تۆ لێرەیت

ماڵەوە پڕۆژە

میدیا مۆسا

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/06

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔14۔ )

 

میدیامۆسا، پڕۆژەیەکی سەرچاوەکراوەیە، بۆ دروستکردنی سیستمێکی تەواوی بەڕێوەبردنی ڕەنگاڵەیە. سیستم لە دوو بەشی جیاواز پێکهاتووە: سێرڤەر و کلاینت. ئەگەر زۆر بە سادەیی ڕوونی بکەینەوە: لە ڕێگای میدیامۆساوە دەتوانین سیستمێکی وەک یوتیوب درووست بکەین کە ڕێگاپێدان تیایدا 100% کۆنترۆلکراوە.
شایانی باسە ئەم پڕۆژەیە لەسەر ناوکەی دروپاڵ درووستکراوە و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی هۆڵەندا سپۆنسەر دەکرێت.

بۆچوونەکان

پرۆژەیێكی زۆر رێك وپێكە و كاری پاشی پێدەكرێت.كاك بەردەی ئایا بە شێوازی زیادكراوە بۆ ناوەرۆك دادەنرێت یان لە بنە رەت ڕاستەو خۆی كاری پێدەكەن ؟
- ئایا بۆ قۆتابخانەی سەر هێڵ دەبێت كە فێركاری وانەی تێبخەیت بۆ وێنە كەسێك لە لادێ بێت ونەتوانێت بێتە نێو قۆتابخانە سوود لەم كارە بگرێت ؟

- ڤیدیۆ خۆی ناوەڕۆکە، بەڵام مەرج نییە ناوەڕۆکی هەبێت. دەکرێت تەنها ناونیشانی هەبێت.
- بەڵێ دەکرێت وەک وانەی قوتابخانە بەکاربێت. ئەکادیمیای پۆلیسی هۆڵەند بەکاریدێنێت. هەروەها چەند زانکۆیەکیش :
زانکۆی ئەمستردام، زانکۆی ئۆسلۆ، زانکۆی دێلفت، 51 زانکۆی ئیتالیا، زانکۆی بێرکلی-ئەمریکا و سەدان شوێنی تر.

بەندەش زۆر لە نزیکەوە ئاگاداری ئەم پڕۆژەیە و لەیەکەم وەشانیدا بەشداری بەڕێوەبردنی بەشێکی هەبووه (-:

لە داهاتووی نزیک پشتیوانی ژێرنووسی خۆکاریش دەکات

شتێکی ڕێکوپێک دیارە، بەوەی کە %١٠٠ کۆنتڕۆڵ دەکرێت و کراوەیشە، ئەوا هەر زۆر باشتر.
چی دەکەوێتە سەر شانی ئێمە وەکو ئەندامان لەم پرۆژەیەدا؟

كاك ئاراسی بەرێز من پێم وابێت ئەگەر كاك بەردەی قارەمان پەرەیێكی تایبەت بۆ فێركاری سەرهێڵ لە بەستەرەكانی سەرەوە بكاتەوە زۆر شتێكی باش دەبێت ئەوەیش بەم پرۆژەیە كە خۆیشی كاری تێدا كردوە !
بۆ وێنە دامەزراندی لینوكس یان ...هتد بە شێوەی فیلم كە بە جێگای دەنگ كەڵك لەژێرنوس بگرین زۆر چاكترە بۆ ئەوە قەبارە كەم دەبێتەوە ئەمنیش ئەتوانم چاوی لێبكەم.

ڕۆژێک دەیکەینە کوردی، بەڵام ئێستا:
[url=http://mediamosa.org/node/71]http://mediamosa.org/node/71[/url]

دەست خۆش
چی دەکەوێتە سەر شانی ئێمە وەکو ئەندامان لەم پرۆژەیەدا؟

بە کوردیکردنی ڕاهێنانەکان

دەست خۆش کاک بەردە. پرۆژەیەکی زۆر زەبەلاحە.
ئینجا هەر ئەمە مابوو بیکەین بە کوردی! جا کێ ئەڵی دەستان خۆش. دوای ماوەیەکیش برادەرێکی کە لەبەلاوە دێت و ئەیکات بە پرۆژەی خۆی. وەڵا کاکە من یەک دەقەی تیا سەرف ناکەم.

جا کاک هێمن خۆ کراوەتە کوردی، یان بەشێکی، لە وەرگێڕانەکەی دروپاڵدایە.
بەو خوایە من شوکرم هەر کەسێکیش بیکاتە هی خۆی، بەڵام دەترسم یەک کۆمەڵ جنێویشمان بۆ بنووسن،

باوەڕناکەم لە ناو کورددا کەسێک هەبێت بەقەد بەندە، هەر لەم ماڵپەڕەدا، جنێو و قسەی ناشیرینی بۆ نووسرابێت. بۆیە لەمەودوا ئەگەر پڕۆژەیەکمان ئەنجامدا، نابێت چاوەڕێی دەسخۆشی بین. دەبێت هەردەم بڵێیت شوکور بۆ خودای مەزن، کەس قسەی قۆڕی بۆ نەنووسیوین.

‏منیش ئیتر واز ئەھێنم لە حەق و ناحەق :)
دەست خۆش کاکە ماندوو نەبیت.

بەڵێ کاک هیوا، کاک میشێل ئەرکیتێکتی ئەم پڕۆژەیە و ئامۆژگاری تەکنیکی کوردئایتیگرووپە

كاك هیوای ئازیز ئەمەش بەدیاری
[code]
*You Can Never Surrender*

TIme for some Canadian Corey Hart... ;)

So if you're lost and on your own
You can never surrender
And if your path won't lead you home
You can never surrender

And when the night is cold and dark
You can see, you can see light
'Cause no one can take away your right
To fight and to never surrender[/code]
[url=https://plus.google.com/u/0/+AmandaBlain/posts]سەرچاوە[/url]

سوپاس کاکە قەزوانی چالاک. هیوای بەردەوامیت.

پیاو لە تەنیشت ئاگربێ پریشکی بەر ئەکەوێ.
سەرکەوتووبین، دەستمان خۆشبێ.