تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کێشەی دەنگ

hangaw99

Hangaw99

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/04

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

سلاو هاورێیان
من لەگەل کێشەی دەنگ لە کۆپیوتەرەکەمدا بەرەو ڕووم . بۆ نمونە کاتێک ڤیدیۆیەک لە یوتوب ئەکەمەوە، دەنگەکەی جار جارە ئەبڕێ و دێتەوە.
پچرانی دەنگەکە ماوەکەی زۆر کەمە، بەلام لەهەر ڤیدیۆیەکدا چەند جارێک دوبارە ئەبێتەوە .
ویندۆزەکەم ڤیستایە.

تکایە هاوکاریم بکەن
زۆر سوپاس

كاك هەنگاو ئەگەر تەنیا بۆ یوتیوب بێت كێشە یان لە خێرایی هێڵەكەتە یان لە وێبگەڕەكەت ئەگەریش لە كۆمپیوترەكەت بێت بارێكی تر كارتی دەنگ دابەزێنەوە

زۆر سوپاس بۆ وەلامەکەت..کێشەی دەنگ تەنها لە یوتوب نی یە ، بەلکو لە زۆربەی ڤیدیۆکاندا هەیە .
ئەگەر پێویست بە دابەزاندنی کارتی دەنگ بیت، چۆن ئەو کارە ئەکرێ ، بە کورتی بۆم ڕۆشن بکەوە، زۆر سوپاس بۆ تۆی بەرێز.

کاک هەنگاو دەتوانیت جۆر و مۆدێلی کۆمپیوتەرەکەت بۆ گۆگل بنوسیت یان لێرە بینوسە تا وەگەر خەری دەنگەکەت بۆ دەدۆزنەوە.

لەوانەشە ئەو کلیپانەی تۆ تەماشایان ئەکەیت، HD بێت و کۆمپیوتەرەکەی تۆش نوێ نەبێت، بەڵام ئەگەر بە جۆرایەتیەکی نزمتر تەماشای ڤیدیۆ بکەیت کێشەت نابێ.
لەوانەیە ئەمەیان کێشەی تۆ بێت.

کاک زەندی ڤیدۆکلیپی کوردی و HD؟ ئەویش یوتوب!

کوا باسی کلیپی کوردی نەکردووە؟