تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کێشەی کورتەنامە بە زمانی کوردی

Diy

Diy

بڵاوکراوەتەوە

2012/08/17

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔14۔ )

سڵاو
هاوڕێیان من Samsung Galaxy Note N7000 بە کار ئەهینم بەڵام کاتێک SMS یاکو کورتە نامەم بۆ دێت بە زمانی کوردی یا فارسی یا عەرەبی هیچێک پیشان نادات و کورتە نامەکە خاڵییە، چۆن ئەم کێشەیە چارە ئەبێت؟
وا بزانم کێشەی فۆنتی کوردی ... هە بێت، بەڵام خوێندنەوه بە زمانی کوردی لە سەر هێڵی نێت بێ کێشەیە، ئاندرۆید ئایس کرێمی لە سەرە.
زۆر سوپاس

گەر وێنەیەکی بگریت باشترە!

کاک لاوەند هیچ تێکستێک پیشان نایات بەس بۆشای خاڵی نەبیت.

بڕۆ بۆ
Messaging >>> Settings >>> Input Mode
بیکە بە یونیکۆد بزانە چاک دەبێ!

کاک هیوا کێشەکە چاک نەبو گۆڕیشم بۆ یۆنیکۆد.
شێوەی تر هەیە؟

سڵا!
من باوەڕناکەم ئەم کێشەیە پەیوەندی بە یونیکۆدەوە هەبێ!
تۆ هەوڵبدە کورتەنامەیەک بە عەرەبی بنێرە بزانە هەر وایە؟

سڵاو کاک هیمن
بە عەرەبیش ناردم بەڵام هەر وایە، کورتەنامەکە بە بەتاڵی پێم ئەگات. بە کوردی و فارسیش هەر عەینی شتە.
چارەسەر ئەبێ چی بێت؟

یەکێک لەو نامە کوردی یا عەرەبیانەی بۆت هاتوون بینێرەوە forward بۆ کەسێک کە ئەو گرفتەی نەبێ، ئەگەر نامەکەت لای ئەو خاڵی نەبوو و دەقەکانت بینی، مانای وایە دەستکاریی ڕێکخستنی تەلفۆنەکەت بۆ وەرگرتنی زمانەکان هەڵەیە و دەبێت بیگۆڕی بۆ یونیکۆد. لە زمانەکاندا عەرەبی تیایە؟ ئەگەر تیایدا نەبوو دەبێت دایمەزرێنیت لەسەری و پاشان نیشاندان بگۆڕە و گرفتەکەت نامێنێ.

سوپاس کاک ئاراس
جا وەڵا نازانم بۆ کێی بنێرم کە تە لەفونەکەی وەک ئەوەی خۆم بێت. گۆڕیشم بۆ یۆنیکۆد هەر چاره نەبو.
زمانی عەرەبی تێدا نیە، نە خێر.
چۆن دایبمەرزێنم، ئاندرۆیدی ٤ ئایس کڕیمی لە سەرە تەلەفونەکەم.
لە گەڵ ڕیزی فراوان

کەواتە برا کێشە لە یونیکۆد نیە، هەوڵیکی کە بدە لەنێوان ووشە کوردیەکاندا یا عەرەبیەکان ووشەی لاتینی بنوسە بزانە ووشە لاتینیەکان دەرئەکەون
ئەگەر هەر وابو ئەوە هەڵە لای ئۆپراتورەکەتە.
لەگەڵ رێز

بەڵێ کاکە هیمن گیان وشە لاتینیەکان دەرئەکەون بەس وشە کوردیەکان، عەرەبیەکان دەرناکەون.

سڵاو کاک Diy ... بەڕێزم ئەوەی تۆ ڕومی سەرەکی کۆمپانیایە لەسەرێتی بۆیە پشگیری ئەو زمانانە ناکات کە لە ( ڕاستەوە بۆ چەپ ) ئەنوسرێن بۆیە پێویستە ڕومی تایبەت ( Custom Rom ) بەکاربهێنی بۆ ئەوەی بتوانیت کێشەی زمانی ( کوردی و عەرەبی و فارسی ) چارەسەر بکەیت یان سەیرێکی ئەم بابەتە بکە بزانە سودی نیە ....

[url=http://forum.xda-developers.com/showthread.php?t=1424144%3Cbr%20/%3E%3Cbr%20/%3ERTL%20Patch%20-%20KL7/8-%20LA1/3/4/6%20-%20LB1/2%20-CL1+%20Arabic%20Keyboards%20for%20Deodexed%20ROMs]http://forum.xda-developers.com/showthread.php?t=1424144%3Cbr%20/%3E%3Cbr%20/%3ERTL%20Patch%20-%20KL7/8-%20LA1/3/4/6%20-%20LB1/2%20-CL1+%20Arabic%20Keyboards%20for%20Deodexed%20ROMs[/url]

زۆر سوپاس کاک گۆران
کاکە چۆن ڕومی تایبەت دروست ئەکرێ؟ ئەگەر بە ئەرک نەبێت ڕێنمایم پێویستە.
ئەو لینکەش داتناوە هی کیبۆردی عەرەبیە.

شایەنی نیە بەڕێز Diy ... وەڵا براکەم شارەزایم لە ڕووم دروستکردندا نیە داوای لێ بوردن ئەکەم چونکە دروستکردنی ڕووم سیستەمی ( [url=http://www.ubuntu.com/]Ubuntu[/url] ) یان ( Mac OS ) و کاتێکی زۆری ئەوێ من ھیچیانم نیە بەداخەوە ئەگینا من لە خزمەتتدام بەڵام ئەگەر جەنابت حەزەکەی فێربیت فەرموو سەیری ئەو ڤیدیۆیانە بکە زانیاری تەواوی تێدایە لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی ڕوومی تایبەت.

تایبەت بە ( Mac OS )

بەشی یەکەم: [url=http://www.youtube.com/watch?v=1_H4AlQaNa0&feature=relmfu]http://www.youtube.com/watch?v=1_H4AlQaNa0&feature=relmfu[/url]

بەشی دووەم: [url=http://www.youtube.com/watch?v=rFqELLB1Kk8]http://www.youtube.com/watch?v=rFqELLB1Kk8[/url]

ئەمەش ڕومێکی تایبەتی ئامێرەکەی بەڕێزت : [url=http://forum.xda-developers.com/showthread.php?t=1865477]http://forum.xda-developers.com/showthread.php?t=1865477[/url]

تایبەت بە ( Ubuntu )

بەشی یەکەم: [url=http://www.youtube.com/watch?v=94Az1kcQvc4]http://www.youtube.com/watch?v=94Az1kcQvc4[/url]

بەشی دووەم: [url=http://www.youtube.com/watch?v=q-1ErGSW0ik]http://www.youtube.com/watch?v=q-1ErGSW0ik[/url]

زۆر سوپاس کاک گۆران
وا بزانم ئەو کێشەیە لە ئۆپدەیتی دوای ئاندرۆیدا Jelly Bean چارە سەر ئەبێت پالپشتی ئەو زمانانە ئەکات کە لە ڕاستەوە بۆ چەپن، جا تۆزێکی تر سەبر ئەکەم با خۆیان بۆمان چارە کەن.
دەستەکانت خۆش