەیان هەیە لۆگی traceroute بنێرن.

با تێبگەین.

دەستخۆش کاک بەردەقانی
لای من چارەسەر بووە.

سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوە

لای منیش کێشەکە چارەسەربوو دەستخۆش کاک بەردەقانی .

دەستخۆش خاست کرد.

لەوەیه کێشەکی تری هەبێت کە پەیوەندی بە کوردئایتیگرووپ نیه، بەتایبەتی بەشی dictio نەدەتوانرا تەنها Status Bar پڕبێت نیشانی ئەدا "Waiting for c.statcounter.com"

یەك ڕاست چوومە لاپەڕەی سەرەکیان ویستم بزانم کێشەکە چیە، بەڵام لاپەڕەکەیان نەدەکراوە، دووای ماوەك لاپەڕەکەیان کەوتەوە کار کێشەکە چارەبوو، دیاربوو ڕاژەکەیان ڕێستارت دەکردەوە، یاخوود کێشەکی هەبووە.
لەمەکۆیەکان هەمان کێشە باسکراوه، بەگوێرەی کارگێڕەکان، لەوەیە کێشەی تۆڕی پەیوەندیەکەی کۆمپیوتەرەکەی بێت لەگەڵ c.statcounter.com بلۆکی دەکات.
[url=http://forum.statcounter.com/vb/search.php?searchid=8075552]ئەنجامی گەڕانەکه[/url]....
ئەمە لای وان نووسراوە..

Update from our datacenter provider:
"It was a DDoS attack against one of their other customers which temporarily knocked us offline. They detected the attack and mitigated its effect as quickly as possible."
Apologies for the inconvenience caused.
We're continuing to work on the architecture of the system to mitigate these problems.