كێشە لە دامەزراندنی فتۆشۆپی ٦
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 11.42 ک.ب. |
هاورێیان سڵاو
بەداخەوە كاتێك دێم لە سەر كۆمپیوتەرەكەم Adobe Photoshop CS6 و Dreamweaver.CS6.v دامەزرێنم قۆناغی دامەزراندن بە رێك وپێكی ئەنجام ئەبێت بەڵام ناتوانم برۆم بۆ runی نەرمەوالەكە هەڵەی پەرگەی KERNEL32.DLL وێندۆزم لێدەگرێت زۆر ماڵپەڕ گەرام بەڵام وەڵامێكم دەست نەكەوت.كاتێك ویندۆز دێتە سەر ئەو پەرگەیە چاڵاك دەبێت چۆن بتوانم ئەو پەرگەیە ناچالاك بكەم كە پەرگەی نوێ جێگیر بكەم ؟ئایا كێشە لە وێندۆزەكەم هەیە xp2002 ؟یان لە رەقە كالاكەم :٣ دانە ڕام 256 -256-512 بە یەكەوە یەك گیگ كارتی گرافیكەكەم onboard ؟
كاتی كرتە لە سەر هێمای نەرمەواڵەی فتۆشۆپ ئەم كێشە دەكرێتەوە :
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/wewerwer.JPG[/img]
سوپاس بۆ یارمەتیتان
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بەخوا کاتی خۆیەتی بیکەی بە ئوبونتو.
GIMPبەکاربهێنە بەس یەک ڕۆژت زەحمەتە!
کاک قەزوان ... زۆربەی هەرە زۆری ئێرۆری کەرنال لە پرۆگرامەکانی ئادۆب پەیوەندی بە نەمان یا خراپ بوونی یەک یا چەن فایلی ناوەندی سیستەم ٣٢ ویندۆزەکەتەوە هەیە ( زۆربەی جار نەک هەمیشە) ئەگەر سی دی ویندۆزەکەت لایە ئەوا ریپایرێکی کەوە و بەڵام فۆتۆشۆپەکە پێش ئەوە بە کاملی و بە تەواوی پەرفەرێنسەکانی بشۆوە ...
وەڵڵا ئەگەر رێت کەوتە بۆکان ئەو برایەم هەمیشە ئۆبۆنتۆی ئاخر وێرژنی لایە ... ویستت ژمارەکەیت دەدەمێ لێی وەرگرە...
باشە بۆ ویندۆز ئیکس پی ، بیکە بە حەوت ، حەوت D: , لای ئێمە خۆت دەزانی ویندۆز دووانی بە هەزار تمەنە خۆ
کاک قەزوان میش هەمان کێشەی تۆم هەبووبەڵام من پێم باشە بەرنامەی GIMP بەکاربێنی بەخۆڕایی هەیە بۆ ویندۆز دەتوانی [url=http://sourceforge.net/projects/gimp-win/files/GIMP%20%2B%20GTK%2B%20%28stable%20release%29/GIMP%202.8.2/gimp-2.8.2-setup-1.exe/download][b]لێرە[/b][/url] دایگریت هەمان کاری فۆتۆشۆپت بۆدەکات،
ئێستامن [url=http://sourceforge.net/projects/gimp-win/files/GIMP%20%2B%20GTK%2B%20%28stable%20release%29/GIMP%202.8.2/gimp-2.8.2-setup-1.exe/download]ئەو[/url] بەرنامەیە کارپێدەکەم.
بژیت .
قەت Gimp توانای فۆتۆشۆپی نییە، ئەگەر یەکێ بەکاربەری ڕاستەقینەی Gimp بێت ئەو جیاوازیە ئەکا.
پرسیارێ بۆ کاک قەزوان و دژە فیلتەر، کامە درووست و حیسابی کار ئەکا، بۆ فەیسبووک لە جمهوری ئیسلامی؟
کاک قەزوان زۆر لە برادەرێکی ناسیاو دەچی ناوی ڕامبۆد لوتف...... ە ،
کاک قەزوان مایکرۆسافت ڕایگەیاند چیتر پاڵپشتی ویندۆز ئیکس پی ناکا .... هەتا لەوە زیاتر دووا نەکەوتووی خۆت لە سەر ویندۆز فێر کە ، بە ڕای من ئەگەر ویستت بڕۆیە سەر ویندۆزی تازەتر ، تازە مەڕۆ سەر ٧ . یەکسەر بڕۆ سەر ویندۆزی هەشت ... دەبی بە فوول ئاپدەیت D:
کاک قەزوان وەک برایەکی چکۆڵە هەڵەیەکی زمانیت هەیە چەند جار لە نووسینەکانت دا بینیومە ، کاک قەزوان تەنانەت بە مانای تەنها یا تەنیا نیە .. واتای فارسی تەنانەت = حتی .
بۆیە لە کوردی دا یا تەنیا یا تەنها (only) بە کار دێت
نمونە) تەنیا : [b]تەنیا[/b] فۆتۆشاپی ٦ تاقی کردۆتەوە ، با ئەوانی تریش تاقی کەمەوە
تەنانەت: فۆتۆشاپی ٦ تاقی کردەوە کاری نەکرد ، [b]تەنانەت[/b] ڤێرژنەکانی ٥ و ٤ یشم تاقی کردەوە ، ئەوانیش کاریان نەکرد
گیمپ زۆر لە فۆتۆشۆپ بەهێزترە. ئەگەر هیچ نەبێت گیمپ هەر لە یەکەم ڕۆژییەوە بە کوردی دەنووسێ. خۆ خوانەخواستە ئەمەش پێویستی بە شایدحاڵ نییە.
کاک Kurddata، بەڵێ خەڵکس سلێمانیم.
کاک قەزوان، ئێستاکی چە بکەم؟ لە تاراندا بە دەست کیژێکەوە لاپتاپێکم بینی لە یەکێک لە مۆڵەکان، فەیسبووکی کردبویەوە.
کاک سەفین، ئەمن زۆر بێزارم لەگەڵ گیمپ، بەس ئەمن فۆتۆشاپم بێ باشترە.
کاک ئاکار تێپەڕین لە فیلتێر زۆر ئاسانە ... و بە وی پی ئێن یا بە پراکسی بە ئاسانی دەکرێ لێی تێپەڕ بی ...
ئەگەر ویستت لینکی تایبەتت دەدەمێ بۆ ئەوەی بتوانی تێپەڕ بی لێی ئەگەر لە ئێرانی
بمدەیتێ، سپاستەکەم.
کاکە گیان ئەو پەیجە لە سەر فەیس بووک لیستێکی درێژی پراکسی بێ بەرامبەر داناوە .. دانەیەکی باش بۆخۆت بدۆزەوە
https://www.facebook.com/vpn.usa
بۆ چۆنێتی دامەزراندنی پراکسیش سەردانی ئەم لینکە بکە
http://support.microsoft.com/kb/135982