سامسۆنگ بە ١ملیار$ سزا درا
پاش ئەوە ئەپڵ دژ بە كۆمپانیای سامسۆنگ سكالای بەرز كردبوو كە سامسۆنگ بۆ بەرهەمە نوێكانی لە تەلەفۆنە هۆشمەدنكان ماڤی دیزاینی ئێمەی (ئەپل) خستوەتە ژێر پێ.ئەمڕۆ دادگا حوكمی بە قەرەبووی زەرەرەكانی ئەپل بە بڕی ١ ملیار دولار كرد.ئەپل لە دادنامەكەی جەختی لە سەر دیزاینی مافی ئەپەكان و لاسایی لە رووكاری موبایلەكانی لە لایەن سامسۆنگ كردبوو بەڵام سەركەوتنی ئەپل زۆرتر بۆ رێكلامێكە كە ئەم سكالا بۆی دروستكردوە .دەستكەوتنی بەكارێهنەری زۆرتر و نەهێشتنی فرۆشی بەرهەمەكانی موبایلی سامسۆنگ لە ئەمریكا هەروەها لە لایێكی ترەوە بەكارهێنەران زۆرتر باور بە ئەپل بۆ دروستكردنی نەرمەوالە ورەقەوالەی سەربەخۆ دەكەن.بەڵام لە بەشی تاتەبژمێر ڕای دادگا بە سوودی سامسۆنگ بوو كە تاتەبژمێرەكانی لە روكاری ئەپل كڵكی وەرنگرتوە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش!
برادەرێک هەبوو باسی ڕاپەڕینەکەی ئەکرد، ئەی وت کاکە ئەوە کەی ئینتیفازە بوو ، ئەیان وت ئەی چی بوو؟ وئەی وت کاکە ئەوە قومار بوو قومار ، ئیفلاسی بەهەمومان کرد، بەڵام ئەمەش کەی سزایە ئەمە ڕوتانەوە و تەعدایە، ئەمریکاییەکان چۆن لە سیاسەتدا رکابەریان نەهێشتووە ئەیانەوێت لە تەکنەلۆجیاشدا رکابەریان نەبێت.
[i][b]بە ڕاستی ڕوتانەوەو تەعەدایە، ئەگەر ئازا بن ئەوانیش ناهێڵن بەرهەمەکانی ئەپڵ لە کۆریادا بفرۆشترێت.[/b][/i]
ههههههههه ڕاست ئەکەی کاک قەزوان، ئەوا منیش ناوی خۆم گۆڕی بۆ خاوەن شکۆ ، بژی.
سامسۆنگ زۆرترین تەلەفۆنی فرۆشتووە لە ئەمەریکا لە لیستی یەکەمدا بووە، ئەمە ئەپڵی شێت کردووە، خۆ سزادان لەجێگەی خۆیدایە، بەڵام ئەم سزایە بۆی هەیە بگاتە ١٢ ملیار دۆلار، کەواتە باشترە سامسۆنگ دەڕابەکەی دابداتەوە و ئیتر تەلەفۆنی خڕ و سێگۆشە دروستبکات.
کاک قەزوان چەند رۆژێک پێش جەژن هەمان ئەو قسانەی تۆم بۆ برادەریک کرد، کە ئیتر دەیان منداڵ ناوەکانیان ئەبێ بە کۆری.
[b]بەداخەوە ئێمەی کورد ملەتێکی زۆر دواکەوتو و ساویلەکەین.[/b]
دەست خۆش کاك قەزوان
ئەم سزادانە لەسەر سامسۆنگ گالاکسی ئێس و ئێس دوو بوو ماڵی گووگڵ ئاوابێت کە گۆڕانکاری کرد لە بەدیزاینکردنی [b]Nexus S[/b] دا ئەو مۆبایلە هۆشمەندەی کە بە هاوبەشی دروستیان کرد لەگەڵ سامسۆنگدا ئەگینا سزاکە لەوەی ئێستا زیاتر دەبوو=دزینی بیرۆکە
کارکردنی بە بەرهەمەکانی ئەپڵ لەوانەیە سادەو رەوان و خۆشبێت، بەڵام گەر هەڵە نەبم ئایفۆن بەدەردی نۆکیا دەچێت وەک چۆن ئەمساڵ ڕسوابوو.
سامسۆنگ لە کولتورێکی کۆرییەوە هاتووە، بەم دواییانە گەشەی زۆری کردووە و جۆرایەتیشی باشە. بەڵام مۆتەکەی ڕوونووسکردنی شتومەکەی ڕەگێکی قوڵی هەیە، بەم بریاڕانە هیوادارم بوەستێ!!!
لەم پرۆسەیەدا و ئەوەی ئەوروپاش، هیچ هەقێک بەلای سامسۆنگەوە نەبوو.
کاتێکی خۆش
نازانم بۆ نۆکیا و ئەریکسۆن ناچن سکاڵا تۆماربکەن، خۆ ئەوان مۆبایلیان داهێنا، هەقی وایە ئەوەی خڕ و سێگۆشە نەبێت ، سکاڵای لێبکەن.
کاک زەندی،
دۆزینەوە و دروستکردنی کۆمەڵێک کۆمپانیا و کەس لە سەرەتاوە لەگەڵیدابوون، ئەوانەش تەک بە تەکیان پارە و شتیان بۆ ئەو بوارە وەرگرتووە، هەمان شت ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژییەکانی ناوی لە AIRBAG ـــەوە بۆ FahrPilot هەموویان کە ئۆتۆمبێلێکی ئەوڕۆ پێکدێنن، بەپێی ڕێکەوتن لە پەرەپێدان و ژمارەکانی هەقی خاوەنی ئەسڵی دەدرێ.
هەروەک چۆن ئەپڵ پارەی ئەو ڕەقەکاڵا و شتانە دەدات لە سامسۆنگی دەکڕێ و بەکاریان دەبا، بەڵام ڕوونوسکردنی ڕووکار، دزییە و مافخواردنە. دەشێ واز لەو بەرهەمانە بهێنێت کە لەسەر ئەوەی لە ئایفۆن و ئایپاد دەچێ دەیفرۆشت. سامسۆنگ بەرهەمی باشە و قازانجی زۆر زۆرە، ئەمەش دەرسێک دەبێ بۆی.
بەو بۆنەیە، دەمەوێ پرسیارێ بکەم:
دەمەوێت تەلەفۆنێکی هۆشمەند بکڕم، شاشەکەی تۆزێک لە ئافۆن بچوکتر بێت، بەڵام کامێراکەی توانای HD هەبێت و ئەندرۆیدی لەسەر بێت. لەهەمووشی گرنگتر پاترییەکەیەتی. هیچ شک دەبەن بۆم؟
بژین
SGS2 or 3
@ Sia
[url=http://www.gsmarena.com/sony_ericsson_xperia_ray-3972.php]Sony Ericsson Xperia ray[/url]
:)
@[url=http://kurditgroup.org/u/%D8%B1%DB%8E%D8%A8%DB%8C%D9%86]رێبین[/url]
no way!
no sony
they are at least 2 years late with updates
HTC is OK
HTC نەرویجیەکی ئایتی دۆست ئەناسم پێەتی ، ئەویش پاتریەکەی باش نییە.
کاک سیا، پەلە مەکە ماوەیەکی تر بوەستە، لە ئێستادا هیچ مۆبایلێک پاتری زۆر باش نییە، من گالاکسی دووم هەیە دوورۆژ جارێک شەحنی ئەکەمەوە، نازانم ٣ کەی چۆنە؟
من بڕوا ناکەم مۆبایلی ئاندرۆیدی هەبێ شاشەکەی لە ئایفۆن چکۆلەتر بێت . ئەوەی دیتوومە ئاندرۆیدەکان شاشەکانیان بە قەد تەلەڤیزیۆنێک دەبێ و زۆر لا ئایفۆن گەورەترن شاشەیان ...
کاک زەندی، سوپاس، بەڵام من ئەنتەرنێت زۆر بەکاردێنم و دەنگ و ڕەنگ زۆرجاریش. بۆیە هەموو ڕۆژ پڕکردنەوەی دەوێت، ئەگینا بی ئەوان تا نزیکە ٣ ڕۆژ بەردەوامە. دەی منیش چاوەڕێم، بەڵام عاشقی ئێکسپیریای سۆنی بووم، دانسقەن لە ڕەنگ و دەنگدا. کاک زەندی سێکەی هەنووکە هیچ کەس ململانێی ناکا لە ڕووی باتریەوە بە هەموو پێوەرەکان. گەر سۆنی ئەم ڕووکارەی ئارک دروستبکاتەوە بە ناوسکی نوێیەوە، ئەوە هیچ، ئەگەر ئەوە S3.
کوردداتا، بەڵی هەیە و زۆرە، بەڵام وا چاوەڕێم بزانم تا مانگی ١٢ شتی باشتر باشتر دێت!؟
بژین
کاک سیا، پاتری باشتر دێت، بەڵام بەرنامەو و پرۆسێسەری بەهێزتریش پەیدادەبێت، بۆیە ئەبێ هەموو رۆژێک شەحنی بکەیتەوە.
کاک کوردداتا@ ئێستا تەلەفۆنەکان ئەوەندەی بۆ تەلەفۆنکردن پێوسستن دوو ئەوەندەش ئینتەرنێت و چات، منیش کۆن بۆچونی تۆم هەبوو، بەڵام ئێستا حەزم لە GS3 بۆ مانگی ١٢، چونکە لەو کاتەدا نرخ و ئابوونەکان زۆر هەرزان و گونجاوترن.
لەبەر ئەوەی وتت شاشەکەی بچوکتر بێ لە شاشەی ئایفۆن لەبەرئەوە ئەو پێشنیارەم کرد ئەگەر نا من پێشنیاری گالاکسی نۆت دەکەم بەرای من ئامێرێکی کەم وێنەیە و ماوەیەکی زۆر بەکارم هێنا هیچ کێشەی نەبوو نە لە رووی دەنگ و رەنگ و نە لەروی ئینتەرنێت وەک خۆشت باسی دەکەی منیش لەبەر ئەوەی رۆژانە زۆر بەکاری دەهێنم هەموو رۆژ پرم دەکردەوە ، ئێستاش گالاکسی ئێس ٣ بەکار دەهێنم ئەویش بە هەمان شێوە زۆر باشە ، بەڵام ئەگەر گەورەییەکەی گرنگ نیە بۆت ئەوە پێشنیاری گالاکسی نۆت دەکەم چ ١ و چ ٢ ەکەی
من ئەوەی دڵم پێی خۆشبێ لەو بابەتەی ئایفۆن و سامسۆنگ ئەوەیە کە ئیتر ڕکابەرایەتیەکە زۆرتر و زۆرتر بەھێز دەبێ ئیتر ئەوە بە قازانجی ئێمە بەکابەر و بەرھەمھێنەکانیش دەبێ بەڵام بەڕایمن لەم ڕکابەرایەتیە ئافۆن ناتوانی وەک جارانی زوو ئیش بکات و پێشبکەوێت چونکە بێ (ستیڤە) وەگەر سەیر بکەی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٣ داھێنانی زۆر زۆر (عەنتیکە) و داھێنانی زۆر گرینگ و شتی نوێی کروە لەچاو گالاکسی ئیس ٢ بەڕاستی شازە بەڵام ئەپڵ لە ئایفۆن داھێنانی زۆر گرینگ و شتی نوێی نەکردوە وەک سامسۆنگ.
@Diy
یەکێک لە کۆریاکان تا ئێستا ئافۆنی لێ نافرۆشرێت دەوڵت (حوکومەت)ەکەی لێناگەڕێ بفرۆشرێت ئەوەش بە قسەی برنامەی شۆتێکی کوردسات کەلەڕاپۆڕتێکدا باسی کر.
@Sia
سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٣
سۆنی ئێکس پێریا
شازن واتە تایبەتن
[url]سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٣[/url]http://www.kurditgroup.org/n/%D9%86%D9%88%DB%8E%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%D9%89-samsung-galaxy-s-iii
سوپاس، بەڵام ئەمە لە ئێستادا ململانێی نییە وەکو پاتری و تاڕادەیەکی زۆر باشە.
http://www.motorola.com/us/consumers/DROID-MAXX/better-battery/96406,en_US,pd.html
بژین
کاک داستان ... بەڕێز ئەم تایبەتمەندییە نایابە وا لە وێنەکەی وا بەستەرت دوە واتە S voice و بە داهێنانی سامسۆنگی ناو دەبەی ،، ئەمە پڕاوپڕ چاو لێکەری [url=http://www.apple.com/iphone/features/siri.html]Siri[/url] کە ئاپڵ لە سەر ئافۆن چووار ئێس خستیە ڕوو پاشان سامسۆنگ بە چاو لێکەڕی کۆپیەکی لاوازی ئەم سیستەمەی کرد . دووای ئەمە مۆبایلی هۆشمەند بە مانای ئێستای ئەپڵ دایهێنا، دەنا پێش سیستەمی کارگێری ئایفۆن واتە ios سیستەمی کارگێڕی سیمیبیان وا ئێستا کەس لای لێ ناکاتەوە زەبەلاحی ناو گۆڕەپانەکە بوو ... بەڵام ئەپڵ مانای مۆبایلی هۆشمەندی گۆڕی و ڕێچکەیەکی دانا کە لە سەر ئەم ڕێچکەیە ئاندرۆیدیش هاتە بوون
برا لەو ھەموو شتانە بەس ئەو شتۆکەت دیت
وە من وتم ئافۆن بەبێ (ستیڤ) پشتی شکاوە دانا قسەکانت ڕاستە وایە
وەئەو بەراوردە بە ڕیمن من ئاوای دەبینم وە گەر ھەڵەشم ڕاستم بکەوە
نا ئەوەم بۆ نموونە بۆ هێنایەوە ... وە بۆشم باس کردی بە گشتی ڕێچکەی مۆبایلی هۆشمەندی ئێستا هی ئەپڵە ... بەڵام ئاندرۆیدیش کاری نایابی کردووە و بووە هۆی ئەوەش کە تەنانەت ئاوێنە و دەرکا و پانجەرە و قابلەمەی هۆشمەندیش دروست بکرێن . بۆ کاریگەری نەمانی ستیڤ بە سەر ئەپڵەوە جارێ زووە بڕیار بدەین دەبێ چاوەڕێ کەین بزانین تیم کوک چۆن ڕابەڕایەتی ئەپڵ دەکا و دەسکەوتی چی دەبێ.