تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

دێڤێلۆپێری خۆماڵی D:

kurddata2006

Kurddata2006

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/02

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔10۔ )

ئەوە بۆ ئێوەش وەک من چاوێک لە بابەتێکی سەکۆ ناکەنەوە . وەڵڵاهی بۆ حەسانەوە خۆشە . وەک بەرنامەی بەرنامە وایە . دێوێلۆپێرێکی کوردە داوای کۆدی pop upدەکا . دەبێتە فەوزایەکی سەیر . ئیتر وای لێ دێ لە جیاتی وشەی تایبەت بە شتەکان دەبێتە : ئەو دوگمە شینە ، ئەو لاکێشە سپیەکە وا چاو دادەگرێ و ...
لە هەمووی موهیمتر کابرا تۆزێکیش لە کاک سیا تووڕە دەبێ D: ئەوە لینکی بابەتەکی ناو سەکۆیە وا باسی دەکەم
http://kurditgroup.org/node/11980
تکام وایە کەس بە دڵێ نەگرێ و تەنیا بۆ خۆشی ئێوە بوو ئەم پۆستەم .

بە تایبەتی بۆ ڕۆژی یەکشەمە.
جا ئەمانەن کوردستان دەبەن بەڕێوە

تاقەتی نییە بەدواییدا بگەڕێ چونکە لەوانەیە یەک دوو ڕۆژ بخایەنێت، کاکم لای وایە وێبداڕشتن چالێنانە!

بە ڕاستی دنیای وێب دارشتنی کوردی زۆر سەقەتە ... ئەو هەمۆ ماڵپەرە کوردیە یەک دانە نابینینی بۆ پلان و بەرنامەوە دارشرابێ ... دەڵێی بە لۆری ڕەسمی شکاو و شتی سەیر و سەمەرەی هەڵرشتووەتە سەر لاپەڕەکە ....
ئەرێ ئێوە ئەو ماڵپەڕانەتان بینیوە وا دەبێ دوو سەعات سکرۆڵ بکەی تا لە رێکلام دەردەچی ؟ وەک ئەوە http://www.sarbast.com/ باشە بە جیدی ئەو شوێنانە رێکلامیان داوا کردووە لێی یا هەر بۆخۆی چووە دایناوە؟ من خودام نەماوە ئەوانە دەبینم :(

http://www.sarbast.com/?page_id=15886
بەپەلە سەرتاشییان پێویستە

وەڵلاهی ئەوە موهیم بوو ،، نوسیوێتی پێویستە زمانی ئینگلیسی بزانێ D: مەعلوم نیە دەیکەن بە مامۆستای ئینگلیسی یا سەرتاش ؟ هەر باسی ئەوەی نەکردووە چەندی تەجرووبە هەبێ و شتی پەیوەندیدار بە سەرتاشی .... زۆر سەیرە

كاك Kurddatخۆشەویست كاتێك جیاوازی نێوان "واقعیت" و " حقیقت" بناسین ئەمانە شتێكی ئاساییە :
لە ڕوانگای حەقیقەت كورد زانا،شارەزا،بە غیرەت،بەكولتور،.........ئەمەش حەقیقەتە و ئەشێ ببێت(لە نێو هەموو نەتەوەیێك هەیە) بەڵام واقەعییەت ئەوەیە هەر چەند كە هەق نیە بەڵام ئەنجام بوە ،واقعییەت ئەوەیە كە جیهان وخاوەن زانیاری پێمانی سەڵماندوە كە كورد بەداخەوە هیچ نازانێت.لە سەردەمێكدا كە زانیاری قسەی یەكەم دەكات و پارە و هێز دەباتەوە نێو ماڵ ئێمە خەریكین مێژوومان ئەسەڵمێنین و باسی ئەنفال و هەڵەبجە دەكەین...........

باوەڕناکەم هیچ ڕۆژێک کورد خاوەنی هیچ بووبێت

تەواو لەگەڵ قسەکانت دام ، بەڵام کورد و کوردایەتی کردن وەک وانێکیی (هین) قۆر وایە ... نە ئەوەیە لێی کەیەوە نە ئەوەیە بوونی باس بێ

ئەگێڕنەوە:
بارام بەگ، بەیانییەکی شەبەق لەو هەورامانە، کە دار و بەرد شەختەی کردبوو، سەرمایەکی تیژ وەکو تیغ دەیدا لە دەمووچاوی.
بەو بەفرەیا بەئەسپایی بەرەو مزگەوتەکە بۆ نوێژی بەیانی ئۆغری دەکرد، لە کاتی تاراتدا ئاوی مەسینەکەشی توێغێکی شەختەی گرتبوو!! هەموو شت ڕچی بوو.
ئەویش تۆزێ داما و تەماشایەکی دەعباکەی خۆی کرد، وتی:
تەڵاقم کەوتبێت! حەزناکەم تەڕت بکەم، بەس چیبکەم فەرزە و ناچارم!

#############
جا کوردیبوون فەرزە و تازە ئاوهاین، ئەگینا گەر هەڵبژاردنمان هەبا، میللەتێکی ترمان هەڵدەبژارد.

کاتێکی خۆش

بەڕاستی شەرمەزاریە ئەم بەڕێوەبەری ماڵپەڕانە ئەم کارانە دەکەن ئەمە کارەساته.
لەسەرەوە نووسراوە مەڵبەندی هونەری ڕەسەنی کوردی، کە ماڵپەڕەکەش دەکەیەوە لە پێشەوە ڕێکلامی گۆشتی حەڵاڵ دەکات و گەراجی ئۆتۆمۆبیل پاککردنەوه.
چ کارەساتەکه.