تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

چوارشەممە نۆکیای Lumia 920 بە شارژەری بێ سیمەوە نمایش دەکرێت

kurddata2006

Kurddata2006

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/04

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

کۆمپانیای نۆکیا، بەرهەمێکی نوێ بەناوی Lumia 920 لە کۆنفرانسێکی تایبەت، وێڕای مایکرۆسۆفت لە ڕۆژی چووارشەممە ٥ ی سێپتەمبر، دەخاتە ڕوو و نمایشی دەکات. چەند وێنەیەک لەم ئامێری مۆبایلە لە چەند سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە بڵاو بوونەتەوە.

[img]http://cdn.thenextweb.com/wp-content/blogs.dir/1/files/2012/08/A1nsGA8CUAEEy2s.jpeg[/img]

لومیا ٩٢٠ دەبێتە ئاڵا هەڵگڕی ئەو ئامێرانەی وا پلاتفۆری ویندۆز فۆنییان هەیە لە بەر ئەوەی خاوەنی چەند تایبەتمەندی رەقەواڵەی جێگای سەرنجە.
بە پێی سەرچاوەکانی نزیک لە ویندۆز فۆن ، کۆمپانیای نوکیا ئەم ئامێرە نوێیەی خۆی بە شارژەری بێسیم ( وایەرلێس) تەیارکردووە . ئەوش لە ڕیگای شرێتێکی مێگناتیسی پشت ئامێرەکە کە پاڵپشتی بار کردنی بێ سیمی هەیە لە پاڵپشتی لە ستانداردی وزەی Qi دەکا

[img]http://assets.sbnation.com/assets/1331428/lumia920design.jpg[/img]
جیا لەم تایبەتمەندییە، لومیا٩٢٠ی نۆکیاخاوەنی ڕامێکی ١ گیگابایتیە و ڕێکخەرێکی ١.٥ گیگاهێرتزی ٢ پاڵووە . شاشەی٤.٥ئینچی HD هەیە .
هەروەها پڕۆپاگەندە کراوە کە ئەم ئامێرە خاوەنی کامێرای PureView کە پێشتر کامێرایەکی ٤١ مێگاپیکسێلی بۆ نۆکیا ٨٠٨ لێ دابوو . بەڵام ئەوەتان پێ ڕابگەیێنم کامێراکەی PureView لە سەر ئەم کامێرایە تەنیا ٨ مێگاپیکسێلە نەک ٤١ م.پ ، هەروەها کامێرایەکی ١.٣ م.پ لە پێشەوەی ئامێرەکە گۆنجێندراوە .
گریمانە دەکرێ ئەم مۆبایلە هۆشمەندەی نۆکیا لە کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبەر یا لە مانگی نۆڤەمبەر دا بکەوێتە بازاڕەوە .

بۆچوونەکان

دەستخۆش هیوادارم بەم بەرهەمەێ بێتۆ نێو بازنەی كێبەركێكانی بەڵام تا پشت بە مایكرۆسۆفت ببستێت هەر زۆرتر دائەڕمێت .:)

وەک چۆن مرۆڤ و ئەوانی تر کۆتای تەمەنیان هەیە، بۆ کۆمپانیاکانیش هەمان شتە، بڕوام وایە عەرشی ئیمپراتۆر تا سەر کەس بۆ کەس دەست نادا، رۆژگارێک نۆکیا باڵادەستی یەکەمی بازاڕی دەستی بوو، وا ئەمڕۆ وەک پیاوە نەخۆشەکەی دەوڵەتی عوسمانی لێهاتووە، هاکا کەوت بەلادا. خۆزگە کەسێک وەڵامی ئەو پرسیارای منی دەدایەوە.
بۆچی نۆکیا کەتووە بە رق و قیندا بەرامبەر ئاندرۆید و ئامادە نیە ئەم سیستمە لەسەر دەستی یەکانی دابمەزرێنێت. زۆر لەچاودێرانی بواری مۆبایل پێ یان وایە هێشتا نۆکیا توانای کێ بڕکێ ی بازاڕی ماوە گەر هاتوو گرێبەستی لەگەڵ گووگڵ کرد دەربارەی ئاندرۆید.