تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئینتەرێنێت (TCP) لەسەر شێوازی مێروولەكان بووە!

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/03

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

مرۆڤ هەمیشە بەشوێن ئیشی نوێیە بۆ ئاسان كردنی كارەكانی، شایەد ئەگەر بە بەراورد لەگەڵ سروشت و كردارەكانی مرۆڤ هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت زۆر لاواز دێتە بەرچاو. بە هێزترین كاری مرۆڤ بەرهەمهێنانی تۆڕی گواستنەوەی زانیارییە لە رێگای ئینتەرنێتەوە، بەواتایەكTCP. لێكۆلینەوەیەك كە بە تازەیی لە سەر مێروولەكان ئەنجامدراوە، زانایانی بەو قەناعەتە گەیاندوە كە مێرووی پێش مرۆڤ سوودیان لەم تەكنۆلۆژیایە وەرگرتووە! ئەوەیش بۆ كۆ كردنەوەی خواردنەکانییان! باشە چۆن ؟
TCP شێوازێكی بۆ راگەیاندنی زانیارییە كە لە بۆشاییێكی كەم چاودێریان دەكات، مێروولەكانیش كاتێك دەگەرێن بۆ خواردەمەنی، ژمارەیەك لە مێلورەكان دەنێرنە دەرەوە ئەگەر پاش ماوەیەك نەهاتنەوە ئەوا ژمارەیەكی تر بە شوێنیان دەنێرن تا بیانگەڕێننەوە. ئەم مێروولانە كاتێك خواردەمەنی زۆر لە دەرەوەی هێلانەكەیان دەبینن بە خێرایی دەگەرێنەوە و ژمارەیەكی زۆرتر لە مێروولە لەگەڵ خۆیان دەبەن. خاڵ : ژمارەی مێروولە و خواردەمەنییەكانییان بە یەك ئەندازەن. شێوەی TCP و مێروولە لێرە كۆتایی نایێت :
مێروولەكان پێش ئەندازەگرتنی خواردەمەنی ، شەپۆلێك لە مێروولەكان دەنێرن (پاكەتی زانیاری یان دەیتا) بە تەكنیكێك كە ئێمەTCP پێ دەڵێین كە بە ئەندازەگرتنی قەبارەی خواردەمەنی(پانایی باند ) خەریك دەبن. شێوازی TCP ئاوایە كاتێك پەیوەندی لە گەڵ سەرچاوەی زانیاری دروستدەبێت و زانیاری لە سەرچاوە ناگەرێتەوە ناردنی زانیاری دەوێستێت ئینجا مێروولەكانیش ئەم كارە دەكەن كاتێك تاقمەی یەكەم كە بۆ پەیدا كردنی خواردەمەنی ناردراوە دەروە پاش ٢٠ خولەك نەگەڕانەوە مێرولەی تر نانررێتە دەرەوەی هێلانەكەیان.
-------فەرهەنگی زكورد :
(TCP/IP)، تی‌سی‌پی‌/ ئای‌پی،[b] پرۆتۆکۆڵی کۆنترۆڵی ناردن[/b]/ ‌‌پرۆتۆکۆڵی ئینتەرنێت
. تی‌سی‌پی، پرۆتۆكۆلی کۆنترۆڵی ناردن، کۆنووسی کۆنترۆڵی ناردن TCP
. بنەماڵەی پرۆتۆکۆڵەکانی تی‌سی‌پی/‌ ئای‌پی

بۆچوونەکان

کاک قەزوان، سوپاس بۆ ئەم بابەتە نایابە.
باشە بەڕاست کابرای لێکۆڵەرەوە چاوەڕێی چی دەکرد؟ مێروولە بڕۆنە دەرەوە بەدوای خواردن، ئەگەر هیچییان نەگەڕانەوە، دوو ئەوەندەی تریش بچنە دەرەوە؟
واتا، ئەگەر پاکەتێک ناردرا بەڵام بەرامبەر وەڵامی نەبوو، ئەمجارە دوو ئەوەندە پاکەت بنێرین؟
بەڕای من هەندێک جۆرە بیرکردنەوە هەن پێویستییان بەم جۆرە لێکۆڵینەوە فشانە نین. وەک ئەوەیە بڵێیت "تەکنەلۆجیای فڕۆکە زۆر نزیکە لە فڕینی باڵندەوە".
دەی ئافەرین بەیانی وەرە خەڵاتی نۆبل وەرگرە.

هیوادارم کورد نەبووبێت

سوپاس كاك بەردەی خۆشەویست ئیتر سەرچاوە وای نوسیوە! " شێوازی TCP ئاوایە كاتێك پەیوەندی لە گەڵ سەرچاوەی زانیاری دروستدەبێت و زانیاری لە سەرچاوە ناگەرێتەوە ناردنی زانیاری دەوێستێت ئینجا مێروولەكانیش ئەم كارە دەكەن كاتێك تاقمەی یەكەم كە بۆ پەیدا كردنی خواردەمەنی ناردراوە دەروە پاش ٢٠ خولەك نەگەڕانەوە مێرولەی تر نانررێتە دەرەوەی هێلانەكەیان."
كوڕە كوردی چی؟ كورد بوایێت چێو(چیكلە-دار)ی ئەكرد بە هێلانەكانیان.لە بیرمە كاتێك منداڵ بوین و كێبەركێمان دەگرت لەگەڵ یەك هەر كەس دایبنایێت ئەشێ ١٠مێرولەی بخواردایێ دوو لە رووی ئێوە تا حەفتەیێك هەر لێی بەر دەبوو (ئەوەش زۆرتر بەر من دەكەوت) زۆر باش دەبوو ئەو كات بمان زانایێ مێرولەی داماو خەریكی tcpیە :)
لەگەڵ رێزمدا

دەستخۆش بۆ ئەو هەواڵە، ئەوەی من لەو توێژینەوە زانستیانەدا بیستوومە، کە شاژن دەبیستێت مێروولەکان نەگەڕاونەتەوە، دەکەوێتە شکەوە و دەڵێ ئەوە شتی باشیان دەستکەوتووە خێرا هێلکەی تر دەکا، دەڵێ خواردن زۆرە و مێروولەی تر بنێرن...لە گەیاندندا ئەگەر کاردانەوەی بەرامبەر نەبوو، شک لە قرتانی پەیوەندی دەکرێت، ئینجا ئەگەر پەیوەندی هەبوو و وەڵام نەبوو هێمای keep a live دەنێررێت بۆ هێشتنەوەی پەیوەندی..

بە بۆچوونى منیش زۆر شت لە دەورو بەرمان هەن کە بیرۆکەکەى لە سروشتەوە وەرگیراوە
بۆ نمونە فڕۆکە ڕەنگە بیرۆکەى دروست کردنەکەى بگەڕێتەوە سەر باڵندەیەک
ئەم بابەتەش دوور نیە لە ڕاستیەوە دەستت خۆش بێت خارە
[url=http://kurditgroup.org/n/%D8%A6%DB%8C%D9%86%D8%AA%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%86%DB%8E%D8%AA-tcp-%D9%84%DB%95%D8%B3%DB%95%D8%B1-%D8%B4%DB%8E%D9%88%D8%A7%D8%B2%DB%8C-%D9%85%DB%8E%D8%B1%D9%88%D9%88%D9%84%DB%95%D9%83%D8%A7%D9%86-%D8%A8%D9%88%D9%88%DB%95]kurditgroup[/url] ڕۆحەکەى