ئاستی زانینی کۆمپیوتەر لە ئامارێکدا
لە یانزەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی (سەنتەری چالاكی گەنجانی ڕانیە)دا، ئامارێكی زانستی، كە لەسەر (838) خوێندكاری قۆناغی (12)ی ئامادەیی سەبارەت بە[b] ئاستی زانینیان لە كۆمپیوتەر و ئینتەرنێتدا[/b] ئامادە کرابوو، خرایە ڕوو. بۆ زانینی زۆرتر لەسەر ئەو ئامارە و ئاکامەکەی، کورد ئایتی گرووپ ڕووی پرسیاری لە بەڕێز مەڵبەند غازی کرد، بەڕێزیان مامۆستاى بەشی کۆمپیوتەرە لە سەنتەرى چالاکی گەنجانی ڕانیە و هاوشانی دانانی ناوەندێکی کۆمپیوتەر، کاری رۆژنامەنووسیش لە بوارى ئای تی دا دەکات.
[b]ئەو ئامارەی لەسەر بەکارهێنانی کۆمپیوتەر کردتان، بە چ مەبەستێک ئەنجام درا؟[/b]
[b][u]مەڵبەند:[/u][/b] مەبەست لێی زانینی ئاستى زانیارى خوێندکارانى ١٢ى ئامادەییە، بۆ ئەوەى بزانین چەندیان ئامادەن بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمی زانکۆ لاین، چونکە پڕکردنەوەى فۆڕمەکان پێویستى بە شارەزایی لە کۆمپیوتەر و ئینتەرنێتدا هەیە.
[b]کام ناوچانەی گرتەوە؟[/b]
[b][u]مەڵبەند:[/u][/b] بە تەنها ناو شارى رانیە
[b]بازنەی ئامارەکە چەند کەسی گرتەوە؟[/b]
[b][u]مەڵبەند:[/u][/b] ٨٣٨ خوێندکاری ئامادەیی، لە ٦ خوێندنگای ئامادەییدا ئەنجام درا.
[b]بەبۆچوونی تۆ ئامارەکە چیمان پێ دەڵێت؟[/b]
[b][u]مەڵبەند:[/u][/b] ئامارەکە ئەوەمان پێ دەڵێت کە وەزارەتى پەروەردە بۆ خۆ دەرخستن پرۆگرامێکی کۆمپیوتەر خستۆتە ناو خوێندنەوە کە بەشێوەیەکە لە زۆر خوێندنگا ناخوێندرێت، بەپێی ئەو ئامارە ٥٣%دا لە کۆمپیوتەر نازانن، ٦٩%دا شارەزاییان لە ئینتەرنێتدا نییە و تەنیا ١٨%دا خاوەنی ئیمەیلی خۆیانن. کەواتە ئامارەکە سەرنەکەوتوویی وەزارەت دەردەخات لە پێشخستنى بوارى کۆمپیوتەر لە کوردستاندا. بۆ زانیاری ئەو خوێندکارەى لە ١٢ى ئامادەیی بێت، واتە ٤ ساڵ وانەى کۆمپیوتەرى خوێندووە کە خۆى لە بابەتەکانى ویندۆز، ئینتەرنێت، مایکرۆسۆفت ئۆفیس (ۆرد، ئێکسڵ، ئەکسس) دەبینێتەوە.
[b]پێشتر ئامارێکی هاوشێوەتان کرد، ئەوەیان چی بوو و ئاکامەکەی بۆ کێ بوو؟[/b]
[b][u]مەڵبەند:[/u][/b] ئامارەکەى پێشوو لەناو فەرمانبەران و مامۆستایان بوو لە سنووری ڕانیە، کە ئەوکاتەش ڕێژەى %٧١ ئینتەرنێتیان نەدەزانى.
[b]ئایا پێشنیارت هەیە بۆ پێش خستنی ئەم بوارە لەو دەڤەرە؟[/b]
[b][u]مەڵبەند:[/u][/b] دابینکردنى پرۆگرامێکی خوێندن بە ئاستێکی بەرز و دابینکردنى مامۆستاى پسپۆر بۆ وتنەوەى، دابینکردنى کۆمپیوتەر بۆ سەرجەم خوێندنگاکان.
[b]سوپاس بۆ بەڕێزتان کە زوو وەڵامی پرسیارەکانتان داینەوە، هیوای سەرکەوتن بۆ خۆت و گەنجانی ڕانیە دەخوازم.[/b]
[b][u]مەڵبەند:[/u][/b] دەستت خۆش بێت.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
ئەمە چییە کاک ئاراس؟
چۆنیەتی ناساندنی سکانەر بە کۆمپیوتەر: گوێزی هەورەمان بەدەست دەشکێت.
هەر زۆر موهیمە
بەکار هێنانى وێنەى کەسە سۆزانیەکان لەناو ئەو کتێبەى دەخوێندرێت
با من قسەیەک بۆ دز بکەم، بەڕاستی فلیمی بلاک نایت لای ئەوان ڕۆژانە دووبارە ئەبێتەوە. یەکێک یەت و ئەڵێ بە فۆنتی wingdings بنوسە Q33 NY ژمارەی تەیارەکەی خۆی کێشا بە توین تاوەرزدا ئیتر خەڵک ناچارە باوەڕ بکات، چوزانێ گوگڵ بۆ ئەوە کراوە بگەڕێیت!
ئەرێ باراست منیش لە فەیسبوک ئەوەم بینی کاک هیوا Q33 NY ئەرێ تاچەند راستە؟؟؟؟؟؟
هیچ ژمارەی فرۆكەیەک نەبووە Q33 وە میژووی هێما و فۆنتی مایکرۆسۆفت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٢.
بەهەرحاڵ باسێکی بۆشە.
ئەو کتێبە پێداچوونەوەى بۆ کراوە لەلایەن پسپۆرى کۆمپیوتەر ئینجا ئاوایە
مایکرۆسۆفت هاى لە کوێ بیمە سیاقەو
جا بەرد بێتە خوارەوە ئەوە پێناسەی ئۆپرەیتین سیستێمە؟ بەس نازانم بۆ ئیشارەی بە کۆمپیوتەری کەسی داوە ئایا ئۆپرەیتین سیستێم لەسەر کۆمپیوتەرەکانی تر جێی نابێتەوە؟
بەهەرحاڵ ئەمە ئازار بەخشە. (پێداچونەوەی زانستی بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری پسپۆڕی کۆمپیوتەر ئەندازیار......)
زۆرم نەماوە
کاک هێمن"" ئۆپرەیتیڤ سیستێم "" چییە؟
باشە کاک سیا، ئەوە نیە نوسیومە زۆرم نەماوە!! ئەوە چاکم کرد. ئەوە بەزمانی سویدی بوو.
با پێمان نەڵێن هەر ڕەخنە ئەگرن! بەڕای من ئەم شیکردنەوەیە گونجاوترە بۆ سیستمی کارپێکردن
سیستمی کارپێکردن
پێکهاتوە لە کۆمەڵیک بەرنامەی کۆمپیوتەری کە بەمەبەستی خستنەکاری کۆمپیوتەرێک داڕێژراوە.
سیستمی کارپێکردن پەیوەندی لە نێوان رەقەواڵاکان و هەموو پرۆگرامەکانی بەکاربردن گرێ ئەدات.
ئەرکی سەرەکی سیستمی کارپێکردن مەمەڵە کردنە لەگەڵ چەقی رەقە کاڵاکاندا وە ئەکرێ بوترێ ستانداردی کۆمەڵێک یاسایە کە شێوازی کارکردنی نێوان بەکاربەرو پرۆگرامەکانی کارپێکردن ڕێک ئەخات.
ئەها، بەڵام ئەوە ڕێکەوتوین کە سیستەمی کارگێڕی، یان بەڕێوەبردن بێت بە کوردی.
ئەمەیانت لە کوێ هێنا کاک سیا؟
http://zkurd.org/?Besh=Ferheng
فەرهەنگەکەی چاپکراوە و ئێمەش لە وتار و تەنانەت بەشەکانی ئێرەش وای پێدەڵێین، ئەگەرچی هێشتا چەند وشەی تریش هەن وەکو:
سیستەمی کار، سیستەمی کارپێکردن (کە کارگێڕێیەکە)، سیستەمکارا ...هتد.
ئەگەر وشەی ئینگلزیش بەکارببرێت یان بە ئینگلیزیەکە (پیتی لاتینی)، یان ئەوەتا بە کوردینوسینەوەی ئینگلیزییەکە نە وشەیەکی ئینگلیزی کە سویدی چی پێدەڵێن.
کاتێکی خۆش
جا ئەوە یەکئکە لە کئشەکانی زمانەوانی ئئەگەر هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی نەنرئ لەداهاتودا ڕوبەڕوی کئشەی گەورەتر ئەبینەوە. لانی کەم لەبواری ئایتی دا. خۆ دەسەڵاتی هەرئمیش بە پشتی کیسەڵ بەرەو ڕوی ئەچئ.
تەندروست بن