تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

كێشە لە دامەزراندنی فتۆشۆپی ٦

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/08/30

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔16۔ )

پاشکۆقەبارە
Image icon wewerwer.JPG11.42 ک.ب.

هاورێیان سڵاو
بەداخەوە كاتێك دێم لە سەر كۆمپیوتەرەكەم Adobe Photoshop CS6 و Dreamweaver.CS6.v دامەزرێنم قۆناغی دامەزراندن بە رێك وپێكی ئەنجام ئەبێت بەڵام ناتوانم برۆم بۆ runی نەرمەوالەكە هەڵەی پەرگەی KERNEL32.DLL وێندۆزم لێدەگرێت زۆر ماڵپەڕ گەرام بەڵام وەڵامێكم دەست نەكەوت.كاتێك ویندۆز دێتە سەر ئەو پەرگەیە چاڵاك دەبێت چۆن بتوانم ئەو پەرگەیە ناچالاك بكەم كە پەرگەی نوێ جێگیر بكەم ؟ئایا كێشە لە وێندۆزەكەم هەیە xp2002 ؟یان لە رەقە كالاكەم :٣ دانە ڕام 256 -256-512 بە یەكەوە یەك گیگ كارتی گرافیكەكەم onboard ؟
كاتی كرتە لە سەر هێمای نەرمەواڵەی فتۆشۆپ ئەم كێشە دەكرێتەوە :
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/wewerwer.JPG[/img]
سوپاس بۆ یارمەتیتان

بەخوا کاتی خۆیەتی بیکەی بە ئوبونتو.
GIMPبەکاربهێنە بەس یەک ڕۆژت زەحمەتە!

كاك هیوا تازە زۆر درەنگە نابێت شتی وا باور فەرموو لە شاری ئێمە لینووكس نە بە DVD نە بە CD بوونی نەبیسراوە.

کاک قەزوان ... زۆربەی هەرە زۆری ئێرۆری کەرنال لە پرۆگرامەکانی ئادۆب پەیوەندی بە نەمان یا خراپ بوونی یەک یا چەن فایلی ناوەندی سیستەم ٣٢ ویندۆزەکەتەوە هەیە ( زۆربەی جار نەک هەمیشە) ئەگەر سی دی ویندۆزەکەت لایە ئەوا ریپایرێکی کەوە و بەڵام فۆتۆشۆپەکە پێش ئەوە بە کاملی و بە تەواوی پەرفەرێنسەکانی بشۆوە ...
وەڵڵا ئەگەر رێت کەوتە بۆکان ئەو برایەم هەمیشە ئۆبۆنتۆی ئاخر وێرژنی لایە ... ویستت ژمارەکەیت دەدەمێ لێی وەرگرە...
باشە بۆ ویندۆز ئیکس پی ، بیکە بە حەوت ، حەوت D: , لای ئێمە خۆت دەزانی ویندۆز دووانی بە هەزار تمەنە خۆ

سوپاس كاك كورداتا وەڵاهی ئەو كارەشم كرد تەنانەت لە سەرەتا وینم دامەزراند و یەكەم ئامێر دوای دایرێكسی گرافیك فتۆشۆپم دامەزراند بەڵام هەمان كێشەیە.ویندۆزی ٧ :گەڕ دایمەزرێنم ئەشێ خۆشم بگۆڕم ئەمەش كێشەو سەر ئێشەی زۆری دەوێت

کاک قەزوان میش هەمان کێشەی تۆم هەبووبەڵام من پێم باشە بەرنامەی GIMP بەکاربێنی بەخۆڕایی هەیە بۆ ویندۆز دەتوانی [url=http://sourceforge.net/projects/gimp-win/files/GIMP%20%2B%20GTK%2B%20%28stable%20release%29/GIMP%202.8.2/gimp-2.8.2-setup-1.exe/download][b]لێرە[/b][/url] دایگریت هەمان کاری فۆتۆشۆپت بۆدەکات،
ئێستامن [url=http://sourceforge.net/projects/gimp-win/files/GIMP%20%2B%20GTK%2B%20%28stable%20release%29/GIMP%202.8.2/gimp-2.8.2-setup-1.exe/download]ئەو[/url] بەرنامەیە کارپێدەکەم.
بژیت .

قەت Gimp توانای فۆتۆشۆپی نییە، ئەگەر یەکێ بەکاربەری ڕاستەقینەی Gimp بێت ئەو جیاوازیە ئەکا.
پرسیارێ بۆ کاک قەزوان و [url=http://www.kurditgroup.org/u/kurddata2006]Kurddata2006[/url] دژە فیلتەر، کامە درووست و حیسابی کار ئەکا، بۆ فەیسبووک لە جمهوری ئیسلامی؟

وەڵڵا ئیدی عەقڵم زیاتر لەوە پێی ناشکێ ، بریا کاتی دامەزراندنەوەی ویندۆز ، دانەیەکی دیکەت بە کار هێنابێ ، خۆت دەزانی لەوێ دەستی زۆر تێوەردەدەن ،
‌کاک ئاکار من کاتێک لە ئێران بووم ئینتێرنێت فیلتێری نەبوو ، منیش وەک خەڵک ئەو وی پی ئێن و پراکسی و شتەم لەو برایانەم بیستووە ، بۆخۆم قەتم نەدیوە ، ئەوە کاک قەزوان دەزانێ ،
‌باشە کاک ئاکار تۆ بە ناوەکەت دا وا دەردەکەوێ کە ماڵتان لە سلێمانی لە گەڕەکی ئیسکان بێت D:

کاک قەزوان زۆر لە برادەرێکی ناسیاو دەچی ناوی ڕامبۆد لوتف...... ە ،

تەنانەت فتۆشۆپەكەم بەم وشانە وایە ٦ ئەگینا وشانی ٣ و٤ بە باشی كار دەكات پێم وابێت كەم كەم خەریكەن ویندۆز xp یەكسەر لادەبەن
كاك ئاكار ئەمن لە تۆر سوودو ەردەگرم ئەوەش كێشەی زۆرە بۆ وێنە جار واهەیە ip پەیوەندیم كار ناكات بۆ ئینتەرنێت كەمێ خێراییشم دادەبەزێنێت باوەرم بە vpn نیە!
كاك كوردداتا وەڵاهی چی بڵێم هەر نەمكەی بە جنیفێر لوپێز قەدی ناكات!
قەبارەكەی بۆ من زۆرە كاك بریاری بەرێز تازە بە فتۆشۆپ داهاتوم

کاک قەزوان مایکرۆسافت ڕایگەیاند چیتر پاڵپشتی ویندۆز ئیکس پی ناکا .... هەتا لەوە زیاتر دووا نەکەوتووی خۆت لە سەر ویندۆز فێر کە ، بە ڕای من ئەگەر ویستت بڕۆیە سەر ویندۆزی تازەتر ، تازە مەڕۆ سەر ٧ . یەکسەر بڕۆ سەر ویندۆزی هەشت ... دەبی بە فوول ئاپدەیت D:
کاک قەزوان وەک برایەکی چکۆڵە هەڵەیەکی زمانیت هەیە چەند جار لە نووسینەکانت دا بینیومە ، کاک قەزوان تەنانەت بە مانای تەنها یا تەنیا نیە .. واتای فارسی تەنانەت = حتی .
بۆیە لە کوردی دا یا تەنیا یا تەنها (only) بە کار دێت
نمونە) تەنیا : [b]تەنیا[/b] فۆتۆشاپی ٦ تاقی کردۆتەوە ، با ئەوانی تریش تاقی کەمەوە
تەنانەت: فۆتۆشاپی ٦ تاقی کردەوە کاری نەکرد ، [b]تەنانەت[/b] ڤێرژنەکانی ٥ و ٤ یشم تاقی کردەوە ، ئەوانیش کاریان نەکرد

گیمپ زۆر لە فۆتۆشۆپ بەهێزترە. ئەگەر هیچ نەبێت گیمپ هەر لە یەکەم ڕۆژییەوە بە کوردی دەنووسێ. خۆ خوانەخواستە ئەمەش پێویستی بە شایدحاڵ نییە.

کاک Kurddata، بەڵێ خەڵکس سلێمانیم.
کاک قەزوان، ئێستاکی چە بکەم؟ لە تاراندا بە دەست کیژێکەوە لاپتاپێکم بینی لە یەکێک لە مۆڵەکان، فەیسبووکی کردبویەوە.
کاک سەفین، ئەمن زۆر بێزارم لەگەڵ گیمپ، بەس ئەمن فۆتۆشاپم بێ باشترە.

کاک ئاکار تێپەڕین لە فیلتێر زۆر ئاسانە ... و بە وی پی ئێن یا بە پراکسی بە ئاسانی دەکرێ لێی تێپەڕ بی ...
ئەگەر ویستت لینکی تایبەتت دەدەمێ بۆ ئەوەی بتوانی تێپەڕ بی لێی ئەگەر لە ئێرانی

[code]کاک قەزوان مایکرۆسافت ڕایگەیاند چیتر پاڵپشتی ویندۆز ئیکس پی ناکا .... هەتا لەوە زیاتر دووا نەکەوتووی خۆت لە سەر ویندۆز فێر کە ، بە ڕای من ئەگەر ویستت بڕۆیە سەر ویندۆزی تازەتر ، تازە مەڕۆ سەر ٧ . یەکسەر بڕۆ سەر ویندۆزی هەشت ... دەبی بە فوول ئاپدەیت D:کاک قەزوان وەک برایەکی چکۆڵە هەڵەیەکی زمانیت هەیە چەند جار لە نووسینەکانت دا بینیومە ، کاک قەزوان تەنانەت بە مانای تەنها یا تەنیا نیە .. واتای فارسی تەنانەت = حتی .بۆیە لە کوردی دا یا تەنیا یا تەنها (only) بە کار دێتنمونە) تەنیا : تەنیا فۆتۆشاپی ٦ تاقی کردۆتەوە ، با ئەوانی تریش تاقی کەمەوە
[/code]
سپاس كاك كوردداتای بەرێز

بمدەیتێ، سپاستەکەم.

کاکە گیان ئەو پەیجە لە سەر فەیس بووک لیستێکی درێژی پراکسی بێ بەرامبەر داناوە .. دانەیەکی باش بۆخۆت بدۆزەوە
https://www.facebook.com/vpn.usa
بۆ چۆنێتی دامەزراندنی پراکسیش سەردانی ئەم لینکە بکە
http://support.microsoft.com/kb/135982